یەکێتی نوێ بڕیار بوو تەقڵەیان پێ لێبدات

لەلایەن ستاندار Posted on 504 جار بینراوە

 

عەلی قەڵادزەیی

بیرمە کاتێک یەکێتی نوێ ئیعلانکرا لەکوردستان و عێڕاق خاوەنی دوو پۆستی سیادی و ئەنجومەنێک بوو، سەرۆک کۆماری عێڕاق و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی هەرێمایەتی بۆ نەوت و گاز، واش بڕیاڕ بوو یەکێتی نوێ تەقڵە لێبدات و دۆخەکە لەگەڵ هاوسەنگ بکاتەوەو ژمارەی ئەم پۆستانە زیاتر بکات، بەڵام یەکێتی نوێ وادیارە باڵی نەگرتوەو باش فێری تەقڵەلێدان نەبوە، بۆیە واخەریکە ئەوەی هەرەشە لەدەستی دەچێ:

ئەنجومەنی هەرێمایەتی بۆ نەوت و گاز کەیەکێتی بەهۆی وەزیرەکەی گۆڕان خەنگی زۆرینە بوو، بەڵام لەژێر ناوی هەمواری یاسای نەوت و گاز ڕۆژی 4شەممە یەکێتی نوێ ئەم ئەنجومەنەی بەدیاری لەسەر سینیەکی ئاڵتون تەسلیم بەپارتی کردو پارتی کرد بەدەنگی زۆرینە.

پۆستی سەرۆک کۆماری عێڕاق کەیەکێکی ترە لەپۆستەکانی یەکێتی، پارتی لەم جەولەیە لەهجوم دایە بۆ بەپارتی کردنی ئەویش و هێنانەوەی بۆ سێبەری ماڵە گەورەکە.

هەرچی سەرۆکی پەڕلەمانی کوردستانە مڕۆڤی خاوەن ویژدان جەرگی بۆی دەسوتێ، چونکە وا بۆ چوار ساڵ دەچێ پارتی گەمارۆیەکی توندی خستۆتە سەری، ژنێک بەتەنیایە و لەتەنیشتی بەدوو پارتی گەمارۆ دراوە، لەناو هۆڵی پەڕلەمانیش 48 کەس بەئاشکرا 11 کەس بەنهێنی دەست مەودای بڕیارەکانیان بەرتەسک کردۆتەوە.
کەواتە لەم دۆخە نالەبارەدا دەکرێت بپرسم کوا تەقڵە لێدانەکەی یەکێتی؟