ئەو دەستەی ئەردۆغان کە ببوە سیمبولی ئیخوان موسلیمین خستیە ناو دەستی سیسی

لەلایەن ستاندار Posted on 681 جار بینراوە

لە پەراوێزی یاریەکانی مۆندیالی 2022 لە قەتەر، هەریەک لە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر بۆیەکەمجار یەکیان بینی و تەوقەیەکی گەرموگوڕیان لەگەڵ یەکتر کرد.
کەمتر لە ساڵێکە ئەردۆغان هەوڵەکانی لەگەڵ سیسی دەستپێکردووە بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی میسر و تورکیا، کە بەهۆی کودەتای عەبدولفەتاح سیسی لە 2013 پەیوەندیان تێکچووبوو، ئەردۆغان سیسی بە کودەتاچی و خوێن ڕێژی ئیخوانەکانی میسر تاوانبار دەکرد.
لەکاتی خۆپیشاندانەکانی گوڕەئانی رابیعەی عەدەوی لە قاهیرە کە هەزاران لایەنگری ئیخوانی تێدا بونە قوربانی، ئەردۆغان بە ئاماژە بەناوبانگەکەی بەدەستی ڕاستی بۆ قوربانیانی گۆڕەپانی رابیعەی عەدەویە، ناوبانگی زیاتر دەرکرد، بەڵام ئێستا هەمان دەستی خستە ناو دەستی عەبدولفەتاح سیسی کە بەرپرسیارە لە خوێنی هەزاران هەواداری ئیخوان موسلیمین لە میسر.