ستاندەر، نوێترین توێژینەوەی خۆی لەبارەی هەڵسەندگاندنی بەشداری ئیسلامیەکان، لە حکوومەتەکانی هەرێم بڵاودەکاتەوە.
توێژینه‌وه‌ی ژماره (50)
هه‌ڵسه‌نگانی به‌شداری ئیسلامیه‌كان له حكومه‌ته‌كانی هه‌رێم…
ــ نووسینی: پڕۆفیسۆر د.رعد رفعە محمد
بۆردی توێژینه‌وه‌ی ستاندەر:
ئه‌نجومه‌نێكی زانستی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی سیاسیه، گرنگی ده‌دات به‌ڕه‌هه‌نده سیاسیه‌كانی دیارده وئاریشه‌كان، ئامانجی به‌رچاوڕوونی داڕێژه‌رانی پلان وبڕیارده‌رانی سیاسی هه‌رێمی كوردستانه بۆ ئاگابوون له‌هاوكێشه كاریگه‌ره‌كانی ناوخۆیی وهه‌رێمی وجیهانیه‌كان.
ناوه‌ڕۆكی توێژینه‌وه:
یه‌كه‌م: به‌شداری ده‌سه‌ڵات یان حكومه‌ت؟
دووه‌م: جیاوازی نه‌كردن له‌نێوان حكومه‌تی ته‌وافقی وحكومه‌تی ئیئتلافی:
سێیه‌م: كورتكردنه‌وه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تێك وفه‌رامۆشكردنی گۆڕانكاری گشتگیر:
چواره‌م: به‌شداری بۆ پۆست وئیمتیاز نه‌ك به‌رنامه وكارنامه:
پێنجه‌م: په‌یڕه‌و نه‌كردنی كه‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو:
راسپارده:
یه‌كه‌م: به‌شداری ده‌سه‌ڵات یان حكومه‌ت؟
پێویسته له‌هه‌رێمی كوردستان دوو زاراوه‌ی گرنگی تێكه‌ڵ به‌یه‌ك لێكجودا بكه‌ینه‌وه، ئه‌وانیش حكومه‌تی هه‌رێم وده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمه.
له‌ده‌ستور ویاسای ده‌وڵه‌تان سێ ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌كی ده‌وڵه‌ت هه‌یه وهه‌ر یه‌كه‌یان دامه‌زراوه‌ی سه‌ربه‌خۆن وكاره‌كانی خۆیان به‌بێ ده‌ستوه‌ردانی ئه‌وانی تر راده‌په‌ڕێنن، ئه‌وانیش ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان (په‌رله‌مان) ودادوه‌ری (قه‌زا) وجێبه‌جێكردنه (حكومه‌ت).
له‌بنه‌ڕه‌تدا حكومه‌ت بریتیه له: “تاكه هێزی جێبه‌جێكردنی یاساكان” (الحكومة الألكترونية وتطبيقاتها في الدول العربية، د.محمد صادق اسماعیل، ط1، 2010: 75) به‌ڵام له‌هه‌رێمی كوردستان حكومه‌ت خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه وفیعلی نیه، به‌ڵكو چه‌تر وماسكێكه بۆ به‌ڕێوه‌بردن ورایی كردنی كاروباری خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم كه‌بریتین له حزب، بنه‌ماڵه، زۆن، عه‌شیره‌ت، هێزی چه‌كداری، به‌رپرسی حزبی، هتد…
حكومه‌تی هه‌رێم خاوه‌ن هێزی چه‌كدار، نه‌ختینه وپاره، میدیا، ئاسایش وهێزی ئه‌منی، دامه‌زراوه وفه‌رمانبه‌ره‌كانی، زانكۆ وقوتابخانه، مزگه‌وت وكه‌نیسه نیه، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌مانه وزیاتریش له‌وانه وه‌ك په‌رله‌مان ودادگا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمه‌وه راسته‌وخۆ ئاراسته ده‌كرێن.
هه‌ر بۆیه هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی ئیسلامیه‌كانی كوردستان تێنه‌گه‌یشتن وكارنه‌كردن بووه به‌م هاوكێشه‌یه‌ی “ده‌سه‌ڵات له‌لای حكومه‌ت نیه، به‌ڵكو له‌لای حزبه”، واته ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه له‌لای هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه كه (پارتی ویه‌كێتی) یه.
