ستاندەر ئاشكرای دەكات: یەكێتی لەماوەی 72 كاتژمێری رابردوو سێ پێشنیاری پارتی لەپرسی سەرۆك كۆمار رەتكردۆتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 703 جار بینراوە

ستاندەر، تایبەت

گفتوگۆكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی دیموكراتی كوردستان بۆ رێكەوتن لەسەر پرسی سەرۆك كۆمار هیچ بەرەو پێشچوونی بەخۆوە نەبینیوە، سەرچاوەیەكیش بۆ ستاندەر وردەكاری سێ پێشنیاری نوێی بارزانی بۆ یەكێتی  ئاشكرادەكات.

سەرچاوەیەكی باڵا لەمبارەیەوە بە ستاندەری راگەیاند:” پێشنیاری یەكەمی پارتی ئەوە بوە یەكێتی جگە لە بەرهەم ساڵح هەركەسێكی تر دیاریبكات پارتی پشتیوانی دەكات، پێشنیاری دووەم لەحاڵەتی نەگۆرینی بەرهەم ساڵح، لەناو پەرلەمانی كوردستان كاندیدی پارتی و یەكێتی بخرێتە دەنگدان كێ براوەبوو ئەو بكرێتە كاندیدی كورد، سێیەمیش لەناو پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا دەنگدان بكرێت بۆ دەستنیشانكردنی كاندیدی كورد”.

سەرچاوەكە وتیشی هەر سێ پێشنیار لەلایەن یەكێتی رەت كرایتەوە، یەكێتی دلنیایە لەوەی كاندیدەكەی براوە دەبێت، لەبەرامبەردا پارتیش بەو شێوازەی ئێستا ئەوەی لا یەكلابۆتەوە كە كاندیدەكەی سەرناكەوێت.