دژە تیرۆری کوردستان لەجیاتی تورکیا ڕوونکردنەوه دەدات پاساو بۆ هێرشەکانی شەوی ڕابردووی سوپای تورکیا دەهێنێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 628 جار بینراوە

ستاندەر

لە ڕاگەیەنراوێکی دژە تیرۆری کوردستان پارتی کە لەلاپەڕەی فەرمی دەزگاکە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە هێرشەکانی شەوی ڕابردووی سوپای تورکیا لە باشور و ڕۆژاڤای کوردستان بۆ سەر گەریلا و شەرڤانان بووە، بەمەش پاساو بەهێرشەکە دەدات، لەکاتێکدا بەگوێرەی ڕاپۆرتی دەزگای سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ شەش هاوڵاتی مەدەنی لە هێرشەکان بۆ سەر ڕۆژاڤا شەهید بوونە، لەنێویاندا ” رۆژنامەوان عسام عەبدوڵا، پەیامنێری ئاژانسی هاوار، جگە لەوەی لەهەرێمی کوردستانیش زیان بە باخ و کشتوکاڵی هاوڵاتیان گەیشتووە.

جێی باسە ئەمە یەکەمجار نیە، دەسەڵات بەم شێوەیە مامەڵە دەکات، پێشتریش لە ڕانیە کە فرۆکەی سوپای تورکیا بۆردومانی ئۆتۆمبێلی کرد، میدیای دەسەڵات ڕاستەوخۆ ڕایگەیاند ئەوانە پێکراون گەریلان، بەڵام دواتر دەرکەوت هاوڵاتی مەدەنین.

دەقی پەیامەکە بخوێنەوه:

سوپای تورکیا هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر چەکدارانی یەپەگە و پەکەکە دەست پێ کرد و تا ئێستا دەیان چەکدار کوژراون و بریندار بوون

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، لە ئۆپەراسیۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سوپای تورکیا بۆ سەر چەکدارانی پەکەکە لە باشووری کوردستان و یەپەگە لە ڕۆژئاوای کوردستان دەیان چەکدار کوژراون و بریندار بوون.

بە گوێرەی زانیارییەکان، سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی تشرینی دووەمی 2022، زیاتر لە 25 هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر بنکە و پێگەکانی چەکدارانی یەپەگە و پەکەکە لە سنووری حەسەکە و گوندەوارەکانی حەلەب و ڕەقە و کۆبانێ لە ڕۆژئاوای کوردستان و، گوندەکانی قەزای ماوەت، بناری قەندیل، چیای کورتەک، چیای ئاسۆس و سنووری برادۆست ئەنجام داوە و تێیدا تا ئێستا 32 چەکداری یەپەگە و پەکەکە کوژراون و ژمارەیەکیش بریندار بوون.