دامەزراوەیەکی ناسراوی ئەمریکی هۆشداری دەداتە سەرۆکی حکومەت و دەڵێت: بەردەوام بێت، چارەنووسی خراپ دەبێت.

لەلایەن ستاندار Posted on 568 جار بینراوە

ستاندەر

پەیمانگەی واشنتۆنی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا ڕەخنە لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم دەگرێت، بەهۆی پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەنووسان. لە ڕاپۆرتەکەی پەیمانگەکە کە گرنگی بە پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات و کاریگەری لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا هەیە هاتووە، ئەگەرچی کابینەی نوێ، بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، بەڵێنی چاکسازی و فراوانکردنی ئازادی ڕۆژنامەوانی دا، بەڵام ئێستا پێچەوانەکەی ڕوودەدات.

ئەوەشی وتوە؛ شکستی حکومەت لە دابینکردنی مووچە و خزمەتگوزاری و ئەنجامدانی چاکسازی ناڕەزایەتیەکانی زیاتر کردووە، ئەمەش ڕۆژنامەنووسانی دووچاری دۆخێکی سەخت کردۆتەوە کە دەیانەوێت ئەو ڕاستیانە بگوازنەوە، بۆیەش پێشێلکاریەکان دژ بەو چینە بەرەو هەڵکشانی گەورەیە.

پەیمانگەی واشنتۆن هۆشداریش دەدات، پێویستە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، پەند وەربگرێت لە، ئەزموونی وڵاتانی ناوچەکە لە ئەنجامدانی پێشێلکاری بەرامبەر ئازادی ڕادەربڕین و مافەکانی مرۆڤ، بەپێچەوانەوە چارەنووسی خراپتر دەبێت.