دوێنێ بۆ شاو ئیمڕۆكە بۆ عەمام لە سەرەكان

لەلایەن ستاندار Posted on 284 جار بینراوە

مەھدی كاوانی

شۆڕشی سیاسی و كۆمەڵایەتیشەو بۆ تەواوی ناوچەكە درێژ دەبێتەوە
شۆڕشی ئێستاكەی گەڵانی ئێران ، خۆشبەختانە و لە ڕێگای ژن ژیان ئازادی ، بووەتە وێردی زوبانی ھەموو خەلكی ئێران ، لە ڕووی جولەی سیاسی و كۆمەڵایەتیش زیاتر بە سەر كوردی ڕۆژھەڵات جێگیر بووە .
وەرن تەماشای جولە سیاسی كە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازیشی بە دواوە دێت كە عیراق بە ھەرێمی كوردستانیشەوە وەك بڵێن ئاگرە سوورە لە خۆمان بە دوور بیت و لە پێناویشیدا ھەرچی بۆمان دەكرێت كاری لە سەر بكەین بۆ ئەوەی ڕژێمی ئیسلامی ئێران نەكەوێتە حالەتی ڕووخانی تەواوەتی . سەردانی موحەمەد شیاع سودانیش بۆ ئێران و دانانی ڕێوشوێنی وەھا بە ڕەزامەندی حكومەتی ھەرێمیش و دوور لە كامێڕاكان و بریار دان لە سەر ناردنی ھێز لە لایەن عیراقەوە ، بە مەزندەی خۆم ڕێكەوتنێكی ژێر بە ژێری حكومەتی ھەرێم و حكومەتی ناوەندو ئێرانەوەیەو لەو نێوەندەدا حكومەتی ئەنقەرەش بۆیان لە سەر ھێڵە .
دكتۆر یاسین بورھان كە توێژەرەوەیەكی بە توانای سیاسیە ودەڵێ ئەمەریكاش خوازیاری ڕووخانی ڕژێمی سیاسی كۆماری ئیسلامی نیە لەو ئان و ساتەدا چونكە زیاتر سەرقاڵی شەڕی ئۆكرانیاو وەزعی سوریا بۆتەوەو نایەوێ وەزعی ئێرانیشی بێتە سەر كە بە ڕوخانی ڕژێمی تاران ، بۆیان دیار نابێ كە ئاكامەكانی بە دڵی ئەوان دەبێ یان نا .
ئەو شۆڕشە بە دیوە پێچەوانەكەی تەواوكەری شۆڕشی گەڵانی ئێرانی دژی شایە .
لەشۆڕشی یەكەمی گەڵانی ئێران دژ بە شا ، ولاتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكاو ئەوروپا لە نێوان خومەینی و تەیاری چەپ و كۆمەنیستی كە حیزبی تودەی ئێرانی و چریكای ئەكسەریەت و ئەقەلیەتی ئێران بوون و موجاھدی خەلقی ئێران و حیزبی دیموكراتی ئێرانیشی بخە پاڵیانەوە، زۆر لە جولەی دینی بەرفراوانتر بوون بەڵام بۆ جێگرەوەی شا ، ڕۆژئاوا جولەی دینی شیعەیان بە سەرۆكایەتی ئایەتوللە خومەینی پێ باشتر بوو مەسەلەكەش زیاتر لە بەر ئەوە بوو نەوەكا ئێران بكەوێتە ژێر كۆنتڕۆلی یەكیەتی سۆڤیەتی پێشوو .
بۆ ئێستاش و بە گوێرەی بیر كردنەوەكانی ڕۆژئاوا ھەم دیسان بەوە مورتاح نابن كە كۆماری ئیسلام بكەوێ و لە بەر كۆمەڵە ھۆكارێك و ھەندێكیان لەوانە :
١- لە ڕووی ستراتیجی دورەوە ، نایانەوە مەزھەبی شیعە و لە سەرانسەری جیھان كە،كۆماری ئیسلامی ئێران بە مەرجەعی سەرەكی خۆیان دەزانن ولە بەردەم مەزھەبی سونەگەرێتی كورت بھێنن چونكە ئەگەر ئەوە ڕووبدات ڕۆژئاوا ناتوانێ ، سوود لە ڕكابەریەكانی نێوان سوننەو شیعە وەربگرێ .
٢- ئایندەی دوای كۆماری ئیسلامی ڕوون نیە ، ئەگەری زۆری وەھای لێ بكەوێتەوە كە وەك لیبیای ئێستای لێ بێت و ھەر ناوچەیەك قەلەم ڕەوی خۆی تیادا پیادە بكات .
٤- ئەمەریكاو وەك ئێستانەكینێ بە بیانۆی مەترسیەكانی ئێران ، ناتوانێ وڵاتانی كەنداو بدۆشێ و چەك و تەقەمەنیان پێ بفرۆشێ .
٥- مەترسی ئەوەش ھەیە كە رووسیا وەك ئەوەی لە سوریا ڕووی دا ، بە ڕەزامەندی كۆماری ئیسلامی ھاتنە ناوەوەی خۆی بكات و پێیەوە ئێران لە ئێستاكە زیاتر ، بكەوێتە ژێر كۆنتڕۆڵی ڕووسیا.
لێكەوتەكانی لە ناوچەكەو وڵاتانی دەوروبەر :
١- پڕوشكی ڕووخانی ڕژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران بە سەر تەواوی وڵاتانی ناوچەكەوە دەبێت و ھەر یەكەیان بەپلەی دوورو نزیكی لە كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەبێت . بۆ نمونە حیزبولای لوبنانی و حەماسی فەلەستینی و گروپە شیعەكانی عیراق و جولەی سیاسی عیراق كە ھەوادار بێ لە گەڵ ئێران و ئەزموونی ئێستای ھەرێم و ئێدی و ئێدی ، زیاتر بەرەو پوكانەوە دەڕۆن .
٢- كوردستانی ڕۆژھەڵات وەك سەردەمی ڕووخانی ڕژێمی شاھەنشا و تا ماوەیەكی چەندەھا ساڵ دەسەڵاتی خۆجێیی بۆیان مەیسەرببێوە و بگرە لێكەوتەی وەھاشی لێ بكەوێتەوە بە یارمەتی ھێزی دەرەكی جا ئەمەریكا بێ یان ڕووسیاو زیاتر ئەمەریكا لەپێش دەبێ وەك ئەو تاقی كردنەوەی لە ڕۆژئاوا ھەیە بۆ ئەوێش وەھا بكەویتەوە .
٣- ئەگەر حالەتی وەھا كەوتەوە ئەو كات تاقی كردنەوەی فەرمانڕەوایەتی كوردی دەبێتە سێ پارچەو دووریش نیە بە زووترین كات پڕوشكەكانی بۆ كوردستانی باكور بگوازرێتەوە .
٣- لە ڕوانگەی ئەو خاڵەوە ، توركیا ھەر لە ئێستاوە دەیەوێ بكەوێتە خۆیەوە تا وەكو كۆماری ئیسلامی نەڕوخێ ، نەوەكا پڕوشكەكە ئەوانیش بگرێتەوە .
٤- لە ھەموو حالەتەكان بە ڕووخانی كۆماری ئیسلامی ، جێگرەوەی سیاسی و بە مەزندەی خۆم زیاتر ئەو حیزبە كوردیە ڕۆژھەڵاتیانە دەبێت كە نزیك بن لە سیاسەتەكانی ئەزموونی كوردانی ڕۆژئاوا .