رامیار جەمال
دوای رێککەوتنی نێوان سعودیە و ئێران لەسەر ئامادەکاری بۆ کردنەوەی باڵیوزخانەکانیان لە هەردوو وڵات، وە دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوانیان دەرفەتی مێژوویی بۆ گەرانەوەی ئاشتی و سەقامگیری بۆ یەمەن گەراوەتەوە. لە راستیدا رێککەوتنی نێوان دوو ووڵآت کە چین دەستپێشخەری کردووە تیایدا هەنگاوێکی گرنگە بەرەو سەقامگیری لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەم ڕێککەوتنە بەهەموو شێوەیەک سوودی بۆ هەرێمی کوردستان دەىێت، دۆخی ئەمنی عێڕاق باش دەکات، ئیسرائیل تووڕەدەکات، سوریا ئاشت دەکاتەوە، یەمەن سەقامگیر دەکات. چین لە ناوچەکە بەهێز دەکات، هەژموونی ئەمریکا کەم دەکاتەوە. بەڵام لەم ووتارەدا سەرنج لەسەر یەمەن دادەنێین کە هەشت ساڵە ئاگری جەنگ سووتاندوویەتی، دۆخی ئەمنی تێک چووە، برسییەتی و قات و قوری رووی لە ووڵاتەکە کردووە. ڕێککەوتنەکەی ئێران و سعودییە، دەرفەتی تازەی دروست کرددوە بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە یەمەن لە نێوان حکومەتی یەمەن و چەکدارانی حوثی. باڵیۆزی سعودیە لە کوبوونەوەیەکدا چاوی بە بەرپرسانی حکومەتی یەمەن لە صەنعا کەوت بۆ گفتوگۆکردنی دەستپێشخەریەک کە خۆی کردبووی ساڵی 2021 کە خۆی لە پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ ئەم حکومەتە دەیبینێتەوە بۆ بەرقەرارکردنیی ئاشتی.
محەمەد جابر، باڵیۆزی سعودیە لە هەژمارەکەی لە تویتەر نووسی مەبەستی سەردانەکەی بۆ وەستاندنی شەر و چەسپاندنی ئاگربەستە. لە ئێستادا پرۆسەی ئالوگۆری خێزان کە دیلن لای هەردوو لا دەسیت پێکردووە لە نێوان حوسییەکان و حکومەتی یەم. لە تازەترین هەنگاودا، 104 خێزانی حوسییەکان ئازاد کران لەلایەن حکومەتی یەمەنەوە، کە ئەمە بەهانگاوێکی دلخۆشکەرو ئەرێنی وەسفکرا لەلایەن ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو. سعوودیە رایگەیاندووە دەیانەوێ کۆتایی بە جەنگ لە یەمەن بێنن وە بگەرێنەوە بۆ سەر بەهاکانی ئیسلام، رەسەنایەتی عەرەب وە مافی مرۆڤ. چاودێران پێیان وایە دەکرێت ئەم پرۆسەیە دەرفەتێک بێت بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگێک لە یەمەن کە هەشت ساڵە وولاتەکەی وێران کردووە. هەموو ئەم گۆرانکاریانە دوای رێککەتنەکەی سعودیە و ئێران دێت بە دەستپێشخەری چین. شانشینی سعودیە مەبەستێتی ئەم دەرفەتە بقۆزێتەوە بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە یەمەن و کۆتایی هێنان بەشەڕ. ئێران لەلای خۆیەوە نایشارێتەوە دلخؤشە بەم جوڵانەی لە یەمەن روودەدەن و گەشبینە دەرفەت بن بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە وڵاتەکە.