ستاندەر
لە كۆبوونەوەی ئەمرۆی مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە پیرمام، بۆ یەكلایی كردنەوەی پرسی سەرۆك كۆمار، یەکێتی دواین پێشنیاری خۆی داوەتە پارتی، هەر دوو لاش بریاریانداوە تا پێنج شەممەی داهاتوو، پرسەكە لەنێوان خۆیان یەكلایی بكەنەوە.
بەگوێرەی زانیاریەكان بارزانی بێ ئومێد بووە لە بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆك كۆمار، بۆیە دەیەوێت لەبەرامبەر دەستهەڵگرتن لە پۆستەكە زۆرترین داواكاری بەسەر یەكێتی بسەپێنێت، كە دیارترینیان ئەوەیە یەكێتی هیچ پۆستێك لە حكوومەتی داهاتووی عێراق وەرنەگرێت، یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیش هەموار نەكرێتەوە.
تا ئێستا یەكێتی ڕەزامەندی لەسەر ئەم داواكاریانە دەرنەبریوە، بەگوێرەی زانیارییەکان لە كۆبوونەوەی ئەمرۆی مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، یەكێتی دوایین پێشنیاری خۆی لەبارەی ناكۆكیەكانیان لەسەر پرسی سەرۆك كۆمار داوەتە پارتی کە تا ئێستا بەفەرمی ناوەرۆکەکەی رانەگەیەنراوە.