سەدریەکان دەست بە جموجۆڵەکانیان دەکەنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 938 جار بینراوە

 

ستاندەر

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێکی نووسینگەی تایبەتی موقتەدا سەدر لە نەجەف، بۆ یەکخستنەوەی نوێژی هەینی لە مزگەوتەكانی شاری سەدری هەژارنشینی بەغدا موقتەدا سەدر بڕیارییداوە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی حەوت کەسی.

لیژنەکە لە محەمەد عەبوودی، تەحسین حمێداوی، حاكم زاملی، حەیدەر جابری، حازم ئەعرەجی، موهەنەد موسەوی و ئیبراهیم جابری پێکدێت و بڕیارەکە لە 15 ی زولحیجە واتە یەکەم هەینی دوای جەژنی ڕەمەزان جێبەجێدەکرێت. شایانی باسە، ئەم بڕیارە بۆ بەرز ڕاگرتنی ساڵیادی یەكەمین نوێژی هەینییە لە مزگەوتی كوفە، کە بڕیارەکەی خستووەتە پاڵ سەدری باوكی.

سەبارەت بەو بابەتە موقتەدا سەدر ڕایگەیاند، بۆ ئەنجامدانی نوێژی یەکگرتوو و پێکەوەیی لە عێراق داوا دەکەم بڕوادارانی عێراق لەمڕۆژەدا واز لە شتە دونیاییەکان بهێنن و یادی خودا بکەن.

هاوکات لەگەڵ ئەو جموجۆڵانەی سەدر حسێن ئەلزرکانی، وتەبێژی پێشووی ڕەوتی سەدر دەڵێت: بە مەبەستی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ موقتەدا سەدر لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانی سیادە بەچڕی لەنێو دیالۆگدایە.

موقتەدا سەدر بەهۆی تێکەڵبوون و کۆکردنەوەی خەڵک، یەکێکە لە پڕ هەوادارترین سەرکردە سیاسییەکانی عێراق. بە جموجۆڵ و بڕیارە لە ناکاوەکانی ناسراوە. لە هەڵژاردنەکانی 2018 بە هاوبەشی لەگەڵ ھاوپەیمانیی سائیروون، توانی زۆرترین کورسیی پەرلەمانی بەدەستبهێنێت.