بەڵگەنامەیەكی ئابڕوو بەر دەیسەلمێنێت حكوومەتی هەرێم، لە ڕێی پێدانی ملیۆنان دۆلار بە میدیا جیهانییەكان هەوڵیداوە ڕووی خۆی جوان بكات

لەلایەن ستاندار Posted on 641 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی بەڵگەنامەیەك كە واژووی ئاشتی هەورامی، وەزیری پێشووی سامانە سرووشتییەكانی لەسەرە، مێژووەكەی بۆ ساڵی 2011 دەگەڕێتەوە، حكوومەتی هەرێم گرێبەستێكی لەگەڵ كەناڵی ئەلعەرەبییە بە بڕی 3 ملیۆن و 600 هەزار دۆلار واژوو كردووە، مەبەستی گرێبەستەكەش ڕیكلام كردن بووە بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

بەگوێرەی بەدواداچوونی ستاندەر، ئەو گرێبەستانەی حكوومەت لەگەڵ میدیا نێودەوڵەتییە عەرەبیەكان بەردەوامە و تاكە مەرجی دەسەڵاتی حكوومەتی هەرێمییش ئەوەیە ئەم كەناڵانە پابەندی لیستی ڕەشی ئەوان بن، ڕێگا نەدەن كەسایەتی و ڕۆشنبیرانی ئۆپۆزسیۆن لە كەناڵەكانییان دەركەون و ڕەخنە لە دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان بگرن.