یاریەكەی ئەردۆغان خەریكی بەسەری خۆیدا قەلپدەبێتەوە ئەو گومانانە چین كە لە توركیا لەسەر تەقینەوەكەی ئەستەنبۆڵ بێ وەڵامن

لەلایەن ستاندار Posted on 1495 جار بینراوە

 

ستاندەر

تەقینەوەكەی بازاڕی تەقسیم لە شەقامی ئیستیقلالی ئەستەنبۆل، كە بووە هۆی كوژرانی شەش كەس و برینداربوونی 53 كەس، دەنگدانەوە و لێكدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.

گومانەكان زیاتر لەوە سەریهەڵدا، ئەم ژمارە تەلەفۆنەی كە لای ئەو ژنە بوە كە تاوانەكەی ئاراستەكراوە، پێشتر بەناوی بەرپرسی ئۆفیسی حیزبی مەهەپە لە شرناخ تۆماركراوە، ئەگەرچی دواتر  محەمەد ئەمین ئیلهام سەرۆکی مەهەپە لە شڕنەخ لەلایەن پۆلیس وتەی لێوەرگیرا و رایگەیاند ئەو ئاگاداری ئەوە نەبوە كە ژمارەكە خراوەتە سەر ناوی ئەو و ناسنامەكەی ساختە كراوە، سكاڵاش تۆمار دەكات، پۆلیسیش بڕیاریدا كەیسەكە لەسەر ئەم بەرپرسەی مەهەپە دابخات، ئەمەش گومانەكانی زیاتر كرد.

بیرجان یەلدرم، رۆژنامەنووسی دیاری تورك بە توانجەوە دەلێت ئایا  باوەڕمان كرد بەم چیرۆكە؟ وەك ئاماژەیەك بۆ ئەوەی ئەوەی باوەڕ بەقسەی ئەم بەرپرسەی مەهەپە بكات ساویلكەیە.

No description available.

بەیاننامەی یەپەگە و پەكەكەش بۆ رەتكردنەوەی تێوەگلانیان لەم هێڕشە، و دەربڕینی ئامادەیی بۆ هەر لێكۆلینەوەیەكی نێودەوڵەتی زیاتر پێگەی دەوڵەتی توركیای لاواز كردووە.

ڕەخنەگران و ئۆپۆزسیۆنی توركیا، دەپرسن بۆچی هەمیشە كاتێك هەڵبژاردن نزیك دەبێتەوە ئەم جۆرە تەقینەوەیە ڕوودەدات؟ بەمەش دەیانەوەی گومان بخەنە سەر پرسەكە، پیشانی بدەن دەوڵەتی توركیا دەیەوێت شەرێك دژی كورد دروستبكات، بۆ راكێشانی سەرنجی هاوڵاتی توركیا و لابردنی چاوەكان لەسەر شكستی ئابوری حكومەتەكەی ئەردۆغان.

لەلایەكی تر پەیامی كەسێك كە خۆی بە خوشكی ئەو ژنە ناساندووە كە تاوانەكەی خراوەتە ئەستۆ، زیاتر قوڕەكەی دژی ئەردۆغان خەستتر كردۆتەوە، ئەم ژنە رایگەیاندووە ئەو كەسەی گیراوە خوشكی منە و سوری نیە بەڵكو سۆماڵییە و بۆ خوێندن لە توركیاییە، ئەمەش لەناو سۆشیال میدیای توركیا دەنگی دایەوە.

No description available.

زۆرێك لە چاودێران و ئۆپۆزسیۆنی توركیا، رووداوەكەی ئەستنەبۆڵ بە سیناریۆیەكی لاواز دەزانن، پێیان وایە ئەم یاریە دواجار بەسەری ئەكەپە و مەهەپە قەڵپ دەبێتەوە، بەو پێیەی ناتوانن كۆمەڵگەی توركی و نێودەولەتی بهێننە ئەو بڕوایەی یەپەگە و پەكەكە لە پشت ئەو تەقینەوەیەن.