شیكاری ستاندەر: بڕیارەكەی ئەنجومەنی ئاسایش هیچ دەرفەتێكی لەبەردەم هەرێمی كوردستان نەهێشتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 892 جار بینراوە

 

ستاندەر

ناوەندی شیكاری ستاندەر رایدەگەیەنێت، ئەو ئیدانە توندەی ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر هێرشەكانی توركیا لە زاخۆ چیتر پاساوی بەدەستی حكومەتی هەرێم نەهێشێت كە دەیگوت هیچ لایەك هەڵوێستی بەرامبەر هێرشەكانی سوپای توركیا نیە و بەجواب نایەن.

دەشلێت:” حكومەتی هەرێم ئەگەر لەرێی هەبونی گەریلای باكوری كوردستان پاساو نەداتە بونی سوپای توركیا، بێ دەنگ نەبێت،  لەجێی ئەوە لە رێی بەغداوە هەوڵی هێنانە دەنگی كۆمەڵگەی نێودەولەتی بدات، وەك بینیمان ئەمجارە هەموو دژی توركیا هاتنە دەنگ، ژمارە و جۆری هێرشەكان و سنوربەزاندنەكان كەمتر دەبێتەوە تا دەركردنی سوپای توركیا”.

شیكاری ستاندەر پێشی وایە ئەگەرچی داواكاری ئەنجومەنی ئاسایش نەگەیشتە ئەو ڕادەیەی داوا لە سوپای توركیا بكات خاكی عێراق جێبهێلێت، ئەوەش رەنگە پەیوەندی بەوە هەبێت لەداواكەی بەغدا هێشتا نەگەیشتۆتە ئاستی ئەوەی بە رەسمی داوای دەركردنی سوپای توركیا لە خاكی هەرێم بكات، دەكرێت بە پاڵپشت بە سێ بریاری پەرلەمانی كوردستان لەپێشوو بۆ دەركردنی سوپای توركیا، حكومەتی هەرێم ئەو داوایە پێشكەشی بەغدا بكات، بۆ ئەوەی كۆمەڵگەی نێودەولەتی روونتر ئەو داوایە بكات.