له‌راستیدا حزبه ئیسلامیه‌كانی كوردستان له‌ناخه‌وه گه‌یشتونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه ئه‌وان ناتوانن ببنه ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی كوردستان؛ هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه له‌سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی وئیقلیمی به‌جۆرێك پێیانوایه ئه‌مریكا ورۆژئاوا دژی گرتنه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامیه‌كانن له‌كوردستان. هه‌ربۆیه سه‌رۆكی حزبێكی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند: ئێمه ناتوانین (صدارة) وبه‌پێش پارتی ویه‌كێتی بكه‌وین، به‌ڵكو ته‌نها ده‌مانه‌وێ پارێزگاری له‌وه‌ی ئێستا هه‌مانه بیكه‌ین!!! (له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك رۆشنبیری هه‌ولێر ساڵی 2022).
هه‌ڵه‌یه‌كی مێژویی ئیسلامیه‌كانی كوردستانیش، خۆنه‌كردنه خاوه‌ن بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردی بووه وهه‌رده‌م خۆیان له‌په‌راوێزی رووداوه كاریگه‌ره ناوخۆیی وئیقلیمی وجیهانیه‌كان بینیوه. به‌ڵكو له‌قرناغێكی كاری سیاسیان -به‌شێكیان- پێیانوابوه به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان وپێكهێنانی حكومه‌ت پێچه‌وانه‌ی ئیمانه وئه‌و دڵه‌راوكێ ودوودڵیه سیاسیه‌ش بۆته هۆكاری نزمبونه‌وه‌ی ئاستی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌پڕۆژه سیاسیه‌كه‌یان.
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و فه‌لسه‌فه‌ی سه‌ره‌وه، حزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی ویه‌كێتی بۆ پارێزگای له‌وه‌ی هه‌یانه وئه‌نجامدانی گۆڕانكاری وچاكسازی كاتێك به‌شداربونه له‌پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، نه‌یانتوانیوه مه‌به‌سته‌كانیان بپێكن؛ چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا مه‌به‌ستی گرتنه ده‌سه‌ڵاتیان نه‌بوه وله‌لایه‌كی تریش نه‌یانتوانیوه ببنه خاوه‌ن ئامراز وكه‌ره‌سته‌ی گۆڕانكاری وچاكسازی، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه له‌لای حزب وبنه‌ماڵه حوكمڕانه‌كه‌نه نه‌ك حكومه‌ت.
تێنه‌گه‌یشتن له‌م هاوكێشه‌یه، وای له‌حزبه‌ئیسلامیه‌كان كردوه به‌ده‌ست به‌تاڵی ده‌ربچن له‌دوای چوار ساڵ به‌شداریان له‌حكومه‌ت وبگره هه‌ندێك جاریش عه‌یبداربن له‌لایه‌ن ده‌نگده‌ر ولایه‌نگرانیشیانه‌وه. هه‌روه‌ها كاتێك رۆڵی ئۆپۆزسیۆنیان بینیوه، به‌هه‌مان شێوه توشی هه‌ڵه بونه له ئۆپۆزسیۆن بوون به‌رامبه‌ر حكومه‌تێك كه‌خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكی راسته‌قینه نه‌بووه.
دووه‌م: جیاوازی نه‌كردن له‌نێوان حكومه‌تی ته‌وافقی وحكومه‌تی ئیئتلافی:
پارتی ویه‌كێتی هه‌رده‌م حكومه‌تی ته‌وافقیان له‌نێوان خۆیاندا پێكهێناوه، به‌مانای ئه‌وه‌ی هه‌ر سیاسه‌ت وبڕیارێكی گرنگی حكومه‌ت پێویستی به‌ره‌زامه‌ندی هه‌ر دوولا هه‌بوه له‌دره‌وه‌ی حكومه‌ت به‌بێ ره‌چاوكردنی ژماره‌ی كورسی په‌رله‌مان وژماره‌ی وه‌زیره‌كانی ناو حكومه‌ت.
به‌ڵام هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات مامه‌ڵه‌ی حكومه‌تی ئیئتلاقیان له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی تر كردوه (به‌تایبه‌ت ئیسلامیه‌كان)، به‌و مانایه‌ی پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كی پارتی ویه‌كێتین وهه‌ر حزبێكی تری به‌شدار له‌حكومه‌ت، به‌شداربویه‌كی لاوه‌كین وسیاسه‌ت وبڕیاری كۆتا له‌ده‌ست پارتی ویه‌كێتیه نه‌ك حزبه‌كانی تر.
ئه‌و لاوازیه له‌به‌شداری حكومه‌ت زیاتر بووه كاتێك ده‌سه‌ڵات هه‌وڵیداوه مامه‌ڵه وگفتوگۆ ودایه‌لۆگی به‌شداری له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌ر حزبێكی ئیسلامی به‌جیا بكات وسیاسه‌تی (په‌رتكه وزاڵبه)ی له‌گه‌ڵ به‌كارهێناون. ئه‌وه له‌كاتێدا ئه‌گه‌ر هاتوو حزبه ئیسلامیه‌كان له‌یه‌ك به‌ره‌ی تۆكمه‌دا دایه‌لۆگی به‌شداری حكومه‌تیان بكردبا، ئه‌وا له‌لایه‌ك پێگه‌یان له دانوستانه‌كاندا به‌هێزتر ده‌بوو وكاریگه‌ریان بۆ چاكسازی وگۆڕانكاری له‌ناو حكومه‌تیشدا زیاتر ده‌بوو. له‌لایه‌كی تریشه‌وه ده‌ستكه‌وتی حزبیان زیاتر ده‌بوو له‌پۆست.وئیمتیازات. به‌ڵام په‌رته‌وازه‌ییان وای كردوه نه‌توانن ببن به‌ژماره‌یه‌كی سیاسی به‌هێز وبگره زۆر جار ده‌سه‌ڵات حزبێكی ئیسلامی به‌كارهێناوه بۆ لاوازكردنی رۆڵی حزبێكی تری ئیسلامی له‌دانوستانی به‌شداری حكومه‌ت ودواتریش له‌پێگه‌ی سیاسی وجه‌ماوه‌ریدا.
سێیه‌م: كورتكردنه‌وه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تێك وفه‌رامۆشكردنی گۆڕانكاری گشتگیر:
پرۆسه‌ی گۆڕان وچاكسازی له‌سیسته‌می سیاسی هه‌رێم پێویستی به‌به‌رنامه‌ی كاری گشتگیر وته‌واوكاری هه‌یه له‌گشت سێكته‌ره‌كان وناكرێ چاكسازی كورتبكرێته‌وه له‌سێكته‌رێك یان وه‌زاره‌تێك؛ چونكه په‌یكه‌ری ده‌وڵه‌ت ودامه‌زراوه‌كان وه‌كو جه‌سته‌ی مرۆڤه ناكرێ به‌ش وئه‌ندامێكی چاك بكرێت وبه‌ش وئه‌ندامه‌كانی تری فه‌رامۆش بكرێت.
حزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی هه‌رێم به‌تایبه‌ت جزبه ئیسلامیه‌كان دوچاری هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره بون له له‌تكردن ودابه‌شكردنی پرۆسه‌ی چاكسازی له‌حكومه‌تی هه‌رێم، به‌جۆرێك حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات بواری گۆڕانكاری وچاكسازی سنورداریان داوه به‌حزبه ئیسلامیه به‌شداربوه‌كانی حكومه‌ت ته‌نها له‌و وه‌زاره‌ت وفه‌رمانگانه‌ی پێیان به‌خشراوه وبۆیان نه‌بوه چاكسازیه‌كانیان په‌لبهاوێژێ بۆ گشت جه‌سته‌ی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت.
به‌ڵكو ده‌سه‌ڵات رێگه‌یان نه‌داوه به‌حزبه ئیسلامیه‌كان له‌وه‌زاره‌ت وفه‌رمانگه‌كانیشیان گۆڕانكاری جدی وریشه‌یی ئه‌نجام بده‌ن ورێگریان له‌هه‌ر هه‌وڵێكی چاكسازی راسته‌قینه كردوه له‌رێگای به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌تانه وبه‌ڵكو هه‌ندێك جار به‌رپرسی به‌ش وهۆبه‌یه‌ك سوكایه‌تی به‌وه‌زیری حزبه ئیسلامیه‌كانی كردوه به‌روبه‌ڕوبونه‌وه وپشتگوێخستنی فه‌رمان وبڕیار ورێنماییه‌كانی وه‌زیر.
چواره‌م: به‌شداری بۆ پۆست وئیمتیاز نه‌ك به‌رنامه وكارنامه:
کارنامەی حکومەت لەووڵاتان گرنگیەکی زۆری پێدەدرێت لەلایەن ئەو حزبانەی کە کابینەکە پێکدەھێنن، به‌شێوه‌یه‌ک کە رەنگدانەوەی بەرنامەی ھەلبَژاردنەکانیان بێت. کارنامەكه بۆ ماوەی ئەو چوار ساڵەی حوکمرانی کابینەکە ده‌بێت وپێویسته گرنگی بدات بەچەند سێکتەرو بوارێک کە قۆناغی ئەمرۆی کوردستان پێویستیەتی وجێگای رەزامەندی وپەسەندی وستراتیژیەتی ئەو لایەنانە بێت کە کابینەکە پێکدەھێنن.
یه‌كێك له‌سیما هه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی کارنامەی حکومەت، دەبێت پلانی ووردی جێبەجێکردنی ئامانجەکان لەخۆ بگرێت نەک تەنھا چەند بەڵێنێکی کاربۆ نەکراوبێت. بۆیە دەبینین ووڵاتان لە کارنامەی حکومەتەکەیان گشت ووردەکاری سێکتەرەکانی ئامانجی حکومەت دیاری دەکەن.
بۆ ئەوەی بابەتەکە زیاتر روونبێت وته‌نها ره‌خنه نه‌بێت له‌حزبێكی ئیسلامی دیاریكراو، سێکتەری تەندروستی وەردەگرین لە کابینەی ھەشتەم كه‌له‌ده‌ست ئیسلامیه‌كان نه‌بوو، ئه‌م سێكته‌ره بەراورد دەکەین لەگەڵ کارنامەی حکومەتی ئوردن وکوێت.
کارنامەی حکومەتی ئوردونی بۆ کەرتی تەندروستی بۆ ساڵانی (٢٠١٢ تاکو ٢٠١٦): دروستکردن ونۆژەنکردنەوەی چەندنەخۆشخانەیەک –کە ژمارەیان (١٠) دانەیەو ناو وشوێنی دروستکردنیان بە تێروتەسەلی ھاتووە لەکارنامەی حکومەتی ئوردون- بەجۆرێک بۆ ھەر (١٠٠٠٠) ھاوڵاتی (١٨) قەروێلە وبۆ (١٠٠٠٠) ھاوڵاتی (٢٦) پزیشکی پسپۆر.
کارنامەی حکومەتی کوێتی بۆ کەرتی تەندروستی بۆ ساڵانی (٢٠١٣ تاکو ٢٠١٧): قەروێڵەی نەخۆشخانەکان زیاد دەکات لە (٧٩٩٠) بۆ (١١٤٣٩)، زیادکردنی سەنتەرەکانی پزیشکی لە (١٠١) بۆ (١٢٥)، باشترکردن وپەرەپێدانی خزمەتگوزاریە پزیشکیەکان، بەرزکردنەوەی ئاستی کادیری پزیشکی، پێک‌ھێنانی سەنتەرێکی ھەرێمی بۆ نەخۆشیە درێژخایەنە نەگواستراوەکان.
ئەمانەو ھەر لەم رووەوە بەپێویستی دەزانم دەقی کارنامەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ کەرتی تەندروستی بۆ ساڵانی (٢٠١٤ تاکو ٢٠١٨) بخەمە روو بۆ ئەوەی خوێنەر خۆی بەراوردیان بکات وبریتی بوو ته‌نها له: “حکومەت کاردەکات بۆ پەیڕەوکردنی سیستەمی تەندروستی پێشکەوتوو وجیاکردنەوەی کەرتی گشتی وتایبەت لە خزمەتگوزارییەکانی تەندروستیدا”.
پێویستە زۆر بەوردی سەرنجی ئەو دەقە لاستیکیە وگشتگیرە بدەین بۆ ئەوەی بزانین چۆن ھەموو سێکتەرو بوارەکانی حکومەتیان ھەر بەم شێوازە بەڕێکردووە!!!
دیاره ھۆکاری ئەو جۆرە کارنامەی حکومەتە دەگەرێنمەوە بۆ زیرەکی وئەزمونی ھەردوو حزبی پارتی ویەکێتی لە فریودانی حزبەکانی تری به‌شداربوو له‌حكومه‌ت، ئەمە روویەکی، رووەکەی تری دەگەرێتەوە بۆ خوليا وپه‌رێشاني حزبه‌كان بۆ پۆست وپارە وئیمتیازاتی دەسەڵات، کە وایان لێھاتوه به‌شداری حکومەتێک بكه‌ن کارنامەکەی رەنگدانەوەی واقعی وزانستی قۆناغی ئێستای کوردستان نەبێت، بەڵکو تەنھا بەرنامەیەکی پڕ لە بەڵێنی رۆژنامەوانی بێت بۆ ھەر کات وشوێنێک بگونجێت.
زۆربه‌ی جار حزبه ئیسلامیه‌كان له‌به‌ر مانه‌وه له‌پۆسته‌كانی ناو حكومه‌ت و وه‌رگرتنی ئیمتیازی به‌شداربون له‌حكومه‌ت، به‌ڵێن ورێكه‌وتنه مه‌بده‌ئیه‌كانی چاكسازی وبه‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی زوڵم وگه‌نده‌ڵیان له‌بیركردوه. ته‌نها بۆ نمونه له کۆبونه‌وه‌ی هه‌ردوو لیژنه‌ی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆمه‌ڵی ئیسلامیی (دادگه‌ری) کوردستاندا بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی هه‌شته‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، هه‌ردوو لا له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه رێککەوتن:
ته‌وه‌ری یه‌که‌م:
1- کارنامه‌ی حکومه‌ت سه‌رچاوه بگرێت له به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیسته براوه‌کان وپڕۆژه‌کانی چاکسازیی هه‌مو لایه‌نه‌کان ودژایه‌تیکردنی گه‌نده‌ڵی وبه‌رپاکردنی شه‌فافیه‌ت ودادگه‌ری، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌کی هاوبه‌ش له لایه‌نه هاوبه‌شه‌کانی حکومه‌ته‌وه پێک بهێنرێت.
2- پشتیوانی دامه‌زراوه‌ی په‌رله‌مان بکرێت وه‌ک دامه‌زراوه‌یه‌کی یاسادانان و چاودێری به شێوه‌یه‌ک بتوانێت به ته‌واوی رۆڵی خۆی بگێڕێت وئه‌رکی خۆی جێبه‌جێ بکات.
3- کابینه‌ی نوێ بکرێته حکومه‌تی دامه‌زراوه‌کان وده‌ستی حیزبه‌کان له حکومه‌ت دور بخرێته‌وه.
4- له کابینه‌ی هه‌شته‌مدا هاوڵاتیبون پێوه‌ری ئه‌رک ومافه‌کان بێت.
5- هه‌ردولا له‌م بارودۆخه‌دا بانگه‌شه ده‌که‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد وشه‌فاف ودور له سزا وفشار.
ته‌وه‌ری دووه‌م:
کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان هاوبه‌شی کابینه‌ی هه‌شته‌م ده‌بێت که حکومه‌تێکی بنکه‌فراوانه، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
أ- وه‌زیری کشتوکاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌کان.
ب- وه‌زیری هه‌رێم بۆ کاروباری ژینگه.
ت- به‌رپرسی ده‌سته‌یه‌ک.
پ- به‌پێی قه‌باره‌ی خۆی له جومگه و کایه‌کانی حکومه‌ت هاوبه‌ش ده‌بێت.
(سه‌رچاوه: http://webalwand.6te.net/?paged=4)
ئه‌گه‌ر به‌ووردی سه‌یری ئه‌م رێكه‌وتنه بكه‌ین، ده‌بینین ته‌نها خاڵه‌كانی ته‌وه‌ره‌ی دووه‌می تایبه‌ت به‌پۆسته‌كان وه‌كخۆی جێبه‌جێكراوه وخاڵه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ته‌وه‌ره‌ی یه‌كه‌میش هیچیان جێبه‌جێنه‌كراوه وبگره له‌ماوه‌ی كاركردنی كابینه‌ی هه‌شته‌م خراپتریش بووه.
پێنجه‌م: په‌یڕه‌و نه‌كردنی كه‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو:
ئیسلامیه‌كانی كوردستان به‌راورد به هیزه سیاسیه‌كانی تر -تا راده‌یه‌ك- خاوه‌ن كادیر وكه‌سانی دڵسۆزن له‌ناو حزب وجاری وا هه‌یه شوێنپه‌نجه‌یان دیار بووه له‌ناو حزب وحكومه‌ت وكۆمه‌ڵگا، هه‌روه‌ها زۆر به‌چڕی دروشمی “كه‌سی شیاو له‌شوێنی شیاو” یان به‌رزركردۆته‌وه وبانگه‌شه‌شیان بۆ كردوه له‌گشت كۆڕ وكۆبونه‌وه گشتی وتایبه‌تیه‌كانیان، بةلآم له‌رووی پراكتیكیه‌وه كه‌م وایه له‌كاتی به‌شداریان له‌حكومه‌ته‌كانی هه‌رێم ره‌چاوی ئه‌و بنه‌مایه‌یان كردبێ وبه‌ڵكو پێچه‌وانه‌كه‌شی كاریان كردوه.
ئیسلامیه‌كان له‌كاروانی به‌شداریان له‌پێكهێنانی حكومه‌ته‌كانی هه‌رێم پۆستی وه‌زیر وبه‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وراوێژكار وقائیمقام وبه‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی زۆریان وه‌رگرتوه له‌دامه‌زراوه جیاجیاكان، به‌ڵام ئه‌م پۆستانه له‌لایه‌ن كه‌سانێك پڕكراوه‌ته‌وه كه‌خاوه‌ن شاره‌زایی وپسپۆری وئه‌زمونێكی به‌رچاو نه‌بونه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن گۆڕانكاری وچاكسازی ئه‌نجامده‌ن له‌دامه‌زراوه‌كانیان. بۆ ئه‌م دیارده‌یه‌ش هۆكار زۆرن، گرنگترینیان:

بێ به‌شكردنی ئیسلامیه‌كان -بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌دوای راپه‌رین تا ئێستا- له‌لایه‌ن هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات بۆ وه‌رگرتنی پۆستی مامناوه‌ندی (له‌راوێژكار وبه‌ڕێوه‌به‌ری گشتیه‌وه به‌ره‌و خوارتره‌وه) له‌گشت دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم. ئه‌مه‌ش بۆته هۆی له‌ده‌ستدانی ئه‌زمون وشاره‌زایی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پۆستی باڵاتر له‌هه‌رێم.
له‌راستیدا ئه‌مه ته‌نها كێشه‌ی ئیسلامیه‌كان نیه، به‌ڵكو كێشه‌ی گشت كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ وئه‌ندامانی حزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی ویه‌كێتیه كه ته‌نانه‌ت بێ به‌ش ده‌كرێن له‌بچوكترین پۆست له‌دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم به‌هۆی ئه‌ندام نه‌بونیان له‌هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدا. ئه‌وه له‌كاتێكدا پێویسته هه‌لی یه‌كسان بڕه‌خسێ بۆ هه‌ر هاونیشتمانیه‌ك له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌رگرتنی هه‌ر پۆستێكی خوارتر له‌وه‌زیر له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتویی وشاره‌زایی وخزمه‌تیه‌وه.
به‌هۆی ئه‌و موچه وئیمتیازاته زۆرانه‌ی خاوه‌ن پۆسته‌كان وه‌ریده‌گرن؛ زۆر جار ئیسلامیه‌كان پۆسته‌كانی هه‌رێم به‌غه‌نیمه‌ت وده‌سكه‌وت هه‌ژمار ده‌كه‌ن وچاو ده‌گێڕن بۆ ئه‌و كادیر وبه‌رپرس وخزمه نزیكانه‌ی كه‌سوودمه‌ند نه‌بونه له‌پۆست وموچه‌ی خانه‌نشینی باڵا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه‌یان پێ پڕبكه‌نه‌وه بێ ره‌چاوكردنی لێهاتوویی وشاره‌زایی وسه‌قامگیری.
یان هه‌ندێك جار رویداوه كه‌سێكی نزیك له‌به‌رپرسه باڵاكانی حزبه ئیسلامیه‌كان بۆ چه‌نده‌مین جار پۆستی جیاواز ولێكجودای پێده‌به‌خشرێ به‌بێ ره‌چاوكردنی پیسپۆری ولێهاتویی بۆ ئه‌م شوێنه.
نه‌شاره‌زایی وبه‌ئاگانه‌بونی زۆربه‌ی پۆستهه‌ڵگره ئیسلامیه‌كان له‌زانست وزانیاری به‌ڕێوه‌بردنی ووڵات ودامه‌زراوه‌كانی وخۆپڕچه‌ك نه‌كردنیان به‌یاساكانی عێڕاق وهه‌رێم ورێنمایی وبڕیاره‌كانی وه‌زیر وحكومه‌ته‌كانی پێشووی خۆیان وپرس نه‌كردن به‌كه‌سانی شاره‌زای دڵسۆز وخاوه‌ن ئه‌زمونه‌كانی پێشه‌خۆیان.
نمونه‌ی بێ ئاگایی وه‌زیرێكی ئیسلامی له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا ده‌هێنینه‌وه كه بناغه‌ی كاری حكومه‌تی هه‌رێمه له‌گۆڕانكاریدا، گه‌یشتۆته ئه‌و راده‌یه‌ی كه گوتویه‌تی: ئێمه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هیچ په‌یڕه‌وێكی ناوخۆمان نه‌بوه تا له‌سه‌ری بڕۆین!
ئه‌وه له‌كاتێكدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ساڵی 2006 وه خاوه‌ن په‌یڕه‌وه وكاری پێده‌كرێ وهه‌موو بڕیار ورێنماییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن.
زۆربه‌ی جار له‌حزبه ئیسلامیه‌كان، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌بن به‌وه‌زیر وراوێژكار وبه‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم وعێڕاق جگه له‌وه‌ی ناتوانن شتێكی جیاواز وگۆڕانكاریه‌كی كاریگه‌ر له‌دوای خۆیان به‌جێبهێڵن، سه‌یرده‌كه‌ین بزر ده‌بن وته‌نانه‌ت بیركردنه‌وه وره‌فتار وهه‌ڵسوكه‌وتیشیان جیا ناكه‌یته‌وه له‌به‌رپرسی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، ده‌بینین ره‌فتاره‌كانی خۆده‌وڵه‌مه‌نكردن وجیابونه‌وه له‌خه‌ڵكی ئاسایی وگله‌ییكردن له‌میلله‌ت وده‌نگده‌ر وپاساوهێنانه‌وه‌ی ناراسته‌وخۆ بۆ كه‌موكورتیه‌كانی حكومه‌ت، ده‌بنه سیمای سه‌ره‌كی ئه‌و پۆستهه‌ڵگرانه. له‌ئه‌نجامیشدا -زۆربه‌یان- له‌به‌ره‌ی گه‌ل وه‌رچه‌رخاون بۆ به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات وله‌به‌ره‌ی هه‌ژاران بۆ بورجوازیه‌كان، ته‌نانه‌ت له‌ناوحزبه‌كه‌ی خۆیشی چۆته چین وته‌به‌قه‌یه‌كی جیا له‌ئه‌ندام ولایه‌نگرانی. له‌وه‌ش مه‌ترسیدارتر، كاتێ بۆ حكومه‌ت ئیشی كردوه شه‌و ڕۆژ سه‌رقال بوه به خزمه‌تی ده‌سه‌ڵات وپاساوهێنانه‌وه بۆ كه‌موكورتی وگه‌نده‌ڵیه‌كانی حكومه‌ت وكاتێكیش ته‌واو بووه، چۆته‌وه ماڵ و ته‌نانه‌ت كار بۆ حزبه‌كه‌ی خۆی ورابوونه ئیسلامیه‌كه‌شی ناكات .
هه‌ربۆیه ئه‌و پۆستهه‌ڵگرانه مه‌به‌سته سه‌ره‌كیه‌كه‌یان له‌وه‌رگرتنی پۆست له‌بیر ده‌كه‌ن وبه‌تێپه‌ڕبونی كاتێكی كه‌م ئامانج وبه‌رژه‌وه‌ندی كه‌سییان له‌لا زاڵ ده‌بێت وخه‌می گه‌وره‌یان ده‌بێته خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن وچۆن سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیره‌كانی پارتی ویه‌كێتی له‌خۆیان رازی بكه‌ن!
زۆر جار وه‌زیری ئیسلامی هه‌بوه ده‌سه‌ڵاتی نه‌شكاوه‌ته سه‌ر به‌ڕیوه‌به‌رێكی گشتی یان به‌رپرسێكی بچوكی ناو وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كه‌له‌حزبێكی تر بوه.
