لایەنە عێڕاقییەکان، داوای هەڵبژاردنی پێش وەختە دەکەن و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییش پشتیوانی ناکات.

لەلایەن ستاندار Posted on 404 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی زانیارییەکان، تا ئێستا نە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نە نەتەوەیەکگرتوەکان پشتیوانی ئەوە ناکەن لە عێڕاق هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە. ئەوەیش بەهۆی ئەوەی پێیان وایە، کە کێشەکانی عێڕاق لەڕێی هەڵبژاردن چارەسەر ناکرێن، چونکە هەڵبژاردن گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ لە پێگەی هێزەکاندا دروست ناکات.

دەشڵێن: بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ بەشداری ٢٢٠ ئەندام پەڕلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، دۆخەکەی سەختتر کردووە، ئەستەمە هیچ هاوپەیمانییەک بێ تەوافق لەداهاتووش بتوانێت ئەو ڕێژەیە کۆبکاتەوە، بۆیە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێی وایە چارەسەر تەنها ڕێکەوتنی لایەنەکانە.

ئەوە لەکاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو زۆرینەی لایەنە کاریگەرەکانی عێڕاق لەنێویاندا ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی و سیادەی سوننەکان پشتیوانی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە ڕاگەیاندووە.