86 هەزار دەنگدەری کورد لە کەرکوک مافی دەنگدانیان نامێنێت و پۆستێکی باڵاش بە تورکمانێک درا، و لە کورد وەرگیرایەوە.

لەلایەن ستاندار Posted on 425 جار بینراوە

 

ستاندەر

لە دوایین نووسراوییدا ڕاكان سه‌عید، پارێزگارى كه‌ركوك بڕیارییدا بە سوتاندنی فۆڕمى به‌شه‌ خۆراكى مانگانه‌ و كارتى زانیاری ئەو هاوڵاتیە کوردانەی کە ماڵیان لە نێو کەرکوکدا نییە.

بەو بڕیارەش بێت زیاتر لە 86 هەزار دەنگدەری کوردی شارەکە لە مافی دەنگدان بێبەش دەبن. بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆری دانیشتووانی ئەو شارە لەدوای ڕوداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان نیشتەجێن.

بەم پێیەش بێت، قەوارەی هەرێمی کوردستان و نەتەوەی کورد لە کەرکوک زیانیان بەر دەکەوێت و ڕۆڵیان کزتر و مەترسیی نەمانی پێکهاتەی کورد ئەگەرێکی کراوەترە. چاودێران پێیانوایە ئەو بڕیارە بەهۆی کەمتەرخەمی و مامەڵەکردنی شارەکە بوو لەلایەن دەسەڵاتەوە.

لەلایەکی تر، دوێنێ یەکشەممە بە بڕیارێکی فەرمی جەبار مەحمود، بەرپرسی نوسینگەی سەرۆكی دادگای کەرکوک خانەنشین بوو، ڕاستەوخۆش لەشوێنەکەی ئەو بەرپرسیارەتییە بە محەمەد كەریم، کە تورکمانێکی شارەکەیە سپێردرا.

بەمشێوەیەش کورد هیچ بەرپرسیاریەتیەکی لە دادگای کەرکوک نامێنێت، چونکە لە كۆی سەرۆك و دوو جێگر و بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆك و دوو بەش و چوار هۆبە هیچ بەرپرسیارییەتیەک لە ئەستۆی کورددا نییە.