ستاندەر
راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی لوتكه‌ی جه‌دده بۆ ئاسایش‌و گه‌شه‌پێدان
لوتكه‌ی جه‌دده بۆ ئاسایش‌و گه‌شه‌پێدان، كۆتایی به‌كاره‌كانی هێناو ڕاگه‌یه‌ندراوێكی 22 خاڵیشی بڵاوكرده‌وه
ئه‌مرۆ شه‌ممه، بەئامادەبونی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەممەد بن زاید، سەرۆکی ئیمارات، عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسر، هەیسەم بن تارق، سوڵتانی عەممان، تەمیم بن حەمەد ئالسانی، میری قەتەر، حەمەد بن عیسا ئالخەلیفە، شای بەحرەین، مەشعەل ئەحمەد جابر سوباح، جێنشینی میری کوەیت‌و شا عەبدوڵای دووەم، شای ئوردن لوتكه‌ی جه‌دده بۆ ئاسایش‌و گه‌شه‌پێدان له‌سعودیه به‌ڕێوه‌چو.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه:
یه‌كه‌م: له‌سه‌ر بانگهێشتی شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز ئالسعود پادشای شانشینی سعودیه، سه‌رانی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو، شانشینی هاشمی ئوردن، كۆماری عه‌ره‌بی میسر، كۆماری عێراق، و ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له 16ی ته‌مموزی 2022 كۆبونه‌وه‌یه‌كی لوتكه‌ی هاوبه‌شیان له جده‌ی شانشینی سعودیه ئه‌نجامدا، به ئامانجی پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هاوبه‌شی مێژویی خۆیان و قوڵكردنه‌وه‌ی هاوكارییه هاوبه‌شه‌كانیان له هه‌مو بواره‌كاندا.
دوه‌م: سه‌ركرده‌كان پێشوازییان له جه‌ختكردنه‌وه‌كانی سه‌رۆك بایدن كرد له‌سه‌ر ئه‌و گرنگییه‌ی كه ئه‌مریكا به هاوبه‌شییه ستراتیژییه‌كانی ده‌یان ساڵه‌ی خۆی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌یدات، پابه‌ندبونی به‌رده‌وامی ئه‌مریكا به ئاسایش و به‌رگریی هاوبه‌شه‌كانی، هه‌روه‌ها هۆشیارییه‌كه‌ی له ناوه‌نده‌كانی ناوچه‌كه ڕۆڵی له به‌ستنه‌وه‌ی هیندۆ-ئاسیایی به ئه‌وروپا و ئه‌فریقا و ئه‌مریكا دوپاتكرایه‌وه.
سێیه‌م: سه‌ركرده‌كان دیدگای هاوبه‌شی خۆیان بۆ ناوچه‌یه‌كی ئارام و خۆشگوزه‌رانی دوپاتكرده‌وه و ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه پێویستی پێیه‌تی گرنگی گرتنه‌به‌ری هه‌مو ڕێوشوێنێكی پێویسته له پێناو پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه، په‌ره‌پێدانی ئامرازه‌كانی هاوكاری و یه‌كگرتن له نێوان وڵاتهكانیدا، به هاوبه‌شی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ئاڵنگاریانه‌ی كه ڕوبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه، پابه‌ندبن به یاساكانی دراوسێیه‌تی باش، ڕێزگرتن له یه‌كتر و ڕێزگرتن له سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاك.
چواره‌م: سه‌رۆك بایدن پابه‌ندبونی ئه‌مریكای دوپاتكرده‌وه بۆ كاركردن به ئاڕاسته‌ی گه‌یشتن به ئاشتییه‌كی دادپه‌روه‌ر و هه‌مه‌لایه‌ن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سه‌ركرده‌كانیش جه‌ختیانكرده‌وه له‌سه‌ر پێویستیی گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی دادپه‌روه‌رانه بۆ ململانێی فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل له‌سه‌ر بنه‌مای چاره‌سه‌ری دو ده‌وڵه‌تی و جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی ده‌ستپێشخه‌ری عه‌ره‌بی كرده‌وه. سه‌ركرده‌كان جه‌ختیان له‌سه‌ر ڕاگرتنی هه‌مو ڕێوشوێنه تاك لایه‌نه‌كان كرده‌وه كه چاره‌سه‌ری دو ده‌وڵه‌تی تێكده‌دات.
