دیاردەكان بە یەكەوە برستراونەتەوە ، نەك دابڕاو بن

لەلایەن ستاندار Posted on 706 جار بینراوە

مەھدی كاوانی

عوسمان بایدەمیر دەڵێ :
كلیشدار بەھەشت نیە بەڵام بە سەركەوتنیشی دۆزەخی ئەردۆگانیشمان بەسەردا نامێنێ .
من دەڵێم ئەو وتەیە بۆ كاتیش بێت ھەر ڕاستە ،كەواتە ھادەپ لە ھاوپەیمانێتیدا لە گەڵ كلیچدار ، ھیچ ڕێگایەكی تری بە دەستەوە نەبوو بەڵام ھەلەی ھەردوكیان لە تەكتیك بوو .
ھەتا ئەگەر بە پێكەوەیش تەكتیتێكی وەھایان دانەنابایە وەك بیانگۆتبا ئەنگۆ لە ماڵی خۆتان و بۆ خۆتان و ئێمەش لە ماڵی خۆمان و بۆ ماڵی خۆمان ، دەبوایە ھادەپ بەتەنیا ئەوەی كردبا .
مانگێك بەر لەدەسپێكردنی ھەڵبژاردن لە توركیا ، لەبابەتێكمدا گۆتبووم دەبێ ھادەپ بە تەنیا بچێتە ناو ھەڵبژاردنی پەڕلەمانی و سەرۆكایەتی و ئەگەر خولی دووەمیش كرا با بۆ ئەو كاتی قسەی خۆی ھەبێت .
خۆ دەمزانی سەرۆكایەتی ناباتەوە بەڵام ١٢-١٤٪‏ دەنگەكانی سەرۆكایەتی و بگرە پەڕلەمانیشی لە ئاستی ھەموو توركیا دەھێنا . لە بەرامبەریشدا نەتەوە پەرستەكانی لە بابەت پارتی جەدیدی ئەكشەنارو ٠٥٪‏ كەی نەتەوە پەرستی سینان و زۆر لە كەسایەتیە نەتەوە پەرستەكانی تر بە ھەردو دیوی ئەردۆگان و كلیشدار سەنەگەریان بۆ لای جەھەپە دەگواستەوەو دەنگیان بە كلیشدار دەدا . ھەر ئەوەندە نا بەلكو مەھەپەی نەتەوە پەرستیش لە سەروی ١٠٪‏ دەنگەكانی نەدەھێنا واتە ژمارەیەكی زۆر لە باوەڕپێكراوانیان ئەگەر ھەر نەبایە بۆ سەرۆكایەتیش با دەنگیان بە كلیچدارئۆغلۆ دەدا .
سیاسەتی ئەردۆگان ئەوھا نەبوو وەك بە ئاشكەرا بیگۆتبا دەنگ بە ئێمە بدەن . دەیزانی شتی وا بڵێ دەنگی نەتەوە پەرستەكانی لەدەست دەر دەچێ یان زۆر كەم دەبۆوە و وەھاشی سیاسەت دەكردكە ھادەپ لە گەڵ جەھەپە ڕێك كەوێ تاوەكو ئەمەكەی دوایی ھەموو یان زۆرانێك لە دەنگەكانی نەتەوە پەرستە توركەكان لە دژی كورد بۆ لای خۆی ڕاكێشێ . كەوتنەوەی شتەكانیش بە دڵی ئەردۆگان بوو .
نەدەبوایە ھادەپ خۆی بخاتە ژێر كاریگەری سەلاحەدین دەمیرتاش لە بەر ئەوەی ناكە ناوبراو موستەھەقی سەركردایەتی كردنی ھادەپی نەبێت بەلكو لە بەر ئەوەی لەزیندانەو قسەگەلیەكانیشی ھەرھەمووی وەھا بوو كەتۆڵە لە ئەردۆگان بكاتەوە .
دەبوایە ھادەپ دوور لە سەلاحەدین دەمیرتاش سیاسەتی ھەڵبژاردنی دانابایەو سەلاحەدین دەمیرتاشیشی وەك كاندید بۆ سەرۆكایەتی توركیا دەست نیشان كردبایە .
ئەگەر بۆ سەلاحەدینیش ئەردۆگان گیرو گرفتی دروست كردبا ، دەیان توانی كەسی تر دابنێن .
