سەرنجێک لەسەر دۆخی ئێران

لەلایەن ستاندار Posted on 331 جار بینراوە

كەیفی فارس

ئەوەی من دەرکم پێکرد و وورد بومەوە لێی حالی بوم
بێزاری خەلک گەیشتۆتە لوتکە لە رژێمی ئێران بەلام بێدەنگیەکەیان وەک گۆرستان کشوماتە ئەویش بۆ چەند ھۆکارێک دەگەرێتەوە ٠
1- ھیچ لایەنێکی سیاسی و ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی خۆیان نەکردۆتە خاوەن و پشتیوانیان بکات و رێنمایی و رابەرایەتیان بکات٠
2- کۆمەلگای نێودەولەتی و زلھێزان ھەلوێستیان زۆر لاواز و بەرژەوەند پەرستیانەیە بەرامبەر سەرکوتکاریەکان٠
3-گردبونەوە و نارەزایەتیەکان ژمارەیان کەمە و کورت خایەنەوبەرێژەیەکی زۆر کەم پیاوئامادەیی ھەیە ھەر بۆیە زوو کۆنترۆل دەکرێ٠
4-داواکاریەکان جۆراو جۆرن ھەرپێکھاتەو نەتەوەیەک داوایەکی جیاوازی ھەیە لە ئەوانیتر داوای کوردەکان شتێکە داوای سوننەکان شتێکیترە داوای بەلوجەکان جیاوازترە ٠
5-نەتوانراوە لە چوارچێوەی فیدراسۆنێک یان ژورێکی عەمەلیات گشت پێکھاتەو نەتەوە و ئاین و مەزھەبەکان کۆبکرێنەوە و خیتابێکی یەکگرتویان ھەبێت و ئامانج و پلانی نارەزایەتەکان بکەن بە پاکێجێک و وەک بەدیلێکی شوێن گرەوی رژێمی ئێستا خۆی بە ناوەندەکانی جیھان بناسێنێ ٠
6- خەلکە بەتەمەن و ئەزمون دارەکان دوو دلن لە ھەرگۆرانکاریەک کە وەک جاری پێشو پەشیمانی بکێشن و دادیان نەدات ٠ چۆن لەرابردوو رژێمی شایان روخاندو ئەم سیستەمە ھاتە شوێنی ئێستا لێی پەشیمانن و نازانن چی بکەن و چۆن وەک خۆی لێبکەنەوە٠
7- بەھۆی نەبونی پێشەوا و رابەرێکی دلسۆز و شارەزا و سیاسی خاوەن ستراتیژ و روئیا لە لایەن خۆپیشاندەران داواکاریەکانیان لەچوارچێوەی ژن ژیان ئازادی کورت بۆتەوە وەک بلێی تاکە کێشەی ئەم ولاتە لچک و سەرپۆشە ٠
8- پەشیمانی گەلانی عه رەبی لە گۆرانکایەکانی بەناو بەھاری عەرەبی دوایی بە دۆزەخی عەرەبی شکایەوە وەک لیباو سوریا و میسر و یەمەن وتارادەیەک عێراقیش ٠ ھەموو دەسەلاتدار و حوکمرانانی شوێن گرەوە زۆر لە ئەوانەی رابردوو گەندەلترو زالمترن ھەر بۆیە گەلانی ناوچەکە بە ھەستیاری ھەنگاودەنێن نایانەوێ کارێک بکەن دوایی بلێن خۆزگەمان بەکفن دزی٠