دوێنێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێڕاق بودجه‌ی ساڵی 2023 ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێڕاق كرد، بۆردی توێژینه‌وه‌ی ستانده‌ر روانگه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به‌و پرسه كورت ده‌كاته‌وه له‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی دوێنێ ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێڕاق كراوه خودی بودجه نیه، به‌ڵكو به‌یانی بودجه‌ی ئیتحادیه كه باسی بنه‌ماكانی ئاماده‌كردنی حكومه‌تی عێڕاق ده‌كات بۆ بودجه وئهلهنگاری وخاڵه به‌هێز ولاوازه‌كانی بودجهكهیه. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كانی داهات وبڕی بودجه‌ی به‌كارهێنان و وه‌به‌رهێنان وكورتهێنانی باس كردوه وچۆنیه‌تی پڕكردنهوهكهشی رونكردۆته‌وه.
دووه‌م: نه‌وت وداهاته ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی وه‌ك گومرگ وباج ورسومات كراوه به یه‌كێك له‌سه‌رچاوه‌كانی داهاتی حكومه‌تی عێڕاق (بڕوانه به‌یانی بودجه‌كه لاپه‌ره: 8، 12، 14، 15). ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه‌هیچ بڕه بودجه‌یه‌ك بۆ هه‌رێم نانێردرێ ئه‌گه‌ر هاتوو حكومه‌تی هه‌رێم داهاته نه‌وتی ونانهوتیهكانی راده‌ستی حكومه‌تی عێڕاق نه‌كات. هه‌ربۆیه دوو جار له‌به‌یانی بودجه‌كه‌دا داوا ده‌كات خێرایی بكرێت له جێبه‌جێكردنی بڕیاری ژماره (13) ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێڕاقی ساڵی 2019 كه‌گشت خاڵه سنوریه‌كانی هه‌رێمی خستۆته سه‌ر ده‌سته‌ی خاڵه سنوریه‌كانی عێڕاقی فیدڕاڵ (بڕوانه به‌یانی بودجه‌كه لاپه‌ره 8 و 9). ئه‌وه له‌كاتێكدا، له‌یاسای بودجه‌كانی ساڵانی رابردوو، بڕێك پاره (له 400 تا 200 ملیاره‌وه) بۆ هه‌رێم ده‌بڕاوه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێڕاقه‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو بڕێك نه‌وتی راده‌ست بكردبا یان نا.
سێیه‌م: له‌هه‌موو به‌یانه‌كه‌دا ته‌نها باسی دامه‌زراندنی پڕۆژه‌ی ستراتیژی كاره‌با وئاوه‌دانكردنه‌وه كشتوكاڵ وپیشه‌سازی وچاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ودروستكردنی ژێرخانی ئابوری له‌عێڕاق كراوه وهه‌رێمی كوردستان له‌و پڕۆژانه بێبه‌ش كراوه؛ چونكه به‌ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی هه‌ژماركردوه. ته‌نها نزیكه‌ی دوو ترلیۆن دیناری بۆ وهزراهتهكانی هه‌رێم ته‌رخانكردوه (لاپه‌ڕه: 14).
چواره‌م: بودجه‌ی ساڵی 2023 مه‌زه‌نده كراوه به‌زیاتر له (198) تریلیۆن دینار كه (87%) له‌داهاتی نه‌وت دابین ده‌كرێت. له‌و بڕه‌ش (75%) بۆ بودجه‌ی به‌كاربردنه وته‌نها (25%) بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانه وزیاتر له (64) تریلیۆن دیناری بودجه‌كه‌ش كورتهێنان (عجز) ده‌بێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدا ده‌وڵه‌تی عێڕاق جگه له‌وه‌ی باری قورس بوه به‌دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه رێژه‌كه‌ی له‌پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان زۆر لایداوه، له‌و به‌یانه‌ی بودجه‌دا به‌ڵێنی زیادكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ودامه‌زراندنی گشت فه‌رمانبه‌ره گرێبه‌سته‌كانی داوه جگه له‌زیادكردنی ژماره وبڕی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ خێزانه هه‌ژاره‌كان ودامه‌زراندنی هه‌ڵگرانی بڕوانامه باڵاكان.
