پارتی دووەم داواكاری گەیاندە لایەنە عێراقییەكان لەبارەی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی

لەلایەن ستاندار Posted on 367 جار بینراوە

 

ستاندەر

وەفدی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە بەغدا لەبارەی پێكهێنانی حكوومەتی عێڕاق بەردەوامە لەكۆبوونەوە، سەرچاوەیەك بە ستاندەری راگەیاند، نوێترین داواكاری پارتی دوای ئەوەی بێ ئومێد بوو لەوەی لایەنەكان پشتیوانی هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دادگای فیدڕالی بكەن، لەئێستادا داوای كردووە بەلایەنی كەم جێبەجێكردنی بڕیارەكە بۆ دوای پێكهێنانی حكوومەتی عێڕاقی دوابخرێت و ئێستا فشارەكان لەسەر كۆمپانیاكانی هەرێم كە لەبواری نەوت كار دەكەن رابگیرێت.

لەئێستاشدا لەناو حكوومەتی عێڕاق و لایەنەكان دوو بۆچوون هەیە كە بەشێكیان پێیان وایە بۆ ئاسانكاری پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێڕاق جێبەجێكردنی بڕیارەكە هەڵپەسێردرێت، لەبەرامبەرییشدا بۆچوونێكی تر هەیە كە نابێت ئەم دوو مەلەفە تێكەڵ بكرێت، تا ئێستاش بەگوێرەی بۆچونی ستاندەر بۆچونی دووەم زاڵترە.