پێشێلکارییەکانی دەسەڵات، بەرامبەر ئازادی ڕادەربڕین تادێ فراوانتر دەبێت و ڕەخنەکان زیاتر دەبن.

لەلایەن ستاندار Posted on 445 جار بینراوە

ستاندەر

سەرەڕای ئەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتیەکان، یۆنامی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چەندین جار هۆشدارییان داوە بە حکومەتی هەرێمی کوردستان کە دەست لە پێشێلکارییەکان هەڵبگرێت بەرامبەر ئازادی ڕادەربڕین و هاوڵاتیان، بەڵام پێشێلکارییەکان ڕۆژ بە ڕۆژ ڕوو لە زیاد بوونە.

شایانی باسە، گیراوانی شیلادزێ زیاتر لە 16 ڕۆژە لەنێو زیندانی چاکسازی گەورانی هەولێر مانیان گرتووە و لەلایەکی تریش بەهۆی بانگەشەی خۆپیشاندانەکان، لە دوێنێوە هەڵمەتێکی دەستگیرکردن دەستی پێکردووە و ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنیەکان، لەنێو شارەکان بڵاوکراوەتەوە.

کەمی خزمەتگوزاری و دابیننەکردنی بووەتە هۆی دەربڕین و فراوانبوونی ناڕەزایەتییەکانی هاوڵاتیان.