٤٠٠ملیارەکە یا لەسەدا ١٧% !

لەلایەن ستاندار Posted on 300 جار بینراوە

سەلیم کۆیی

(لەژێر دورشمی دارایی سەربەخۆ خەڵکی هەرێمی کوردستانیان خستە سەر ساجی عەلی ووەکو خۆیان دەڵێن ٣٢ملیاریش قەرزارین ! ریفراندۆم وپرسی سەر بەخۆیش سەربار وبن بار)
(ئەگەر تەنها کۆمپانیایەکیان ٨٢٠ملیون دۆلار قەرزاری باجی عێراق بێ کەنەیداوە ئەی دەبێت سودەکەی دەستی دەکەوێت چەند بێت ؟!)

هاووڵاتی نازانێ شانازی بەکوێی حوکمڕانیتان بکات، ئەم هەرێمە لەساڵی ١٩٩١ ەوە باجی ئەو جۆرە حوکمڕانی یە بێ سەروبەرە دەدات،خەڵکی هەرێم ئەوکات و ئیستاش بەردەوام بێ بەش کراوە لە هەرچی داهات وسەروەتی عێراق وهەرێمی کوردستان،ئەوکات لە ژێر ناوی هێڵی ٣٦وپاراستنی خەڵکی کوردستان بەڵام کەوتینە ژێر باری گرانی وقات وقڕی وبرسیەتی وشەڕی بێ مانای ناوخۆ لەپێناو دەستکەوتە حزبیەکانتان،تەحالوفیش بەکەیفی خۆی تەراتێنیان دەکرد دواجار دەرکەوت هێڵی ٣٦بۆ کێ بوو.

لە قۆناغی عیراقی دوای صدام دەتوانین بڵین هەرێم بوژانەوەیەکی باشی بەخۆیەوە بینی ڕێژەی ٪17 پارەیەکی باشیش بۆ پێشخستنی پارێزگاکان ڕەوانەی هەرێم دەکرا و هاووڵاتیانی هەرێم سودی باشی لێ بینی ، بەڵام بەداخەوە دوای ٢٠١٤و لەژێر دورشمی دارایی سەربەخۆ هەموو ئەو پارانە بڕان و خەڵکی هەرێمی کوردستانیان خستە سەر ساجی عەلی ووەکو خۆیان دەڵێن ٣٢ملیاریش قەرزارین ! ریفراندۆم وپرسی سەر بەخۆیش سەربار وبن بار،سەیر لەوەدایە ئێستا هەموو چارەنوسی موچە خۆران هاتۆتە سەر ئەو ٢٠٠ملیارەی بەغدا ئەگەر هات ئەوا موچە دەبێت و ئەگەر نەشهات ئەوە شوکری خوا بکەن وەک خۆیان دەڵێن (خۆگونجاندن)ئەوە لە پێشکەوتنی حزب وکۆمپانیاکانی حزب هەرگەرێن کە رۆژانە داهات وسودیان چەند دەست دەکەوێت ئەگەر تەنها کۆمپانیایەکیان ٨٢٠ملیون دۆلار قەرزاری باجی عێراق بێ کەنەیداوە ئەی دەبێت سودەکەی دەستی دەکەوێت چەند بێت ؟!
ئیتر ئەوەبوو بەرهەمی خوێن وخەباتی ٥٠ساڵی خەڵکی هەرێمی کوردستان جا باروفاتی ئەنفال کراوان ودێهاتە چۆڵ و روخاوەکان هەر بای لێداو بەتەمای ئاوەدان کردنەوە و گەڕانەوەی روفاتە بێنازەکانی ئەنفال کراوەکان بێت دوو حیزب ودوو زۆن شانازی بە هاتنی ٢٠٠ملیاری خێری حکومەتی عیراقەوە دەکەن .