روانگه‌ی بۆردی توێژینه‌وه‌ی ستانده‌ر
حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات هیچ بوار وكه‌لێنێكی كاریگه‌ری سه‌ر كۆمه‌ڵگا‌ی كوردیان فه‌رامۆش نه‌كردوه وهه‌موو جۆره ته‌كتیكێك به‌كارده‌هێنن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی تاكی كورد.
یه‌كێك له‌ته‌كنیكه شاراوه‌كانیان كه‌تا ئێستا زۆر به‌لێهاتویی به‌كاریان هێناوه بریتیه له‌دروستكردنی كۆمه‌ڵه مه‌لا ورۆشنبیرێك به‌ناوی نا رازی وره‌خنه‌گر له‌ده‌سه‌ڵات وكردنیان به‌هێماو ره‌مز له‌كه‌ناڵه‌كان وسۆشیال میدیا گوایه به‌رگریكاری سه‌رسه‌ختی دین وئه‌خلاق ومافه‌كانی مرۆڤ وئافره‌ت وگه‌لی كوردن، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات له‌كاتی پێویست به‌كاریان ده‌هێنێ بۆ مه‌رامه‌كانی خۆی.
ئامانجه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌مه‌لا ورۆشنبیری شانه‌ی نوستو:
1- هه‌ڵمژینی (امتصاص) توڕه‌یی خه‌ڵك وبه‌تاڵكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زاییه‌كانی كوردستان له‌رێگای ره‌خنه تونده‌كانی ئه‌و جۆره كه‌سانه.
- به‌لاڕێدا بردنی رای گشتی به‌خه‌ریكردنی خه‌ڵك به‌هه‌ندێك بابه‌تی لاوه‌كی وخیلافی وهه‌ستیاری ناوكۆمه‌ڵگا وله‌بیرخستنه‌وه‌ی تاكی كوردی له‌قه‌یران وكێشه سه‌ره‌كیه‌كان وگه‌ڕاندنه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی بێ دینی وگه‌نده‌ڵی ودواكه‌وتن بۆ كۆمه‌ڵگا یان شه‌ریكردنی هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ زوڵم وگه‌نده‌ڵیه‌كانی ده‌سه‌ڵات. ئه‌وه له‌كاتێكدا گشت قه‌یرانه‌كانی كوردستان به‌پله‌ی یه‌كه‌م خودی ده‌سه‌ڵات لێی به‌رپرسه نه‌ك كۆمه‌ڵگا.
بۆ نمونه: هه‌ر له‌ناو یه‌ك حزبی ده‌سه‌ڵات، كه‌سانی به‌ناو سۆفی و وه‌هابی وئیخوانی ولیبڕالی وچه‌پ وفیمینزمی تێدایه وهه‌ر كاتێك ده‌سه‌ڵات بیه‌وێ شه‌ڕه‌ده‌نوك له‌نێوان ئه‌و دژیه‌كانه دروست ده‌كات وهه‌ر كاتێكیش كاری به‌و شه‌ڕه نه‌ما ئه‌وا خۆی سوڵحیان له‌نێوان ده‌كات یان به‌ئیعازێك بێ ده‌نگیان ده‌كات. ئه‌وه له‌كاتێكدا نه‌ئه‌هلی عیرفانی راسته‌قینه ونه‌سه‌له‌فی پاك ونه‌ئیخوانی راسته‌قینه ده‌چێته ناو حزبێك كه‌دین به‌كه‌لتور وكۆنه‌په‌رست له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات زوڵم وسته‌میشی كردۆته پیشه‌ی رۆژانه‌ی. هه‌روه‌ها نه‌چه‌پی راسته‌قینه ونه‌لیبڕاڵی مۆدێرنیش قه‌ت ناچنه ناو حزبی گه‌نده‌ڵ وخێڵه‌كی وبكوژی ئافره‌ت ورۆژنامه‌نوسان.
3- به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره كه‌سانه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه له‌كاتی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ ده‌نگیان بۆ كۆده‌كه‌نه‌وه وده‌نگی حزبه‌كانی به‌رامبه‌ریشیان پێ كه‌مده‌كه‌نوه.
4- له‌كاتی دروستبونی هه‌ر فشارێكی جه‌ماوه‌ری به‌هێز له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، ئه‌و مه‌لا ورۆشنبیرانه ماسك وروی راسته‌قینه‌یان ئاشكرا ده‌بێت له‌رێگای پشتیوانیكردنی حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ وساردكردنه‌وه یان ته‌نانه‌ت ته‌خوینكردن وگوناحباركردنی خۆپیشانده‌ر وخه‌ڵكه نارازیه‌كان.
چۆن مه‌لا ورۆشنبیری شانه‌ی نوستو بناسینه‌وه؟
ناسینه‌وه‌ی ئه‌وانه زۆر ئاسان نیه وپێویستی به‌كات هه‌یه تا به‌ته‌واوی ئاشكرا ده‌بن، به‌ڵام به‌گشتی ده‌توانین له‌و دوو رێگایه بیانناسینه‌وه:
یه‌كه‌م: ده‌بێ سه‌یری رابردوی ئه‌و جۆره مه‌لا ورۆشنبیرانه بكرێت كه‌گشت جموجۆڵ وكار وقسه‌كانیان له‌خزمه‌ت خه‌ڵك بووه یان ده‌سه‌ڵات؟
دووه‌م: سیما وژیانی خۆیان وكه‌سه نزیكه‌كانیان وباری ئابوری ونزیكیان له‌به‌رپرسه حزبی وحكومیه‌كان وئاسانكاریه‌كان بۆیان وئامانجه دورمه‌وداكانی فه‌توا وبۆچون ورا وقسه‌كانیان كه له‌خزمه‌ت ده‌سه‌ڵاتدایه. خوای گه‌وره‌ش له‌قورئان زۆر به‌روونی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ئاگاداركردۆته‌وه له‌سیما ومه‌رامی قسه‌كانی ئه‌و جۆره مه‌لا ورۆشنبیره مونافیقانه : “فَلَعَرَفۡتَهُم بِسِيمَٰهُمۡۚ وَلَتَعۡرِفَنَّهُمۡ فِي لَحۡنِ ٱلۡقَوۡلِۚ”.