پێنجه‌م: سه‌ركرده‌كان ئیراده‌یان نوێكرده‌وه بۆ په‌ره‌پێدانی هاوكاری و یه‌كگرتنی ناوچه‌یی و پڕۆژه هاوبه‌شه‌كانی نێوان وڵاته‌كانیان به شێوه‌یه‌ك كه به‌شداربێت له به‌ده‌ستهێنانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام، به‌كۆمه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی ته‌حه‌ددیاتی كه‌شوهه‌وا له‌ڕێگه‌ی خێراكردنی ئاواته ژینگه‌ییه‌كان، پشتگیریكردنی داهێنان و هاوبه‌شی، له‌وانه‌ش به‌كارهێنانی ئابوری بازنه‌یی نزیكبونه‌وه و په‌ره‌پێدانی سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی نوێبوه‌وه، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا سه‌ركرده‌كان ستایشی ڕێككه‌وتنه‌كانی په‌یوه‌ندی كاره‌بایی نێوان شانشینی سعودیه و عێراق و ئه‌نجومه‌نی هاوكاری بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی كه‌نداو و عێراق و نێوان شانشینی سعودیه و هه‌ریه‌ك له ئوردن و میسر و په‌یوه‌ندی كارهبایییان كرد له نێوان میسر و ئوردن و عێراقدا.
شه‌شه‌م: سه‌ركرده‌كان ستایشی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كانی “سه‌وزی سعودیه” و “سه‌وزی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست”یان كرد كه له‌لایه‌ن شازاده‌ی جێنشینی شانشینی سعودیه‌وه راگه‌یه‌ندرا، سه‌ركرده‌كان خواستی خۆیان ده‌ربڕی بۆ به‌شداری چالاك و ئه‌رێنی هه‌موان بۆ سه‌ركه‌وتنی (27همین كۆنفرانسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ گۆڕانی كه‌شوهه‌وا) كه له‌لایه‌ن كۆماری عه‌ره‌بی میسره‌وه میوانداری ده‌كرێت، (28همین كۆنفرانسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ گۆڕانی كه‌شوهه‌وا) كه له‌لایه‌ن ئیماراتی یه‌كگرتوی عه‌ره‌بی میوانداری ده‌كرێت، و (پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی باخداری 2023)، به میوانداری ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر، به ناونیشانی “بیابانی سه‌وز، ژینگه‌یه‌كی باشتر 2023 – 2024”.
حه‌وته‌م: سه‌ركرده‌كان جه‌ختیان له گرنگی به‌ده‌ستهێنانی ئاسایشی وزه و سه‌قامگیری بازاڕه‌كانی وزه كرده‌وه، هاوكات كار ده‌كه‌ن بۆ به‌ره‌وپێشبردنی وه‌به‌رهێنان له ته‌كنه‌لۆجیا و پڕۆژه‌كاندا كه ئامانجیان كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌ردانی كاربۆن و لابردنی كاربۆن به‌گوێره‌ی به‌ڵێنه نیشتمانییه‌كان، هه‌روه‌ها سه‌ركرده‌كان ده‌ستخۆشییان له هه‌وڵه‌كانی (ئۆپێك +) كرد به ئامانجی سه‌قامگیركردنی بازاڕه‌كانی نه‌وت به شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی به‌كاربه‌ران و به‌رهه‌مهێنه‌ران بكات و پاڵپشتی گه‌شه‌ی ئابوری بكات.
هه‌شته‌م: سه‌ركرده‌كان پشتگیری خۆیان بۆ په‌یمانی نه‌هێشتنی چه‌كی ئه‌تۆمی نوێكرده‌وه، هه‌روه‌ها بۆ ئامانجی پێش‌گرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی له ناوچه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها سه‌ركرده‌كان داوایان له كۆماری ئیسلامی ئێران كرد كه هاوكاری ته‌واو له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی و وڵاتانی ناوچه‌كه بكات و ناوچه‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌بی له چه‌كی كۆمه‌ڵكوژی دور بخاته‌وه و ئاسایشی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی بپارێزێت.
