سیستمێکی نوێی دابەشکردنی بەنزین لە هەولێر ڕاگەیەندرا و، ڕێگری لەو گروپەش دەكرێت كە یاریان بە نرخی گازەوە دەکرد.

لەلایەن ستاندار Posted on 426 جار بینراوە

 

ستاندەر

ئەمڕۆ یەکشەممە، سەبارەت بە ڕێكخستنەوەی سیستەمی دابەشكردنی بەنزین ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان كۆبوویەوە و ڕایگەیاند، بۆ تەکسی و پاس بریارمانداوە، لە بەیانیەوە ڕۆژانە بەنزینی 690 دیناری بەشێوەی تاک و جوت لە 9 بەنزینخانە دابەش بکەین، کە لەلایەن کارەوە ئامادە دەکرێت. بۆ تەکسی ڕێژە دیارینەکراوە بەڵام بۆ پاس 50 لتر دیاری کراوە.
ناوبراو وتیشی: ڕۆژانه بەنزینی 800 دینارییش دابەش دەکەین، کە حکومەتی هەرێم دابینی دەکات، بەڵام ئەوەیان بێ سیستەمی تاک و جوتە. سەبارەت بە گرانبوونی نرخی گاز، گروپێکی مەترسیداری ئاشکرا کرد، کە لە بازگەکانی هەولێر یاری بە نرخی گازەوە دەکەن. بۆ دەرەوەی شار و هەرێمی کوردستان دەیگوازنەوە.
سەبارەت بە كوالێتی بەنزینەكە دڵنیایی بە هاوڵاتیان دا و ڕایگەیاند، نۆرماڵە. لێپێچینەوەش لەگەڵ ئەو بەنزینخانانە دەکەین، کە دەستکاری کوالێتییەکەی دەکەن.
شایانی باسە، ئەو بڕیارانەی پارێزگاری هەولێر دوای خۆپیشاندانە فراوانەکەی شۆفێرانی تەکسی لە نێو شاری هەولێر دژی گرانبون و کەمی بەنزین هات.