ستاندەر، هۆكاری شكستی دەستپێشخەرییەكانی نێچیرڤان بارزانی لەناوخۆی هەرێم و بەغدا ئاشكرا دەكات.

لەلایەن ستاندار Posted on 240 جار بینراوە
622632Image1

ستاندەر

لەدوو رۆژی رابردوو نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا دەستپێشخەرییەكی بۆ كۆبوونەوەی ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی لەهەولێر راگەیاند، بە ئامانجی گەیشتن بەرێكکەوتن، بەڵام تا ئێستا، وەك پێویست پێشوازیی لێنەكراوە.

ئەو هەنگاوە لەكاتێكدایە، پێشتر سەرۆكی هەرێم لە چەند دەستپێشخەرییەك ویستی نێوانی پارتی و یەكێتی لەهەرێمی كوردستان ئاسایی بكاتەوە و بیان گەیەنێتە ڕێكکەوتن، بەتایبەت لەسەر پرسی سەرۆككۆمار و هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان، بەڵام سەركەوتوو نەبوو.

بەگوێرەی زانیاریەكانیش بەشێكی سەرەكی لەهۆكاری شكستی دەستپێشخەرییەكانی نێچیرڤان بارزانی، خودی حیزبەكەی خۆی بووە، ئەویش بە ئامانجی ئەوەی پێگەی سەرۆكایەتی هەرێم بەرامبەر حكوومەت و ڕۆڵی لە یەكلایی كردنەوەی ململانێكان بەهێزتر نەبێت.

ئەگەری زۆرە دەستپێشخەرییە نوێیەكەشی بۆ ڕێكخستنەوەی ناو ماڵی شیعە شكست بهێنێت، بەو پێیەی تا ئێستا سەدریەكان هیچ وەڵامێكیان نەداوەتەوە، شكستی دەستپێشخەرییەكانیشی بۆ ڕێكخستنی ناو ماڵی كورد یەكێك دەبێت لە فاكتەرە سەرەكیەكان.