دوو چالاکوانە دەستگیرکراوەکەی هەولێر هێشتا چارەنووسیان نادیارە

لەلایەن ستاندار Posted on 374 جار بینراوە

ستاندەر

 

هەریەکە لە چالاکوانانی هەولێر، موراد ساڵەیی و هۆگر پیرباڵ، دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی لەبەردەم پارکی شانەدەر بەشدارییان کرد لەناڕەزایی دەربڕین دژی تۆپبارانەکانی تورکیا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر مۆبایلەکانیان دادەگیرێت.

رۆژی شەممە بەمەبەستی وەرگرتنەوەی مۆبایلەکانیان سەردانی ئاسایش دەکەن، بەڵام لەو رۆژەوە تاوەکو ئێستا دەستگیرکراون و چارەنووسیان نادیارە.

جێی باسە موراد ساڵەیی، کوڕی گەلاوێژ عەلی ئەمینە کە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای موسڵە لە فراکسیۆنی یەکێتی.