بە بۆچوونی خۆم ئەگەر داڕشتەكان وەك ئەو ئاماژانەی لە سەرەوە باسم لێ كردوون و بەڕێوە چووبا ، ئەوا پێیەوە زۆر زیاتر لە دەنگەكانی نەتەوە پەرستەكان لە جیاتی ئەوەی بۆ ئەردۆگان بڕۆن بۆ كلیشدار ئۆغلۆ دەڕۆیشتن .
ھەر ئەوەندە نا بەلكو بە چاوی خۆمان دەبینین كە ئەردۆگانیشو كلیشداریش دیدار لەدوای دیدار لە گەڵ سینان دەبەستن كە ٠٥٪‏ دەنگەكانی ئەویان بۆ بچێت . ئەردۆگان دەڵێ نیوەو بە كەمتریش دەنگەكانی سینانمان پێویستەو كلیشداریش بە تەمای ھەموویەو بشھێتە سەردەنگدان زیاتر خەلكەكەیان بەئارەزووی خۆیان دەنگ دەدەن .
دە ئەگەرھادەپ وەك ئەو داڕشتەیەی ئاماژەم پێ كرد وەھای كردبا ئەو كاتە نەسینان نەموحەرەم ئیجە نە ئەكشنار نەدەھاتنە ناو دەنگ و باسەكان و یەكلاكردنەوە لە نێوان ئەردۆگان وكلیشدار .بۆ ئەو كات ھادەپ دەبوو بە یەكلا كەرەوەو دەشی توانی زۆرلە مەرجەكانی بسەپێنێ .
خۆ ئەگەر ھادەپیش و لە جەولەی دووەم خەلكی ئازاد كردبا بەوەی كە دەنگ بە كامیان بدات یان بە ھیچیان ،تاوەكو دەنگەكانی نەتەوە پەرستەكان لە كلیچدار ھەڵنەگەڕێنەوەو سەفقەیەكی نھێنیشیان لە گەڵ كلیچدار كردبا ، بێشك جگە لەوانەی كەدەنگیان بە ھیچیان نەدەدا ، ئەوانی تر دەنگیان بە كلیشدار دەدا .
ماركس دەڵێ سیاسەت فن الممكناته واتە دەبێ فەن و تاكتیكت ھەبێت لە سیاسەت كردندا . بۆ دەنگدانیش وا نەكەیت دەنگەكەت بە فیڕۆ بڕوا یانی دەبێت شوێنی شایستە بە خۆی وەربگرێ .
كلیشداریش لە بانگەشەی ھەڵبژاردن ھەڵەی زۆری كرد . دەكرا لە سەر زار و بۆ ڕازی كردنی دەنگی نەتەوەپەرستەكان نەی گۆتبا لە ناو پەڕلەمان كێشەی كورد چارەسەردەكەین و شەڕی قەندیلیش ڕادەگرین . لە جیاتی ئەوە دەبوایە ڕێكەوتنی نەھێنی لە گەڵ ھادەپ لە سەر چارەسەركردنی كێشەی كورد ھەبوایە .
ھەلەی دووەمیشی و ئێستاكەلە سەر ناردنەوەی پەنا بەری سووری زۆر توندە ، دەبوایە لەیەكەم جاروابوایە .
ھەلەی سێیەمیشی و ئێستاكە بۆ پڕۆپاگەندەی ھەلبژاردنی جەولەی دووەم دەڵێ دەرچم سەری قەندیل پاندەكەمەوە . ئەمەت لە چی وچارەسەری كێشەی كوردیشت لە یەكەم پڕۆپاگەندەی ھەڵبژاردن لەچی . مرۆ دەبێ قسەگەلیەكانی وەھا لێ نەكا كە ناكۆك بن لە گەڵ یەكتری .
ھەلەی چوارەمیش ئەكرەم ئیمانیۆل بكرابا بەربژێر نەك كلیچدار ئۆغلۆ چونكە ئەمەكەی یەكەم لە ھەڵبژاردنی شارەوانیەكان بە جیاوازیەكی زۆرەوە لە گەورەترین شاری توركی كە ئەستەمبۆڵەو ١٠ ملیۆن كەس تیایدا دەژی ھەڵبژاردنی لە ئەردۆگان بردەوە .