“نزيكبونەوەی لایەنەكانی دەرەوەی دەسەڵات پێویستی ئەم قۆناغەی كوردستانە”

لەلایەن ستاندار Posted on 584 جار بینراوە

ستاندەر:بەدواداچوون
بەهۆی گۆڕانكاریە خێراكانی هەرێمی كوردستان فراوانبونی بەرەی ناڕازی، رێكخستن و تۆكمەكردنی بەرەیەكی سەرتاسەری بۆ نوێنەرایەتی كردنێكی راستەقینەی خەڵكی كوردستان وەك پێویستیەكی هەنوكەیی سەیر دەكرێت، بەتایبەت كە لەدواین هەلبژاردن دەركەوت تەنها 35% خەڵك بەشداریان لە هەڵبژاردن كردووە، ئەمەش بەمانای نەمانی بڕوایە بەو فۆرمە سیاسیەی ئێستا لە كوردستان لە ئارادایە.
لەمبارەیەوە فوئاد عثمان، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەزگای ستاندەر رایگەیاند:” لەماوەی رابردوو یەكێك لە ستراتیژیەتەكان كە ستاندەر كاری بۆ كردووە نزیككردنەوەی بەرەی نارازیی بوە بۆ دروستكردنی فۆرمێك كە بەتوانێت نوێنەرایەتی زۆرینەی خەڵكی كوردستان بكات”.
وتیشی:” لەم چوارچێوەیەش لەم ماوانەی كۆتایی چەند جارێك وەفدی نەوەی نوێ سەردانی دەزگای ستاندەرییان كردووە بۆ ئاسایی كردنەوە و رێكخستنی ئەم پەیوەندییانە بە ئامانجی ئەوەی پەیوەندی هەموو لایەن و دەزگا و دامەزراوەكانی دەرەوەی دەسەلات ئاسایی و پتەو بێت”.
بەرپرسی پەیوەندییەكانی ستاندەر وتیشی ئه‌وه‌ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ نه‌وه‌ی نوێ له‌خه‌می ئه‌وبارودۆخه‌یه‌ هه‌ست به‌وه‌ ده‌كات به‌رپرسیاریه‌تی كه‌وتۆته‌ سه‌ر شان بۆیه‌ ئێمە پێشوازی لەم جۆرە هەوڵانە دەكەین و بەپێویستیشی دەزانین كە لەگەل هەموو لایەنەكان ئەو جۆرە هەنگاوە بنرێت، چونكە دۆخی كوردستان بەرگەی پارچە پارچەبونی دەنگی ناڕازی ناگرێـت، بونی پرۆژەیەكی هاوبەشی دەرەوەی دەسەڵاتیش بۆتە داواكارییەكی سەرەكی شەقام”