مەککەی بەردە ڕەشەکە ومەککەی بێ بەردی ڕەش!

لەلایەن ستاندار Posted on 802 جار بینراوە

سەنگەر رەسول

زۆر شت هەن لەژیاندا ناکرێت بیخەیە بەر چەکوشکاری بەراوردکاری. لەبەر یەک هۆکاری سادە: ئەویش بەو بەراوردکارییە ناژیرانە هەم مانای ئەنجامەکە لەدەست دەدی وهەمیش خۆت ودەوروبەریش تووشی سەغڵەتییەکی زۆر دەکەی!
لەقۆڕترین نممونەدا بۆ ئەزیەتدانی خەڵکی نەک زیادکردنی موحبەتی دینی ئیسلام، بەراوردی گەورەترین شوێنی پیرۆزی ئاینی بکەی لەگەڵ شار یا ووڵاتەکەی خۆت!
چ گەمژەییەکە بێی و باب و باپیرانمان، نەوی ئێستای باوەڕدار بخەیە بەردەم بژاردەیەکی بێ ماناوە، کە سوڕ دەزانی ئەوانەی باوەڕییان بەئیسلام هەیە ناتوانن بەهیچ شێوەیەک چاو لەشوێنێکی وەک مەککە بپۆشن! تەنانەت ئەگەر بشیانەوێ!
جارێ دەبێ مەککە وەک خۆی پۆڵێن بکرێت، بۆ دوو شوێن و مانا. یەکەمییان وەک ناوەندێک بۆ هزری ئیسلامی و هەبوونی حەج وبەردی ڕەش وەک شوێنێک بۆ کۆکەرەوەی ساڵانە باوەڕداران. دووەمییان، مەککە بەبێ بەردی ڕەش و وەک شوێنێکی جوگرافی و شارێک لەناو دەوڵەتی سعودییەدا!
ئەوەتا پێخەمبەر موحممەد دە فەرموێ:[ ما أطيبَكِ من بلَدٍ وأحبَّكِ إلَيَّ ، ولولا أنَّ قومِي أخرجوني منكِ ما سكنتُ غيرَكِ]. کە دەڵێ: لەباشترین و خۆشەویستیت لەلام، ئەگەر قەومەکەم ناچارییان نەکردبام و شار بەدەرییان نەکردبام هەرگیزاو هەرگیز لەهیچ شوێنێکه دیکە دانەدەنیشم غەیری تۆ نەبێ!
کەواتە لێرە بەپێی ئەو فەرموودەیە دەر دەکەوێ کە پەیامبەر لەڕووی مەفهوومی جوگرافییەکەی مەککەوە خۆشەویستی بۆ ئەو شارە دەربڕیووە و هیچ ئاماژەیەکی دینی بۆ نەکردووە!

هەروەها خۆشویستنی نیشتیمان و پەیوەست بوون بەنیشتیمانەوە لەدینی ئیسلامدا کفر حسێب ناکرێت و تەنانەت خودای گەورە لەقورئانیش ئاماژەی بەوەداوە:

” أُذِنَ لِلَّذِينَ يُقَاتَلُونَ بِأَنَّهُمْ ظُلِمُوا وَإِنَّ اللَّهَ عَلَى نَصْرِهِمْ لَقَدِيرٌ، الَّذِينَ أُخْرِجُوا مِنْ دِيَارِهِمْ بِغَيْرِ حَقٍّ إِلا أَنْ يَقُولُوا رَبُّنَا اللَّهُ”
کە لەم ئایەتەوە دەردەکەوێ کەبەرگریکردن لەوەتەن نەک ناشەرعی نییە بەڵکو هاوشێوەی جیهادیشە! ئایا دەکرێ ئێمە لەچاو هەموو میللەتانی دونیا چاوپۆشی لەخۆشویستنی نیشتیمانی خۆمان بکەین، کە لەکاتێکدا لەچوارچێوەی شەرعی ئیسلام بۆمان فەراهم کراوە!
هەروەها ئەگەر خۆشویستنی نیشتیمان شتێکی بێ بەها بێت ئەی بۆ چی لەقورئانی پیرۆزدا هاتووە:

” يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُمْ مِنْ ذَكَرٍ وَأُنْثَىٰ وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا.. ”
بۆیە هەموو شت لەپێناو ئەوەی بیسەلمێنی کە باوەڕداری شتێکە لەرووی دینیشەوە گونحبار دەبیت چونکە ئەگەر سەدان هەزار نەبێت بەلکو بەدەیان هەزار باوەردار هەیە بەو بەراوردکارییە دڵی نارحەت دەبێ و بژاردە بکات لەنێوان مەککە و مەفتەنی خۆی!
وەک ئەو بەراوردکارییە قێزەوانەی خوارەوە، بابڵێین تۆ دایکێکی خراپت هەیەو ژنێکی بەتەمەنی دراوسێتان گەلێک باشە. دەچی دایکی خۆت فڕێدەی و ئەو بکەیە دایکی خۆت؟ ئایا لەنێوان ئەو و دایکت دا کامییان هەڵدەبژێری!
ئەو نموونەیە پەیوەندی پێوە نییە تەنهاو تەنها بۆ سەلماندنی ئەوەیە کە هەندێک شت هەن هی بەراوردکاری نین! ئەگەر ڕێزی نەتەوەو وڵاتەکەشت لەبەرچاو ناگری، لەڕێی خوای گەورە واز لەدڵ شکاندنی ئەو سەدان هەزار باوەردارە کوردە بێنە قیروسیا لەو سەدان هەزار بێ باوەرەی دیکە یاخود ئاینی دیکە!