ھادپ دیوە دیارەكەی و پەكەكە دیوە نادیارەكەی 

لەلایەن ستاندار Posted on 641 جار بینراوە

مەھدی كاوانی

پرسی سەرۆكایەتی توركیا وئایندەی حوكمڕانی توركیا ، یەكلایی دەكەنەوە . لە دوا ڕاپرسی توركیاش كە ڕێكخراوی O R C ئەنجامی داوە لەوێش چەنسی كلیچدار ئۆغلۆ لە ھەردو ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەڕلەمانی زۆر لە دەنگەكانی ئەردۆگان لە پێشترە . بە پێی ڕاپرسیەكە كلیچدار ئۆغلۆ ٣. ٤٩ ٪‏ دەنگەكانی بە دەست ھێناوە لە بەرامبەر ٤٢.٤٪‏دەنگەكانی ئەردۆگان .

وەك حیزبیش با دەنگەكانی پارتی دادو گەشەپێدان ھەندێ لەسەروی ، ٤.٥٪‏ لە پێشەوەی دەنگەكانی جەھەپە بێت كە دەنگەكانی ئاكپارتی ٣٢.٨٪‏ دەنگەكانە لە بەرامبەر ٢٨.٦ ٪‏ دەنگەكانی جەھەپە بەڵام لێرەش ئەگەر وەك ھاوپەیمانی شەش حیزبەكەی كلیچدار و ھاوپەیمانی حیزبەكەی ئەردۆگان سەیر بكرێن لێرەش واتە لە ھەڵبژاردنی پەڕلەمانیش، دەنگەكانی ھاوپەیمانێتی گەلی كۆماری لە ھاوپەیمانێتی كۆمار كە ئەردۆگان سەرۆكایەتی دەكات زیاترە . لێرەش دوو چەنسی زیاتریش ، ئەگەر وەبەرھەم بھێنرێ و پێیەوە دەنگەكانی ھاوپەیمانی گەلی كۆماری كە زیاتر جەھەپە سەرۆكایەتی دەكات زیاد دەكات. یەكەم ھاوپەیمانێتی كردن لە گەڵ خاتوون ئەكشنەرو دووەمیش قسەو باسێكی وەھا لە گۆڕێیە كە پۆستێكی وەزاری بداتە یەكێ لە وەزیرەكانی سەر بە ئەردۆگان.

ئەردۆگان بەو ھەموو بەڵێنانەی لە مەڕ چاكسازی وبەرز كردنەوەی موچەو شتی بە خۆڕایی بە زۆر لە چین و توێژەكانی خەڵك داوە و لە ڕێیەوە دادی نەداون چونكە بە دوای ئەو بەڵێندانانەش و بە گویرەی ڕاپرسیەكان ھەم دیسان دەنگی ئەردۆگان كەمی كردووە نەك زیادی كردبێت . لە ١٢- ١٥ ڕاپرسی تریش كراون وبە گوێرەی ھەر ھەمووانیانەوە ، كلیچدار لە پێشەوەی ئەردۆگانە گەر بەراوردی ڕاپرسیە ئیسلامیاوانیەكان و ڕاپرسیەكانی جیا لەئەوانەوە بكەین بە تایبەتی ڕاپرسیە ئیسلامیەوە كانی وڵاتانی عەرەبی و لە ڕاپرسیەكانیان وەھا بە دەردەخەن كە دەنگی ئەردۆگان زۆر زۆر لە پێشەوەی كلیچدارەو كلیچدار ئۆغلۆش وەھا تاوانبار دەكەن كە ئەمەریكاو دەوائیری ڕۆژ ئاوا لە پشت ئەوەوەن كە ئەردۆگان لەو پێشبڕكێیەی ھەڵبژاردن سەر نەكەوێ و لێدوانەكانی ئەردۆگانیش لە پێشبركێی ھەڵبژاردنەكان ھەر وا دەڵێ.

