نهێنی نوێ لەبارەی كشانەوەی دوو كۆمپانیا گەورەكەی نەوت لە هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەبێت و چاوەڕێ دەكرێت زیاتر بێت

لەلایەن ستاندار Posted on 490 جار بینراوە

 

ستاندەر

ئاژانسی ئۆیل ریپۆرتی عێراقی، ئاشكرای دەكات كشانەوەی دوو كۆمپانیای ئەمریكی بواری خزمەتگوزاری نەوت لە هەرێمی كوردستان بۆ ئەو فشارە توندەی حكوومەتی عێراق و وەزارەتی نەوت دەگەڕێتەوە.

ئاژانسەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، وەزارەتی نەوت بە فەرمی كۆمپانیاكانی بواری خزمەتگوزاری نەوتی ئاگادار كردۆتەوە، ئەگەر لە هەرێمی كوردستان نەكشێنەوە، دەخرێنە لیستی ڕەشی وەزارەتەكە، ئەمەش وای كردووە هەر دوو كۆمپانیای (شلمبجیر و بەیكەر هیوز)ی ئەمریكی، بە فەرمی لە ڕێی نووسراوەوە پابەندبوونی خۆیان بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی رابگەیەنن.

ئەم تاكتیكە نوێیەی وەزارەتی نەوت، چاوەڕێ دەكرێت وا بكات ژمارەی زیاتری كۆمپانیای نەوتی لە هەرێمی كوردستان بكشێنەوە، ئەمەش لە كۆتاییدا ئەگەری ئەوە هەیە كەرتی نەوت و غازی هەرێم بەتەواوی توشی ئیفلیج بوون بكات.