چوارچێوەی هەماهەنگی، پێشبینی چوونە ناو قەیرانێکی نوێی سیاسی کە سەرجەم کارتەکان دەسووتێنێت دەکات.

لەلایەن ستاندار Posted on 503 جار بینراوە

ستاندەر

ئەحمەد موسەوى، نوێنەری کوتلەى سادیقونی چوارچێوەی هەماهەنگیی لەدواین دیداریی ئاماژەی بەوە داوە؛ سەدرییەکان بەهێزترین کارتی خۆیان لەدەستتداوە، کە کشانەوە بوو لەو هاوپەیمانیە بەهێزەی پێکیان هێنا کە دەشکرا حکومەت پێکبهێنن.

ناوبراو پێی وایە، کارتەکەی سەدر سوتاوە. ئەوەش بەهۆی ئەوەوە دێت کارتی سەدرییەکان شەقامە. شەقامیش بەرەی تێکدان و کێشەیە. دەشڵێت: ئەگەر هەیە ڕەوتی سەدر بچێتە ناو قەیرانێک کە هەموو شتێک بسووتێنێت.

ئەمڕۆش ساڵح محمد، ناسراو بە وەزیرەكەى سەدر، هێرشێکی نوێی دەست پێکرد و رایگەیاند، دەیانەوێت حکومەت پێکبهێنن بە مەبەستی تەواوکردنی فرۆشتنی ئەوەی لە عێراق ماوەتەوە.

بەگوێرەی قسەکانی موسەویش بێت، بەشداریکردنی ڕەوتی سەدر قبوڵکراوە لە حکومەت و لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگی ڕەتناکرێتەوە.