مەھدی كاوانی
خەریكە لێدوانە پێشتریەكانی ئەو پیاوە پیرەی ئێستای ئەمەریكی ، ھنری كسنجەر كە پێشتر وزیری دەرەوەی ئەمەریكا بوو ، دێتە دی بەوەی كە دەیگۆت حەماقەتیە كە ئەمەریكا خەریكی ڕووبەڕووبوونەوەیەتی لە گەڵ ڕووسیا . مەترسیە گەورەكە لە سەر بەرژەوەندیە ئابووریەكانی ئەمەریكا چینە نەك ڕووسیا . دە ئێستا كە ئەمەریكاو ئەوروپا شەری بە وەكالەت بۆ ئۆكرانیا لە دژی رووسیا دەكەن و پێیەوە چین خشكە خشكە دێتە ناو بەرژەوەندیە ئابووریەكانی ئەمەریكا .
سەفەری شی جین بۆ وڵاتی عەرەبی سعودی و بەستنی سێ لوتكە لە گەڵ گەورە دەسەڵاتدارانی سعودی و وڵاتانی كەنداو و ولاتانی تری عەرەبی و مۆر كردنی دەیان پڕۆتۆكۆلی ئابووری و سەربازی و گەشەپێدانی زیاتر بۆ لە مەو دوا لەو نامەیە زیاتر دەستت ناكەوێ كە چین وا ھێدی ھێدی خەریكە شوێنی ئەمەریكا بگرێتەوە لە پەیوەندیە ھەرە ستراتیجەكانی ئەمەریكاو كە ماوەی زیاتر لە 80 ساڵە درێژەی ھەیەو پشدێنەیەكی ھەرە پتەویشبووە بۆ پاراستنی ئیسرایل لە كێشەیان لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی وفەلەستینیەكان .
دوا بەدوای ئەو سەفەرەی سەرۆكی چین بۆ وڵاتی عەرەبستانی سعودی ، ئەمەریكا ھیچی بە دەستەوە نەماوە تەنیا ھەندی رەد فعل نەبێ وەك بڕیار دان بە فرۆشتنی چەك بە بڕی ١٠ ملیار دۆلار بە تایوان و بەرز كردنەوەی پێشێلكاری چین لە سەر مافی مرۆڤ و ھەندی عقوباتی ئابووڕی كە چین بەلایەوە ھەر گرنگیشی پێ نادات و وەك بڵێت وەك دڵۆپێك ئاو بێت لە چاو ئەو سودانەی كە لە ڕێگای ھاتنە ناوەوەی بۆ ناو دەسەڵاتی ئابوری ئەمەریكی بێت لە ناوچەی كەنداو . پێش ئەو سەفەرەشەوە ئەمەریكا تا بڵێیت لە سعودیە نیگەران بوو لە كەمكردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت بە بری دوو ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكا لە ناو ڕێكخراوی ئۆپك پلوس و پابەند نەبوونی سعودیەو زۆرانێك لە وڵاتانی كەنداو بەو گەمارۆ ئابووریەی كە خسترابوە سەر ڕووسیاو ھەروەھا نزیك بوونەوەی سعودیە لە گەڵ كۆمەڵێ ئابووری شەنغای و زیاد كردنی پەیوەندی دۆستانەی لە گەڵ ڕووسیاو ئێستەكە چینیشی ھاتۆتە سەر .
زیاتر لە ١٠ ساڵیش دەبێ چین بە پلەی یەكەم و ڕووسیا بە پلەی دووەم كەوتوونەتە ناو بەرھەمھێنانی كیشوەری ئەفریقی كە زیاتر لە ٥٠ وڵات دەبن . دیارە پێش ئەو ماوەیە ئەو كیشوەرە دەناو دامەزراوەی ئابووری و سیاسی ئەمەریكاو ئەوروپادا بوینەو ئێستاكە پلەی سێیەمی واتە دوای چین و ڕووسا وەرگرتووەو ئەوروپاش پلەی چوارەم . چین پێش ئەو پەیوەندیە ئابووریەیان لە گەڵ ولاتانی كەنداو ،
ئەو نزیك بوونەوە ئابووریەی لە گەڵ ئێران و پاكستان و توركیاش دەستی پێ كردبوو . پرسیارەكە لێرەوە دەست پێ دەكات ئایا ئەمەریكا ئەوروپاشی بخە سەر دەتوانن ڕێ لە گەشەی چینی بگرن لە كاتێكدا ئاڵوگۆڕی بازرگانیانەی خۆیان ھی ئەمەریكا یەك ترلیۆن دۆلارەو ھی ئەوروپاش ٨٠٠ ملیار دۆلارەو پەیوەندیە ئاڵوگۆڕە بازرگانیەكانیشیان لەگەڵ ڕووسیا لە زیاد بووندایەو لە گەڵ یابانو زۆرانێك لە وڵاتانی تریش بە قەواریەكی زۆرەوە ئەو پەیوەندیە ئابووریە لە گەڵ چین درێژەی ھەیە .
چین بۆ خۆی وڵاتێكی ملیارو سێ سەد ھەزاری بێتو پەیوەندی ئابوریشی لە گەڵ دوو ئەوەندەی چڕی دانیشتوانی وڵاتەكەی بێت و دووەم گەورە ئابووری جیھانی و سێیەم گەورە وڵاتی سەربازی بێت و بە دوایەوە وەھا ئاسان دەكەوێ ئەمەریكا بتوانێ ڕێ لە پەرەسەندنەكانی بگرێ . بو شەڕەی ناتۆش لە دژی ڕووسیا ، تا ئێستا ھیچ بەرچاو ڕوونیەك دیار نیە كە ڕووسیا كورتی ھێنابێ و ئەگەر دوا وێسگەكانی ئەو شەڕەش بە زەرەری ڕووسیا كۆتایی نەیەت ئەوا لێت موحەقەق بێت جیھان جگە لەوەی بەڕەو دوو قوتبی و بە زیاتریشەوە دەڕوا لە ڕووی ناوچەی بازرگانیش ئەو وڵاتانەی دەكەونە دەڕەوەی بازنەی دۆلار زیاتر بە بڕتر دەبن لە ئەمەریكاو ئەوروپاو یابان .