سوید و فینلەند و خۆ گێلکردن لە مەسەلەی تیرۆر !

لەلایەن ستاندار Posted on 655 جار بینراوە
چاپوك شێخ عومەر
ئەی هەردوو خاتونە سەرۆک وەزیرەکانی سوید و فینلەند باسی کام تیرۆریست دەکەن، لە گەمژەترین سیاسی دونیا بپرسە، دەزانێ کە ئەردۆگان داهێنەر و داڵدەدەر و پاڵپشتی داعش و گروپە تیرۆریستە توندڕەوە ئیسلامیەکانن.
سوید و فینلەند بەتایبەت سۆسیال دیموکڕاتەکان بەرەو ڕەشترین مێژوو دەڕۆن دژ بە دۆزی کورد، ئەوەی ئەردۆگان لەوانی دەسکەوت بەدرێژایی حەفتا ساڵ لە ئەندامەتی ناتۆ دەستی نەکەوت بوو .
ئەو نۆ خاڵەی سوید و فینلەند واژۆی کردووە، هەر هەمووی لە قازانجی تورکە . سبحان مغیر الاحوال و بەداخەوە بۆ سویدی دیموکڕاتی و ئازادی دوای دووسەد ساڵ لە تێکۆشانی ڕۆشنبیرانی و دوورکەوتنەوە لەشەڕ و بەرەی شەڕخوازی، ئێستا ببێتە هاولینگی دەوڵەتی تورک .
وەزیری دادی سوید لە پەرلەمانی سوید ووتی؛ لەناو پەکەکە زانیاری زۆرمان بۆ دێ، زۆر نزیکە و ئاماژەشە کە لێرە بەدوا SEPO سێپۆ واتە دەزگای هەواڵگری سوید چۆن دەکەوێتە چاودێریکردن و ڕاوەدونان و تۆمەتبارکردنی ئازادیخوازان، لە پێناو ئەو ڕێکەوتنە بەرژەوەندیە هاوبەشەی لەگەڵ تورک .
یەکێتی و پارتی تا سێ چوار ساڵ پێش ئێستا لە لیستی تیرۆری ئەمریکی بوو، دوورنیە بەرژەەەندی بگۆڕێ لە هەر پارچەیەکی تری کوردستان، حزبێک بچێتە لیستی تیرۆر .
دوای سەد ساڵ تێپەڕین بەسەر لۆزان و ئیتیفاقیەی جەزائیر لە حەفتاوپێنج، ئەوە خراترین ڕێکەوتنە لەسەر کوردبکرێ .
ئەردۆگان دووپاتی کردەوە کە لەو ماوە هێرشەکەی دەستپێدەکات، ڕۆژئاوا و باشور لە مەترسیدایە .
لەدوای جەنگی کەنداوی یەکەم، بۆ یەکەم جار لە مێژوو بەرژەوەندی کورد و ڕۆژئاوا کەوتە یەک بەرە، هەردوولا سودی لەیەک وەرگرت ئەوان مەرامی خۆیان بەرانبەر عیراق و سوریا بەدیهێنا، کوردیش ئەو ماوەیە قازانجی زۆری کرد . لەدوای شەڕی ئۆکڕاینا بەرژەوەندیەکان گۆڕان، بەقازانجی دەولەتی تورک دەڕوا .
تاکە پرسیار لە هەردوو خاتونەکەی سەرۆک وەزیری سوید و فینلەند ئەوەیە ؟
بۆ، بۆ ئێوە بە بیانوی ئەوەی تەنها هەڕەشەی ڕوستان لەسەرە، ڕەوابێ بچنە بەرەی چەپەڵترین هاوپەیمانی لە مێژوو کە هەندێ لەئەندامانی ملیۆنەها خەڵکی وڵاتانی تری کوشتووە لەتەمەنی لەناو ناتۆیدا لەسەردەمی داگیرکاری وڵاتانی تر .
ئەی بۆ، بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان ڕەوا نەبێ کە دوای سەد ساڵ لەداگیرکاری تورک و دان نەنان بە کوردستان و هەڵسوکەوتەکانی تورک بەرانبەر پەلەمانتار و سەرۆک شارەوانیە براوەکانی کورد، کاری تیرۆریستی بێت کە بەرخۆدان بکات دژی دەوڵەتی ڕەگەزپەرستی تورک