دوای تەقەكردن لێی تا ئێستا لێپسراوی ئیدارەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە هەولێر ئامادەنەبووە بچێتە بەردەم لیژنەی لێكۆڵیینەوە.

لەلایەن ستاندار Posted on 545 جار بینراوە

ستاندەر

دوای ئەوەی 5ی ئەم مانگە لە ڕێگای گەڕانەوەی بۆ هەولێر بەختیار جەمیل كاوانی، لێپپرسراوی ئیدارەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕایگەیاند، تەقەی لێكراوە، دەزگای ئاسایش لە سلێمانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی لەسەر ئەم پرسە دروووست كردووە.

بەگوێرەی زانیاری ستاندەر، لیژنەكە تا ئێستا چەند جارێك داوای كردووە، بەختیار كاوانی بۆ پێدانی ڕوونكردنەوە سەردانییان بكات، بەڵام تا ئێستا ناوبراو ئامادە نییە بچێتە بەردەم لیژنەكە و وتەی خۆی پێشكەش بكات، ئەمەش گومانی ڕاستی ڕووداوەكەی لای یەكێتی زیاتر كردووە.

جێی باسە دوێنێ ئەژی ئەمیین، سەرۆكی پێشووی ئاژانسی زانیاری لە هەولێر سەردانی بەختیار كاوانی كرد، دەركەوتنی ئەم دووانە بەیەكەوە لەناوخۆی یەكێتی كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە.