بۆچی بانکە ناوەندیەکان ڕێژەی سوو بەرز دەکەنەوە ؟

لەلایەن ستاندار Posted on 806 جار بینراوە

ئەحمەد قادر
بانکی ناوەندی ئەمریکی هەواڵی زیاد کردنی زیادکردنی ڕێژەی سووی بڵاو کردەوە، پرسیارەکەیە ئەوەیە من نە بازرگانم نە خاوەن بانکم نە هیچ کارێکی بازرگانیم هەیە ئایە کاریگەریەکانی لەسەر من چیە چ پەیوەنەندی بە منەوە هەیە وەکو تاکێک؟
تۆی فەرمانبەر لە ناوەندێکی حکومی یاخود تایبەت مووچەی مانگانەی خۆت وەردەگرێت چ پەیوەندیەکت هەیە بەسەر زیاد بوونی ڕێژەی سوو لە بانکە ناوەندیەکانەوە؟

کۆتا بڕیاری زیاد بوونی ڕێژەی سوو لە بانکی ناوەندی ئەمریکی 0.75٪ بوو کە کۆی گشتی ڕیژەی سوو لە ئەمریکا ئیستا گەشتە 3.75٪ بۆ 4٪ ، لەم کۆتایانەدا بانکەکانی ئەمریکا دەستەواژەیەکیان بڵاو کردەوە کە ( Cheap money no longer available) بە کوردیەکەی واتا پارەی بی نرخ بەردەست نەماوە .
ئەمریکا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە هاوڵاتیان 70٪ بۆ 80٪ هاوڵاتیان بە شێوەیەکی سەرەکی پشت دەبەستن بە قەرز بۆ پێداویستیەکانیان نموونە ( خانوو کڕین ، سەیارە کڕین ، قەرز کردن ، سەفەر کردن ، یاخود کاڵاکانی ناو ماڵ) کە بریتین لە قەرزی بانکی.
باشە کە ڕیژەی سوو بەرز دەبێتەوە چی ڕوو دەدات (پارە گران دەبێت).
بۆ نموونە ئەگەر تۆ 100،000 قەرز وەر بگرتایە پێشتر قازانجەکەیان 3000 بوو بەڵام ئیستا بەرز بووتەوە بۆ 4000 بۆ ساڵێک ، کەواتە قەرز گرانتر بووە ، چی ڕوو دەدات ؟
هاوڵاتی ئیتر قەرز ناکات یاخود بە ڕێژەیەکی زۆر کەم دەکات گەر هاوڵاتی قەرز نەکات ، خەرجی کەم دەبێتەوە لە وڵات، هاوڵاتی کەمتر خەرج دەکات سەفەر ناکات،ئۆتۆمبێل ناکڕێ، خانوو ناکڕێت، ئەمەش وا دەکات داواکاری لەسەر کاڵا کەم دەبێتەوە.
داواکاری لەسەر کاڵا و خزمەت گوزاریەکان کەم دەبێتەوە دەبێتە هۆی ئەوەی نرخی کاڵا و خزمەت گوزاریەکان دابەزێت،
دابەزێنی نرخی کاڵا و خزمەت گوزاریش دەبێت هۆی کەم بوونەوەی ڕێژەی هەڵئاوسان لە وڵات.

ئیستا زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا ڕووبەڕووی دۆخی بەرز بوونەوەی ڕێژەی هەڵئاوسان بوونەتەوە وە یەکێک لەو کارانەی کە دەیکەن نزم کردنەوەی نرخی کاڵا و خزمەت گوزاریەکانە بۆ ئەوەی داواکاریەکانی لەسەر کەم بکەنەوە ئەویش بە بەرز کردنەوەی ڕێژەی سوو. کە کارێگەری هەیە لەسەر دابەزێنی ڕێژەی هەڵئاوسان.

وە لایەنێکی تر زیاد کردنی سوو لەلایەن بانکەکانەوە کە وا لە هاوڵاتیان دەکات سەرمایەکانیان لە نێو بانکەکاندا دابنێن، چونکە بانکەکان ڕێژەیەکی قازانجی زیاتر دەدان بە بازرگانەکان و هاوڵاتیان وە ئەو بازرگانانەی کە بەرهەم هێنانییان کردەو لە کەرتەکانی خانوو بەرە و بازاڕدا پارەکانیان ڕادەکێشنەوە چوونکە بانک رێژەی قازنجی زیاتر دەدات، وە ئەمە دەبێتە هۆی زیاد بوونی کاڵا لە بازاڕدا. بۆ ئەوەی داوکاری کەم بێتەوە وە ئەمە دەبێتەوە هۆی دابەزێنی نرخی کاڵا و خزمەت گوزاریەکان ،

کاریگەریە خراپەکانی زیاد کردنی ڕێژەی سوو.

یەکێک لە کاریگەریە خراپەکانی زیادکردنی رێژەی سوو کە توشی وڵات دەبێت گەڕانەوە یاخود وەستانی گەشەی ئابووریە لەسەر ئاستی وڵات و بەرز بوونەوی ڕێژەی بێکاریە.

*ئەم بابەتە تەنها ڕوونکردنەوە بوو لە ڕووی ئابوریەوە ،لە ڕووی شەرعیەوە بابەتێکی ترە حەزم کرد کاریگەریەکانی لەسەر ئاستی وڵات و تاک ئاگادار بن .