بێگومان ئه‌و سیاسه‌ته‌ی حكومه‌تی سودانی بۆدامه‌زراندن وزیادكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌قۆناغی نزیكدا دڵخۆشكه‌ره بۆ فه‌رمانبه‌ران وهاوڵاتیان، به‌ڵام له‌دور مه‌ودادا زیانێكی زۆر به‌ئابوری عێڕاق ده‌گه‌یه‌نێ. به‌تایبه‌ت له‌ئه‌گه‌ری نزمبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، ده‌وڵه‌تی عێڕاقی توشی داڕمانێكی ئابوری سه‌خت ده‌بێت وناتوانێ مانگانه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دابین بكات وپێده‌چێت حكومه‌ته‌كه‌ی سودانی وهاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی دامه‌زراندن وزیادكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران وه‌كو ئاماده‌كاریه‌ك به‌كاربینن بۆ ده‌ستپێكردنی پڕوپاگانده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌عێڕاقدا.
كورد چی بكردبا پێش په‌سه‌نكردنی بودجه:
پێویست بوو حكومه‌تی هه‌رێم پێش یاسای بودجه، دوو یاسای گرنگی له‌عێڕاق دهربچواندبا، كه هه‌ردوكیشیان له‌به‌رنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی سودانی هاتوه. یه‌كه‌میان ده‌ركردنی یاسای نه‌وت وگاز له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا ودوه‌میان یاسای ئه‌نجومه‌نی فیدڕاڵی عێڕاق.
به‌یانه‌كه چی پێگوتین:
حكومه‌تی هه‌رێم رازی بوه به‌شی له بودجه‌ی عێراق 12.6% بێت، رازیش بوه هه‌موو داهاتی (400000) به‌رمیل نه‌وت (جارێ دیار نیه داهاته‌كه‌ی به‌نرخی فرۆشتنی كۆمپانیای سۆمۆیه یان به‌نرخی حكومه‌تی هه‌رێمه) وداهاتی ناوخۆیی له‌ژێر چاودێری عێراق بێت. ئه‌مه‌ش سازشێكی گه‌وره‌یه له‌و ئابوریه سه‌ربه‌خۆیه‌ی راگه‌یاندبوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌نگاوێكی باشتره له‌و سیاسه‌ته نه‌وتیه‌ی گرتبویه‌به‌ر بۆ وێرانكردنی ژێرخانی ئابوری هه‌رێم وبرسیكردنی موچه‌خۆرانی.
به‌كورتی ئه‌م به‌یاننامه‌ی بودجه‌یه پێمان ده‌ڵێ:
1- هه‌رێم به‌ته‌واوی جاڕیداوه و دانی پێداهێناوه كه ئابووری سه‌ربه‌خۆ وپرسی نه‌وت شكستی هێناوه.
2- له پێش بانگه‌شه‌ی ئابوری سه‌ربه‌خۆ وده‌ركردنی نه‌وت، پشكی هه‌رێمی كوردستان 17% بوو، واتا بۆ ئه‌م ساڵ ده‌یكرده نزیكه‌ی (34) تریلیۆن دینار. كه‌چی ئیستا بۆته .612% واتا (25) تریلیۆن دینار، كه‌واته هه‌رێم نزیكه‌ی (9) تریلیۆن دینار زه‌ره‌رمه‌ند بوه له‌و رێژه‌یه.
3- له‌لایه‌كی تریش، مانای وایه حكومه‌تی هه‌رێم دانی به‌وه ناوه كه ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێم 12%ی عێراقن ..كه له‌خودی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێڕاقی 14% وله‌هه‌موو مێژوی كوردی عێڕاقیش هه‌رگیز رێژه‌ی كورد له‌سایه‌ی حكومه‌ته دكتاتۆره‌كانی عێڕاقیش به‌و شێوه‌یه كه‌م نه‌كراوه‌ته‌وه .
4- حكومه‌تی هه‌رێم ڕازی نه‌بوه ئه‌و شهفافهتیه بۆ په‌رله‌مان وخه‌لكی كوردستان ئاشكرا بكات، به‌ڵام ئاماده‌یه بۆ حكومه‌تی عیراقی .
