دوای مەسعود عەبدولخالق، سەرکردەیەکی تر لەسەر شەڕی کۆڕێ وەڵامی بارزانی دایەوە و تەحەدا دەکات!!

لەلایەن ستاندار Posted on 1744 جار بینراوە

ستاندەر

عەبدولستار مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری لە پەیامێکدا لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک وەڵامی مەسعود بارزانی دەداتەوە کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوو بەشێکی دیکەی یاداشتەکانی بڵاوکردووەتەوەو تیایدا ئاماژە بە شەڕی کۆڕێ دەکات و بارزانی دەڵێت ئەو شەڕە تەنیا پێشمەرگەکانی پارتی کردوویەتی.

دەقی وتارەکەی عەبدولستار مەجید:

شەڕی کوڕێ
ئاشکراکردنی دیوێکی دیکەی ئەو ڕوداوە!

بزوتنەوەی ئیسلامیی پێشوو لایەنێکی سەرەکی بەرەی رزگاریخوازی گەلی کورد و یەکێک لە لایەنە بەهێزەکانی شەڕی کۆڕێ بوو کە لەو شەڕەدا فەرماندەکانمان بەشدارییان تێداکردووە و شەهیدیشمان هەیە .

من لەوکاتەدا فەرماندەی تیپی ٩٩ ی سەربەستی بووم، کاک مەلا قادری برایەتی وەک سەرکردایەتی لەوێ بوو، کاک مەلا سەلمان و کاک شوان رابەر و بەشێکی زۆری پێشمەرگە دێرینەکانمان لەگەڵدا بوو .

بەداخەوەە لەناوهێنانی سەرکردەکاندا، کاک مەسعود بارزانی ناوی ئسەرکردەکان و شەهیدەکانی بزوتنەوەی نەهێناوە کە ئەوە حەقیقەتێکی مێژوییە و بە بەهیچ کەس ناشاردرێتەوە.،هیوادارم ئەم هەڵەیە ڕاست بکرێتەوە.

ئێمە لەو شەڕەدا و لە ١١ ی ٤ ١٩٩١ دوو برا و پێشمەرگەی ئازا و دیندارمان شەهیدبوون کە (شەهیدی فەرماندە مەلا عومەر و شەهید شێروان) لەو شاخەی پشتی کۆرێ شەهید بوون .

ئەمە نئشانەی بەشداری ئێمە و شاهیدی بەرگریی و شەڕی پێشمەرگەکانی ئێمەیە لە روبەروبونەوەی بەعس .

لە تێکشکاندنی دەبابەکانی حکومەت و هێرشبردن، ئەوانەی ئێمە لە سەنگەری هەرە پێشەوەی شەڕەکە بوون و ئەسڵەن خەڵکی تر دوای هەموو کەس هاتن و ئێستا دەیانەوێت خۆیان بکەنە خاوەنی قارەمانێتی و داستانەکانی هێزی پێشمەرگە .
من لێرەوە تەحەددای سەرکردەکانی ئەو کاتەی یەکێتی و پارتی دەکەم کە لە شەڕێکی بەعس لە پێش ئێمە بووبن لە ڕاپەڕین و شەڕەکانی دژە هێرشی بەعس.