نۆیه‌م: سه‌ركرده‌كان ئیدانه‌ی توندی خۆیان بۆ تیرۆر به ههموشێوه و ده‌ركه‌وته‌كانی دوپاتكرده‌وه، هه‌روه‌ها پشتگری خۆیان دوپاتكرده‌وه، بۆ به‌هێزكردنی هه‌وڵه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر و توندڕه‌وی توندوتیژ، ڕێگریكردن له دابینكردنی دارایی و پڕچه‌ككردن و دامه‌زراندنی گروپه تیرۆریستییه‌كانی هه‌مو تاك و قه‌واره‌كان.
ده‌یه‌م: سه‌ركرده‌كان ئیدانه‌ی توندی خۆیان بۆ هێرشه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و كه‌لوپه‌لی مه‌ده‌نی و دامه‌زراوه وزه‌ییه‌كان له شانشینی سعودیه و ئیماراتی یه‌كگرتوی عه‌ره‌بی، هه‌روه‌ها دژی كه‌شتییه بازرگانییه‌كان كه له هێڵه بازرگانییه گرنگه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی له گه‌روی هورمز و بابل ده‌ڕۆن دوپاتكرده‌وه.
یازده‌یه‌م: سه‌ركرده‌كان پاڵپشتی ته‌واوی خۆیان بۆ سه‌روه‌ری و ئاسایش و سه‌قامگیری و گه‌شه‌پێدان و خۆشگوزه‌رانی عێراق و هه‌مو هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر نوێ كرده‌وه، هه‌روه‌ها سه‌ركرده‌كان پێشوازییان له رۆڵی ئه‌رێنی كرد كه عێراق بۆ ئاسانكاریكردنی په‌یوه‌ندی و دروستكردنی متمانه له نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا ده‌یگێڕێت.
دوازده‌یه‌م: سه‌ركرده‌كان پێشوازییان له ئاگربه‌ستی یه‌مه‌ن و پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سه‌رۆك كۆمار كرد و هیوایان ده‌ربڕی كه به پێی مه‌رجه‌كانی ده‌ستپێشخه‌ریی كه‌نداو و میكانیزمی جێبه‌جێكردنی و ده‌ره‌نجامه‌كانی نیشتمانی گشتگیر بگاته چاره‌سه‌رێكی سیاسی دیالۆگ، سه‌ركرده‌كان داوایان له هه‌مو لایه‌نه‌كانی یه‌مه‌ن كرد كه ده‌رفه‌ته‌كه بقۆزنه‌وه و ده‌ست به دانوستانی ڕاسته‌وخۆ بكه‌ن له ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، هه‌روه‌ها سه‌ركرده‌كان جه‌ختیانكرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامبون له پاڵپشتی له پێداویستییه مرۆیی و فریاگوزارییه‌كان بۆ هه‌مو ناوچه‌كانی یه‌مه‌ن.
سێزده‌یه‌م: سه‌ركرده‌كان جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری سیاسی بۆ قه‌یرانی سوریا، به شێوه‌یه‌ك كه یه‌كڕیزی بپارێزێت
چوارده‌یه‌م: سه‌ركرده‌كان جه‌ختیانكرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی سیاسی بۆ قه‌یرانی سوریا، به شێوه‌یه‌ك كه یه‌كڕیزی و سه‌روه‌ری سوریا بپارێزێت، به‌دیهێنانی خواسته‌كانی گه‌له‌كه‌ی بێت، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ بڕیاری ژماره 2254ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش گرنگی پێشكه‌شكردنی پشتیوانی پێویست بۆ په‌نابه‌رانی سوریا و ئه‌و وڵاتانه‌ی كه میواندارییان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بگاته هه‌مو ناوچه‌كانی سوریا.
