پارتی دەیەوێت هێرشەكانی سەر كێڵگەی كۆرمۆر بكاتە پاساوی نزیك بوونەوە لە یەكێتی و بافڵ تاڵەبانییش بەپەلە دەچێتە بەغدا

لەلایەن ستاندار Posted on 387 جار بینراوە

 

ستاندەر

دوو هێرشی سەر كێڵگەی گازی سروشتی لە كۆرمۆر كە دواینییان دوێنێ بوو كاردانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێناوە. پارتی دیموكراتی كوردستان دەیەوێت هێرشەكان بكاتە بەهانەیەك بۆ نزیكبوونەوەی زیاتر لە یەكێتی و پیشاندانی ئەوەی كە دژایەتی بەغدا هەر بۆ پارتی نییە، بەڵكو بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستانە بە یەكێتی و پارتییەوە.

لەمبارەیەوە هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، هێرشەكانی رابردوو بۆ سەر كۆمپانیای كار لە سنوری هەولێر و دوێنێش بۆ سەر كێڵگەی كۆرمۆر لە سنوری سلێمانی دەریدەخات میلیشیاكانی بەغدا دژی هەرێمی كوردستانن بە سلێمانی و هەولێرەوە، ئەمەش وەك ئاماژەیەك سەیر دەكرێت كە یەكێتی بەتەواوی بهێندرێتە بەرەی رەتكردنەوەی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی. لەبەرامبەردا چاوەڕێ دەكرێت، سبەی یەكشەممە بافڵ تاڵەبانی بەسەردانێكی لەناكاو بچێتە بەغدا بۆ داوای ڕوونكردنەوە لەبارەی ئەم هێرشانە.

جێی باسە كێڵگەی كۆرمۆر ڕۆژانە 400 ملیۆن پێ‌ سێجا غاز بۆ دابینكردنی غازی سروشتی بۆ وێستگەكانی كارەبا و غازی ماڵان بەكاردەهێندرێت، هەروەها 15 هەزار بەرمیل كۆندێنسەیت بەرهەم دەهێنێت كە بەهۆیەوە كوالێتی نەوتی كوردستانی پێ بەرز دەكرێتەوە. كێڵگەكە، لەلایەن هەردوو كۆمپانیای ئیماراتی دانەغاز و هیلال كاری بەرهەم هێنانی تێدا دەكرێت.