ئەوروپا شوێنی تیرۆری سیاسی و چالاکوانانی کورد؟

لەلایەن ستاندار Posted on 499 جار بینراوە

حاکم شێخ لەتیف

ئەوروپا کە وا پیشان دەشات لانکەی ئازادی و بەرگری لە مافی مرۆڤ دەکات و خاوەنی پێشکەوتوترین دەزگاو دامەزراوەی ئاسایشن و شانازیشی پێوە دەکەن کە ھیچیان لێ ون نابێت کەچی بونەتە جێگایەک بۆ تیۆری سیاسیەکانی کورد بەتایبەتی رۆژھەلات و باکور ، ساڵی ١٩٨٩ دکتۆر عەبدولرەحمان قاسملۆ لە ڤیننا تیرۆر کرا ، ناوی بکەرەکان کەشف کران و یەکێکیان دەستگیریش کراو کە دەرکەوت ئەندامی باڵای ئیتیلاعاتە و حوکمیش درا بەلام لە سەفقەیکی ژێر بەژێردا ئازاد کراو نێردرایەوە بۆ ئێران
ساڵی ١٩٩٢ ش لەبەرلین سادقی شەرەف کەندیان شەھید کرد و کەسیش دەسگیر نەکرا
ساڵی٢٠١٣ەش لەفەرنسا سەکینە چانسز و ھاورێکانی لەلایەن میتەوە شەھیدکرانو دەسەلاتدارانی فەرەنسی رازی نەبوون یان نەیان ویست شوناسی بکوژان کەشف بکەن
بۆیە تاوانەکەی دوێنێ شەوی پاریسی بەسەردا ھاتو لە ھێرش کرایە سەربنکەی ئەحمەد کایا و چەند کوردێکی باکوریان تیرۆرو بریندار کرد
بەدلنیاییەوە ئەگەر دەسەلاتدارانی ئەوروپی «نەمسا و ئەلمانیاو فەرەنسا جدی بونایەو سازشیان لەسەر یەکەمین تاوانەکان نەکردایە لە پێناو بەرژەوندی خۆیان لەسەر حیسابی خوێنی کورد ، تاوانی تری بەدوادا نەدەھات
بیریشمان نەچێت ھەر ئەوروپا بوون لەبەر بەرژەوەندی خۆیان رێیان بە مانەوەی ئاپۆ نەداو بەو دەردەیان برد کە بردیان