ئه‌نجام:
پێده‌چی ئه‌م بودجه‌یه ئه‌م ساڵیش ئه‌نجامه‌كه‌ی شكست بێت وه‌كو رێكه‌وتنه‌كانی ساڵانی رابردوو؛ چونكه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم پلانی هێشتنه‌وه‌ی دۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندایه -ئه‌گه‌ر چی له‌زه‌ره‌ری خه‌ڵكیش دابێت- وبه‌وه‌ش دۆسیه‌ی نه‌وت وگاز هه‌ر له‌ده‌ست خۆیان ده‌مێنێته‌وه؛ ئه‌مه‌ش له‌به‌ر:
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ری هه‌یه په‌رله‌مانتاره عێڕاقیه‌كان سكاڵا له‌دژی ئه‌و بودجه‌یه به‌رزكه‌نه‌وه بۆ دادگای فیدڕاڵی؛ چونكه پێیان وایه ئه‌مه دژی بڕیاری دادگای فیدڕاڵیه كه له 15/2/2022 ده‌رچوه سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی نهوتو گازی هه‌رێم به‌وه‌ی سیاسه‌ت وئیداره‌دانی نه‌وت وگازی هه‌رێم به‌رپرسیارێتی حكومه‌تی ناوه‌ندی عێڕاقه به‌هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێم.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر هه‌رێم دۆسیه‌ی نه‌وت وگاز ته‌سلیمی عێڕاق بكاته‌وه، ئه‌وكات بواری فێڵ وگه‌نده‌ڵی تێیدا نامینێت وحكومه‌تی هه‌رێم لێپرسینه‌وه‌ی هه‌ر به‌رمیلێكی نه‌وت وهه‌ر دینارێكی بودجه‌ی عێڕاقی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت وگشت خه‌ڵكی هه‌رێم منه‌تیان به‌هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات نامێنێ؛ چونكه مووچه وبودجه وپڕۆژه‌كان راسته‌وخۆ دابه‌ش ده‌كرێت له‌لایه‌ن عێڕاقه‌وه. ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن هه‌ردوو حزبه‌وه قبوڵكراو نیه.
سێیه‌م: دۆسیه‌ی نه‌وت وگازی هه‌رێم به‌ته‌واوی كه‌وتۆته ده‌ست وڵاتێكی هه‌رێمی (توركیا) وته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمیش هیچیان له‌ده‌ست نه‌ماوه جگه له‌به‌شێكی كه‌م. حكومه‌تی هه‌رێم له‌ئایاری 2009 له‌ناردنی ته‌نها بڕی (60000) شه‌ست هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه له‌رێگای كۆمپانیای سۆمۆ به‌رامبه‌ر ناردنی 17% بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن عێڕاقه‌وه پاشگهزبویهوه ورێكهوتنهكهی جێبه‌جێنه‌كرد له‌گه‌ڵ عێڕاقدا، ئێستا چۆن رۆژانه (400000) به‌رمیل راده‌ست ده‌كات!
چواره‌م: جزبهكانی ده‌سه‌ڵات له‌هه‌رێم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گومرگه‌كان راده‌ستی حكومه‌تی عێڕاق ناكه‌ن؛ چونكه پێیانوایه ئه‌و گومرگانه شاده‌ماری حزبه‌كه‌یانه وله‌ئه‌گه‌ری نه‌مانی، حزبه‌كانیشیان نامێنن وشه‌ڕی ناوخۆی هه‌رێمیش هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌ر به‌هۆی داهاتی ئه‌و گومرگانه بوه.
پێنجه‌م: ئه‌و ئیمتیازانه‌ی موچه‌خۆری عیراقی وهاوڵاتی عیراقی به‌ری كه‌وتوه له‌و بودجه زۆره، ده‌بێت بۆ هاولاتی وموچهخۆری كوردستانیش بێت؛ ئه‌وه‌ش زۆر قوڕسه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم.
زیانه داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ئه‌گه‌ر جێبه‌جێنه‌كردنی بودجه‌كه‌ی عێڕاق:
كۆی گشتی داهاتی سێ ساڵی رابردوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له داهاتی نه‌وتی، نانه‌وتی، ته‌مویلی حكومه‌تی عێراق و هاوپه‌یمانان پێكهاتوه، بریتی بوه له 46.3 تریلیۆن دینار (پێگه‌ی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێم). واتا بۆ هه‌ر ساڵێك نزیكه‌ی (16) تریلیۆن دینار. به‌ڵام له‌ئه‌گه‌ری پابه‌ندبونی حكومه‌تی هه‌رێم به‌یاسای بودجه‌ی عێڕاق ئه‌وا نزیكه‌ی (25) تریلیۆن دینار سوودمه‌ند ده‌بێت. كه‌واته نزیكه‌ی (9) تریلیۆن دینار خه‌ڵكی هه‌رێم زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن وته‌نها به‌و جیاوازه‌ی داهاته‌ی هه‌رێمیش، نزیكه‌ی (50) نه‌خۆشخانه‌ی (200) قه‌روێڵه‌یی ونزیكه‌ی (2000) قوتابخانه‌ی مۆدێرنی (18) پۆلی بۆ گشت شاروشارۆچكه‌كانی هه‌رێم دروست ده‌كرا.