لەهەولێر هەڕەشەی داگیرکەران و مەترسییە چاوەڕوانکراوەکان تاوتوێکران

لەلایەن ستاندار Posted on 1154 جار بینراوە

ستاندەر

دەزگای ستاندەر و کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لەهەولێر ئەمڕۆ 16ی ئابی 2022 دیدارێکیان، لەگەڵ ڕۆشنبیران و نووسەرانی هەولێر سازکرد.
ئامانجی دیدارەکە خستنەڕووی ئەو دابەشبوونەی کورد بوو لەبەغدا بەسەر ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی.
لەبەشێکی تر هەڕەشەکانی تورکیا و فراوانخوازییەکانی داگیرکارییەکانی لەپەراوێزی نزیکبوونەوەی سەد ساڵەی پەیماننامەی لۆزان تاوتوێکران.
جێی باسە لەدیدارەکە گڕوپێک لە ڕۆشنبیران و سیاسەتمەدار و چالاکان و ڕۆژنامەنووسانی هەولێر بەشدار بوون، بڕیاردرا لە داهاتوو دیداری فراوانتر بۆ بەرگرتن لە هەڕەشەکان و پێشنیارەکان بۆ چارەسەری و نزیکبونەوەی ئاڕاستە جیاجیاکان ئەنجامبدرێت.