عەقڵ و بیرکردنەوەی ئێمە و هەموو پۆلی 12ە کانمان

لەلایەن ستاندار Posted on 550 جار بینراوە

هانا چۆمانی

رەنگە ئێمە تاکە میللەت بین کورت و بچوک بیربکەینەوە، چونکە هەر لەمنداڵیەوە فێر دەکرێین داوای ئەو شتانە بکەین، کە بچوکن و بەهایان کەمە.

بۆیە یەکەمەکانی سەر ئاستی هەرێم، بەردەوام لەبڕی داواکاری بینینی زانکۆی ئۆکسفۆرد، شەنگەهای و هارڤێرد بکەن، داوای مۆبایل، لاپتۆپ و سەیارە بکەن، ئێمە دەبێت نەوە و منداڵەکانمان وا فێربکەین، داوای شتی گەورە بکەن، بۆ ئەوەی شتە بچوکەکان بەئاسانی بەدەستبهێنن. دەبێت خەونەکانیان گەورە بکەین، بۆ ئەوەی لانی کەم بتوانن فراوان بیربکەنەوە.

ئەو کارە بەپلەی یەکەم، پەروەردە، دوەم راگەیاندن و سێیەم دایک و باوک گرنگن، دەبێت لە مەکتەب و ماڵەوە: باسی زانکۆکانی یابان، چین، ئەمریکا بکەن نەک زانکۆ و پەیمانگاکانی خۆمان باسی کۆمپانیایی بی ئێم، مارسیدس، تێسلا، فیڕاری، پۆرش و شۆفرلێتیان بۆ بکەن نەک پێشانگای ئۆتۆمبێل.

باسی کۆمپانیایی ئەپڵ، مایکرۆسۆفت، علی بابا، سامسۆنگ، ئەمەزۆن و هۆلیودیان بۆ بکەیت نەک موبایلی ئایفۆن، لاپتۆپ، هێڵی ئینتەرنێت و فیلم و درامای شەوانی رەمەزان دەبێت باسی ناوچە گەشتیارییە گەورەکانی جیهان و پایتەختە جوانەکانی جیهانی و شوێنە مێژوویەکانی بۆ بکەیت نەک باسی بازاڕی گەورەی لای مزگەوت شەوانی ئیسکان و سەهۆڵەکە، بەداخەوە یەکەمەکانی سەر ئاستی هەرێم، وەک ئێمە داوای شتی بچوک دەکەن، لەبڕی داوای بینی زانکۆی هارڤێرد، ئۆکسفۆرد، یابان و شەنگەهای، کۆمپانیایی ئەپڵ، گوچی، رۆڵێکس، مایکرۆسۆفت، سامسۆنگ گەشتی وڵاتانی جیهان بکەن داوای ئایفۆن و لاپتۆپ دەکەن ئیمە تا بچوک بیربکەینەوە هەر بە بچوکی دەژین، بۆیە دەبێت دایک و باوک بینینی مندالەکانیان فراوان بکەن و دونیایی گەورەیان نیشانبدەن.

بەداخەوە لەبەر ئەوەی عەقڵی کاری میدیای ئێمە بچوکە، هەر بچوک روماڵ دەکەین. میدیا و رۆژنامەڤانەکانمان عەقڵ و دیدگایان بچوکە دەنا ئەوان دەتوانن وا لەخەڵک بکەن کە گەورە بیربکەنەوە و گەورە ئاوات بخوازن میدیای ئێمە لەبڕی باسی سیستەمی خوێندن، هاتووچۆ، بیمە، باج، ئەلیکتڕۆنی و پەروەردە، دانانی کۆمپانیا، تێگەیشتن و گەڕانی جیهان بکات دێن بەبەردەوامی باسی سەرەی بەنزین و کۆبونەوی چوارچێوەی هەماهەنگی و نرخی دۆلار و پلەی گەرمی، وەزیرەکان و پەرلەمانتاران وبەرپرسانی حیزبی، چای محمود و برنجی 16-21 دەکەن لەبڕی ئەوەی بیان بەن بۆ وڵاتانی گەورە، ئاشنایان بکەن بە زانست و پێشکەوتن، گەشتێکی عەمڕەیان بۆ رێکدەخەن بۆ ریکڵام، ئاخر ئەوانە 18 ساڵن عەمرەیان بۆچیە ئێستا باوەڕناکەم نە لە مالیزیا و سعودیەش خەڵک لە ۱۸ ساڵ بچێتە عەمڕە، بۆیە ئەو خوێندکارە بەڕێزانەش هەر ئاوا داوای شتی بچوک دەکەن و بە بچوکی بیردەکەنەوە.