دکتۆر عبدولواحید ئەوە غودە نیە ئەوە غدرە

لەلایەن ستاندار Posted on 981 جار بینراوە

عزیز حاجی

ئامانجی زۆرینەی ڕەهای هەموو فکرە و ئایدیاێک بەسەنتەر گرتنی مرۆڤە. دواتر هێنانە کایەی خۆشگوزەرانی و ژیانێکی خۆشە بۆ مرۆڤایەتی لەدونیا وە لەڕوانگەی ئاینی بۆ هەردوو دونیا.
وە سروشتی مرۆڤیش بونەوەرێکی کۆمەڵایەتیە وە لەهەموو زیندەوەران زیاتر بەهرەمەندە کەبتوانێت قۆناغی ئەنانی و خێزان پەرستی و خێڵەکی و نەتەوەو تەنانەت مرۆڤایەتیش تێپەڕینێ و بەشێوازێک ژیانی ڕێکبخات کەژیان و ئاسودەیی بۆ دنیا بەرهەم بێنێ زیندەوەرانیش لەسایەیدا وەحەسێنێ ….
ئامانجی بەندە ئەوەیە کەمرۆڤەکان بەهرەمەند دەبن لەبوارێک دا وەسەرکەوتوون دەتوانن لە بوارەکەی خۆیاندا وەبەرهێنانی زیاتر بکەن خۆیان بەرەو ئەستێرە ببەن،نەک ھەوڵی چەندگندۆرە بەدەستێک بدەن .
وێرای ڕیزی زۆرم بۆ پیشەی پێشەنگی دکتۆریەکەی دکتۆر عبدالواحید لەو فەوزا فراوانە بێ فۆرمییەی فەرمانڕەوای کەنەغرۆبوە لە فەسادی لەگشت فیدەرەکان .لە بەڕێوەبردنی هەرێمی کوردستان!!
ئەم دکتۆرە ڕەێچکە شکێنی زۆر کردوە..کەڵکی زۆر گەورەو پڕ بایەخی بە کۆمەڵگاکەمان بەخشیوە.
وەک/ لە ڕووی ئاینی کەواباوە خێرکردن دەستی ڕاست بەدەستی چەپ نەزانێ کەخێر دەکات ودەبەخشێ ..ئەم بەڕێزە بەئاشکرا نۆرینگەکەی خۆی کردە خێر یان سودێکی کەم بەوجوامێرییەی ئەرکی سەرشانی نەخۆش ولێقەوماوانی زۆر سوک کرد وە بەدیوێکی تر بووبەھاندەروپێشەنگ لەچاولێکەری گەورە بۆدلسۆزانی تر کەھەمان كاردووبارەوجەندبارە بکەنەوە لەوبوارەدا انشاللە ڕەزامەندی خودا و خەڵکیان مسۆگەردەکەن ، وە سادەیی و خاکی بوونی کەسایەتی جەنابی دکتۆر لەولاوە بوەستێ . با باسی ڕوە جوانیەکەی بەس بێت .کەلەوانەییە لای نەخۆشێک کە سەردانی کردوە سودی لێ دیتوە زۆر زیاتر بێت.
دکتۆر ناحەقی نیە کە سەد لەسەد لەمانای قسەکردن و پرسیار دروستکردن و وتاربێژی و نوسینی بەپێز نەزانێ، لەبەر ئەوەی کاری سەرەکی ئەو ئەوە نیە خودا بەهرەی تری پێداوە، دکتۆر بێ ئاگا لەوەی کەتەکنۆلۆژیا و شاشەی نمایش و گواستنەوە لەچاویلکە زیاتر لەبەرچاوی مرۆڤەکاندایە.
بۆیە قسەکردن و وتاردان و ئامۆژگاری لەو چوارچێوەیە هەزاران جار فراوانترە لەو کەسانەی کە موخاتەبەیان دەکات ، لەئاینی پیرۆزی ئیسلامدا هەموو پرسیارێک جائیز نیە وە هەموو وەڵامێکیش جوابدانەوەی جائیز نیە.
وە بۆ پاراستنی خێزان و شیرازەی خێزانیش هەندێک پرسیار دروست نیە وە هەندێک وەڵامیش دروست نیە.
وەکو لەمنداڵ بپرسی دایکت خۆشتر دەوێ یان باوکت یان لە دایک و باوک بپرسی کوڕەکەت خۆشتر دەوێ یان کچەکەت.
ئەمە نەپرسیاری دروستە نەوڵام دانەوەشی پێویستە بۆیە خزمەتی گەورەی مرۆڤایەتی ئەوەیە کە لەنوسین لەوتاردان لەکۆڕبەستن لە هۆنراوە.جا لە ماڵ بێت یا لەکۆمەڵگادا پێویستەئەو بابەتانە بەپێویست بگرین کە ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیانی لێوە بەرهەم دێت و دڵی مرۆڤایەتی پێ نەڕەنجێ.
بۆیە دەکرا دکتۆر لەڕێگای توێژینەوەکانی تەندروستی گەورەیی و دانایی خودای بۆ ئێمەی نەشارەزا باسکردبا کەتەنها لەخوێن دا چەندین پێکهاتە و کاروفەرمان و چالاکی هەیە، بەسەدان و هەزاران لەهەموو بوارەکان بەشاراوەیی ماونەتەوە کەزۆربەیان گەورەیی خوداو وجودیەتی دەسەلمێنێ نەک دکتۆر پرسیارێک بکات کە لەسەدەکانی نەخوێندەواری و نەبوونی تەکنۆلۆژیا نەوروژاوە وە نەشکراوە گەربەد بەختی وماڵوێرانی کۆمەڵگای کوردی نەبێ بۆدکتۆر خەیاڵی بۆداگیرکاریو زوڵمی سەرعەفرین وکەرکوک وموھابات نابێ بۆئاگای لەسوتانی ڕۆڵەکان صلاحەدین وزیندانیانی نابێ بۆبەراوردی خاکی سعودیەناکات لەسەحراوە بەرەو سەوزای وپارکی گەورە دەچێ کوردستانی ئەویش لێڕەواری دەبڕدرێ بەمزگەوتەوە تەخت دەکرێ و زەیتونی سەدسالەی ترحیلی پارکەکانی داگیرکەران دەکرێ …بۆمقارەنەی بەسۆتماک بوون وخنکانی بونەوەرەکانی شاخی پیرۆزی جودی وبەئاوەدانی شاخی عەرەفە ناکات …بۆچاولەتاڵان کردنی تەختەوداری کەشتیەکەی نوح بۆسەردەریاکانی تورکیا ناکات وبەراوردێکان لەگەل بورج کۆشکەکانی خەلیفە ناکات. دکتۆر گەرلە گندۆرەیەکی زیاتری پێ ھەڵدەگێرێ بائەودرزوکەلێنانەی دوژمنانی کورد خستویەتیە نێوان ماڵی کورد لە جیاوزی ئاینی ومەزھەبی وتەریقەتی و بادینی وسۆرانی وناوچەی وعەشیرەتی وگوندچێتی نەیان ھێڵێ وکاڵیان کاتەوە …نوخبە نابێ ناکۆکی وکەلێن دروست بکات .
جەنابی دکتۆرچارەسەری غودەی تاک دەکات لەولاشەوە غەدرلەکۆمەلگادەکات ودەردی تەفرەقەیان بۆزەرع دەکات …..