له‌لێكه‌وته‌كانی ئه‌م حاڵه‌تانه سه‌رسامبونی پۆستهه‌ڵگره ئیسلامیه‌كانه به به‌رپرسه‌كانی پارتی ویه‌كێتی ودواتر وه‌كو ده‌رئه‌نجامێكی سروشتی هه‌ندێك له‌وانه بوون به‌ئه‌ندام وجێبه‌جێكاری ئه‌جێندای حزبه ده‌سه‌ڵاته‌كان.
كه‌چی له‌مێژوی هاوچه‌خدا، حاڵه‌تی جوان وپێچه‌وانه‌ی ئیسلامیه‌كانی كوردستان به‌دیده‌كه‌ین. بۆ نمونه كاتێك حه‌سه‌ن تورابی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری ئاشت ده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی سودانی جه‌عفه‌ر نومه‌یری، نومه‌یری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی توڕابی وبه‌شداری له‌حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌كاته پێشمه‌رجی ئاشته‌واییه‌كه وتوڕابی به دووربینی ولێهاتووی خۆی رازی ده‌بێت به‌مه‌رجه‌كانی نومه‌یری وبه‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵ (1977-1985)،
توڕابی توانی ده‌وڵه‌ت وحكومه‌ت ودامه‌زراوه سه‌ربازی ومه‌ده‌نی وئابوری وزانستی وپه‌روه‌رده‌یی وئه‌منیه‌كانی سودان بنكۆڵبكات وبنكه‌ی جه‌ماوه‌ری ده‌هێنده زیاد بكات.
نه‌بونی لێپرسینه‌وه وسزا به‌سه‌ر وه‌زیر وپه‌رله‌مانتار وبه‌رپرسه‌حكومیه‌كان: یه‌كێك له‌بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی حوكمڕانی ره‌شید بریتیه له‌هه‌بونی لێپرسینه‌وه وپاداشت وسزا بۆ به‌رپرسه‌كان. ئه‌وه راسته بۆ به‌رپرسی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت وبه‌رپرسه حزبیه‌كانیش.
پۆستهه‌ڵگره ئیسلامیه‌كانی هه‌رێم له‌كه‌سانی ئاسایی بونه‌ته كه‌سی گشتی وپێویسته به‌دواداچون بۆ ره‌فتار وگوفتاره‌كانیان بكرێته‌وه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه گشتیه‌كانی لێپرسینه‌وه؛ به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌كوردستان دامه‌زراوه‌ی لێپرسینه‌وه وبه‌دواداچونه‌كان له‌كارخراون له‌لایه‌ن حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه، بۆیه پێویسته له‌لایه‌ن خودی حزبه‌كانیانه‌وه لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێ.
له‌سه‌ره‌تای راپه‌ڕینه‌وه تا ئێستا یه‌ك په‌رله‌مانتار و وه‌زیر وبه‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وراوێژكار له‌په‌رله‌مان وحكومه‌تی هه‌رێم وعێڕاقی له‌ئسلامیه‌كان لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌كراوه وپاداشت یان سزا نه‌دراون له‌سه‌ر ره‌فتار وهه‌ڵسوكه‌وته‌كانیان.
ئه‌مه‌ش واده‌كات هه‌ڵه‌كانیان دووباره بێته‌وه له‌داهاتوو.
هه‌ندێك جاریش خودی پۆسته‌هڵگره‌كه لاواز نیه، به‌ڵكو هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لاوازی به‌شداری حزبه‌كه‌ی له‌پێكهێنانی حكومه‌ت، ئه‌مه‌ش كاتێك پارتی یان یه‌كێتی حزبێكی ئیسلامی لاواز به‌كارده‌هێنن دژی حزبێكی تری ئیسلامی وچه‌ندین پۆستی وه‌زیر وبه‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێده‌به‌خشن له حكومه‌ت بۆ لاوازكردنی پێگه‌ی حزبه‌كه‌ی تر.
راسپارده:
له‌كۆتاییدا پێویستە پسپۆران ورۆژنامەنوسان وچاڵاکوان ورێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ومیدیا ئازادەکان و…ھتد رۆڵی خۆیان ببینن لەدارشتنی به‌رنامه‌ی كاری حزبه‌ئیسلامیه‌كان له‌ناو حكومه‌ت وهه‌ستن به‌پرۆسه‌ی چاودێری وراستکردنەوەی ھەڵەکانی ئەو پۆستهه‌ڵگرانه به‌مه‌به‌ستی راستكردنه‌وه‌ی كاروانی په‌یامه‌كه‌یان.