وەك دەشڵێن لە یاسای ھەڵبژاردنەكانی توركیا وەھا نوسراوە ئەگەر بێت و دوو لە سەر سێی ئەندام پەڕلەمانتارەكان و لە دەنگدانی یەكەم دەنگ بە ھەڵوەشاندنەوەی سیستەمی سەرۆكایەتی بدەن ، ئەوا بە دوایەوە سیستەمی سەرۆكایەتی وەك خۆی لێ دێتەوە واتە دەگەڕێتەوە سەر جاری جاڕانی كە سیستەمی پەڕلەمانیە . ئەگەر ئەو دەنگەش بە دەست نەھێنرا دەتوانن دووبارە ئەو دەنگدانە پەڕلەمانیە دووبارە بكەنەوە ، ئەو جارە تەنیا بە ٥٠ + ١ وە دەبێت .

كلچدار ئۆغلۆش بەڵێنی زۆری داوە لە مەر بەردانی ھەموو زیندانیە سیاسیەكان و چارەسەر كردنی كێشەی كوردو گەڕانەوەی ئاوارەكانو تەتبیع كردن لە گەڵ ڕژێمی بەشار ئەسەدو وازھێنان لە ناردنە دەرەوەی سەربازی توركی بۆ دەرەوەی خاكی توركیا . بەڵام لە گەڵ ئەو ھۆكارانە ھەر ھەموانیان حیزبەكەی ئەردۆگان ئەگەر بشدۆڕێ و بە دوایەوە وا بە ئاسانی سفر نابێتەوە لە ڕێگای ئیسلاماویەتی ھەرە فراوانی دەنگدەری توڕكی و ئیسلاماویەتی حیزبەكەشیان كە لە ناو جیھانی ئیسلامی بە تایبەتی ئیسلاماویەتی عەرەبی و ئەو ھەموو دەزگا داپڵۆسینەرانەی كە ھەیەتی لە ناو خاكی توركیاو ھەمیشە باڵی شۆڤینی توركیش كە زۆریان ھەمدیسان دەناو ھاوپەیمانێتی گەلی كۆماریش دانە و بە ملیشیا چەكدارەكانیشی و پێیەوە ھەمیشە ڵێ ناگەڕین كە ھەموو دەرگاكان لەبەردەم كلیچدار ئۆغلۆ و بۆ گۆڕانكاری ، ئاواڵە بێت . دە كودەتای سەربازیش كە پێشتر سوپا دەیكرد ، دوور نیە بۆ لەمەو دوا دارو دەستەكانی ئەردۆگان بیكەن و با چاوەڕوان بین .

وەك باسیش دەكرێ دامەزراوە سەربازیەكان زیاتر لە ژێر كۆنتڕۆڵی حیزبی مەھەپەی ڕەگەز پەرستدایە . ئایا ئەوان ئەو كارە یانی كودەتای سەربازی بۆ ئەردۆگان دەكەن . لێكۆلەرەوە سەربازیەكان بەدوور دەزانن . ھاوپەیمانێتی چەپی سەوزیش كە لە شەش پارتی چەپی توركی پێكدێن و ھەدەپەش لە گەڵیانەو سیێەمین تەشكیلە گەورەی حیزبی لەسەرانسەری توركیا پێك دەھێنن وھەر لە ئێستاوە بانگێشی ئەوە دەكەن كە دەنگیان بۆ سەرۆك كۆمار بۆ كلیچدار ئۆغلۆیە. ئەردۆگان ئەو ھەوڵەشی بە بەرھەم لێ نەكەوتەوە كە وەفدێكی بۆئیمڕاڵی ناردووەو داوای لە عەبدوللە ئۆجەلان كردووە كە داوا لەھاوپەیمانێتی چەپەكان بكات كە ھادەپیان وەك ھەرە تەشكیلە گەورەكە لە گەڵیاندایە كە دەنگ بە ئەردۆگان بدەن . لێرەو لەوێش باس لەوە دەكرێ كە ھەمان داواكاریشی پێشكەش بە سەلاحەدین دەمیرتاش كردبێت و لەھەردو داواكاریەكانی سفری وەرگرتووە .