پازده‌یه‌م: سه‌ركرده‌كان پشتیوانی خۆیان بۆ سه‌روه‌ری و ئاسایش و سه‌قامگیری لوبنان و هه‌مو ئه‌و چاكسازیانه‌ی كه پێویستن بۆ به‌دیهێنانی بوژانه‌وه‌ی ئابوریی لوبنان ده‌ربڕی، سه‌ركرده‌كان ده‌ستخۆشییان له به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی لوبنان كرد، كه له‌لایه‌ن سوپای لوبنان و هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوخۆوه ده‌سه‌ڵاتیان پێدراوه
شازده‌یه‌م: سه‌ركرده‌كان پشتگیری خۆیان ده‌ربڕی بۆ هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی لیبیا به پێی بڕیاره په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، له‌وانه‌ش بڕیاره‌كانی 2570 و 2571، و پێویستی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی شانبه‌شانی به‌زوترینكات، و ده‌رچونی هه‌مو چه‌كدار و به‌كرێگیراوانی بیانی به‌بێ دواكه‌وتنیش جه‌ختی لێكرایه‌وه.
حه‌ڤده‌یه‌م: سه‌ركرده‌كان پشتیوانی خۆیان بۆ هه‌وڵه‌كان بۆ به‌دیهێنانی سه‌قامگیری له سودان و ته‌واوكردن و سه‌رخستنی قۆناغی راگوزه‌ر و هاندانی كۆده‌نگی نێوان لایه‌نه‌كانی سودان و پاراستنی یه‌كگرتویی ده‌وڵه‌ت و داموده‌زگاكانی و پشتیوانیكردنی سودان له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه ئابورییه‌كان دوپاتكرده‌وه.
هه‌ژده‌یه‌م: سه‌باره‌ت به به‌نداوی گه‌وره‌ی رێنێسانسی ئه‌سیوپیا، سه‌ركرده‌كان پشتگیری خۆیان بۆ ئاسایشی ئاوی میسر ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها بۆ چاره‌سه‌رێكی دیپلۆماسی كه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مو لایه‌نه‌كان به‌دیبهێنێت و به‌شدار بێت له ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی له ناوچه‌كه‌دا، سه‌ركرده‌كان جه‌ختیانكرده‌وه له‌سه‌ر ڕێككه‌وتن له‌باره‌ی پڕكردنه‌وه و كارپێكردنی به‌نداوه‌كه له ماوه‌یه‌كی گونجاو‌دا، هه‌روه‌ك له به‌یاننامه‌ی سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا كه له 15ی ئه‌یلولی 2021دا ده‌رچوه و به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دیاریكراوه.
نۆزده‌یه‌م: سه‌باره‌ت به شه‌ڕی ئۆكرانیا، سه‌ركرده‌كان دوپاتیانكرده‌وه كه رێز له بنه‌ماكانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی بگیرێت، له‌وانه‌ش له میساقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی ده‌وڵه‌ته‌كان، ئه‌ركی به‌كارنه‌هێنانی هێز یان هه‌ڕه‌شه نه‌كردن، سه‌ركرده‌كان داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌مو وڵاتان ده‌كه‌ن هه‌وڵه‌كانیان دو هێنده بكه‌ن بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی ئاشتیانه و كۆتاییهێنان به ئازاره‌كانی مرۆڤ و پشتیوانی له په‌نابه‌ران و ئاواره و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی شه‌ڕه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتوه و ئاسانكاری بۆ هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه و خۆراكه‌كان بكه‌ن و پشتیوانی له ئاسایشی خۆراك بۆ وڵاتانی زیانلێكه‌وتو بكه‌ن.
بیسته‌م: سه‌باره‌ت به ئه‌فغانستان، سه‌ركرده‌كان جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامبون و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان كرده‌وه بۆ پشتیوانی له گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ ئه‌فغانستان، بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌ترسیی تیرۆریستانی حه‌ز له ئه‌فغانستان و هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان له هه‌مو ڕه‌وته‌كان به‌ده‌ستبهێنن ماف و ئازادییه سه‌ره‌تاییه‌كانیان، به تایبه‌ت له په‌روه‌رده و چاودێری ته‌ندروستیدا.
بیست و یه‌ك: سه‌ركرده‌كان پێشوازیان له ئاماده‌كارییه‌كانی قه‌ته‌ر كرد بۆ میوانداریكردنی مۆندیالی 2022، هه‌روه‌ها پشتیوانی خۆیان بۆ هه‌مو شتێك نوێكرده‌وه كه ده‌بێته هۆی سه‌ركه‌وتنی.
بیست و دو: سه‌ركرده‌كان پابه‌ندبونیان دوپاتكرده‌وه بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌كه‌یان له داهاتودا.