ئەردۆغان سەركەوت ، پێموایە بە تامی خراپتر لەباشتر دەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 539 جار بینراوە

مەھدی كاوانی

ئەردۆگان دەكەوێتە نێوان كێشمەكیشمی ڕاكێشانی ئەمەریكاو ڕووسیاو ھەر یەكەیان بۆ لای خۆی .
كورد بە تایبەتی كوردی ڕۆژئاوا ھەنەو ئەردۆگان بە چ لایەكدا بكەوێ ، كوردەكان دەكەونە لاكەیتر .
ئەردۆگانیش دەیەوێ وەك جاری جاران ، پایەكی دەناو ئەمەریكاوە بێت و پایەكیشی دەناو ڕووسیادا بێت.
پرسیاڕەكە لێرەوە خۆی قیت دەكاتەوە ئایا ئەوەی بۆ مەیسەر دەبێت وەك لە حوكم ڕانی ٢٠ ساڵی پێشتری بۆی چووبوە سەر .
وەك بیركردنەوەی خۆم زۆر زۆر بەزەحمەتی دەزانم نە ئەمەریكیەكان وە نە ڕووسەكان ئەوەی لێ قبوڵ بكەن و ھەر یەكەو بە دیوی خۆی لە بەر كۆمەڵە ھۆكارێك وھەردوكیشیان بە گوومانەوە دە ئەردۆگان ڕادەمینێن بەوەی ئەو پیاوە نە دۆستی ھەمیشەیی ھەیەو نە دوژمنی ھەمیشەیش و ھەر كاتەو چ بۆ بەرژەوەندی مانەوەی خۆی لە دەسەڵات بمێنێ ، ئەوھا دەكا .
ئەمە بۆ تێكڕای مامەلە كردنەكانی لە گەڵ ئەو ھاتنە ناوەوانەی بۆ ئەو وڵاتانەی كە كێشەی لە گەڵیان ھەیە ھەر لە عیراق وسوریاو لیبیاو ڕۆژھەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست و یۆنان و قوبرس و تا دەگاتە میسرو سعودیەو ئیماراتو ئەم و ئەوی تری وڵاتان ھەروەھا لە ناوخۆی توركیاش دەربارەی مامەلە كردن لە گەڵ كوردو ھەرەوەھا ھەتا لە گەڵ ئیسلاماویەتی ناوخودی حزبكەشی و ئیخوانەكانی دەرەوەی حیزبەكەیو ئۆپۆزسیۆنی نزیك لە خۆی لە سوریاو ولاتانی تریش .
لە خولی یەكەمی پەڕلەمانی دوو لە سەر سێی دەنگەكانی بە دەست ھێنابوو و توانیبووی بەبێ ھیچ حیزبی تر حكومەت تەشكیل كات . لە خولی دووەمی پەڕلەمان و گۆڕانی سیستەمی پەڕلەمانی بۆ سەرۆكایەتی دەنگەكانی كەم كردەوەو ئەو جارە لە گەڵ مەھەپە بە كۆمەڵە داواكاریەكیان بە دیوی ڕەگەزپەرستی ئینجا توانی سەرۆكایەتی زۆرینەی پەڕلەمان و گۆڕینی سیستەمی پەڕلەمانی بۆ سەرۆكایەتی بۆ خۆی مسۆگەر بكات . جەھەپەی دژیشیان، ھێدی ھێدی لە ھەڵبژاردنەكان دەنگەكەی بەرەو سەرەوە دەڕوات .
لەو خولەی سێیەمی ، زۆرینەی پەڕلەمان و سەرۆكایەتی كردنی دەنگەكانی ئاكپارتی لە دوو لە سەر سێی ھەڵبژاردنی یەكەمی بۆ یەك لە سەر سێ بۆ مایەوە . سەركەوتنەكەشی بۆ بردنەوەی خولی سەرۆكایەتی و ھەتا زۆرینەی پەڕلەمان لە ڕێگای پارتە ڕەگەز پەرستەكانەوە بوو لە بابەت مەھەپە كەدەنگەكانی زۆر بەرز بۆوە لە گەڵ دەنگەكانی سینان و ئەمو ئەوی حیزبە رەگەز پەرستەكانی ترو ھەر یەكەیان وبە كۆمەڵە داواكاریەكەوە .
لە سەروی ھەموو ئەمانەشەوە ئینجا بە زۆرینەیەكی ھەرە كەمەوە بۆ خولەكە بەسەر كەوت .
پرسیارەكە لێرەوە خۆی بە دەر دەخا ئایا ئەردۆگان دەتوانێ درێژە بەئیخوانیەتی خۆی یان پارێزگاری كردنی لە ڕێكخراوە ئیخوانیەكان لە دەرەوەو ناوەوەی توركیا بكات كە ئەوانەی لە گەڵیان چووەتە ناو ھاوپەیمانێتی ، ڕێكاو ڕێك لەدژی دەبن .
ئایا شتی وەھا دەكات كە دەنگەكانی مەھەپەو ئەوانی تر بە دەنگەكانی كورد بگۆڕێتەوەو لە ناو خاكی توركیاو بگرە عیڕاق و سوریاش ، حەل و فەسلێك بەئاقاری نزیك بوونەوە لە گەڵ كوردان بكات . ئەگەرئەوە بكات بە حیسابی ربحو خەسارە ،ڕووسیاو ئەمەریكاو عیراق و ئێران و ئەمو ئەوی تریشو ھەر یەكەیان بە ئەجندای خۆیان دێنە ناو مەسەلەكەو ، پێشبینی كردن بۆی وەھا ئاسان ناكەوێ.
دە شەڕی ڕووسیاو ئۆكڕانیاش و ئێستاكە گەیشتۆتە لوتكەو خەریكە پێیەوە جیھان بۆ دوو قوتبی جاران یان بە زیاتریشەوەو ئەو جارەیان لە لایەكەوە خەریكە چین پێشبڕكێی ئابووری لە بن دەستی ئەمەریكا دەردێنێ وڕووسیاش و تا وەكو ئێستا لە شەڕی ئۆكرانیا سەركەوتووە .
دەكرێ چ ئەمەریكا وە چ ڕووسیا ئەم كارو كردەوە مام ناوەندیانە لە توركیا قبوڵ بكەن چونكە پێگەی توركیا وەھا كەوتۆتەوە كە بە ھەر لایەكدا و بە تەواوەتی دابكشێتەوە و پێیەوە تای تەرازووی یەكی لەدووقوتبیەكە وای لە چینیش دەكەونە ناوحیسابی ربح و خەسارە ، پێیەوەو بە ھەمان پێوانە كاردانەوەیان لەدژیدا دەبێ .
ئا لێرەوە نفوزو ھێزی كوردی وەك دیوە پێچەوانەكەی ، بە تایبەتی بۆ ڕووس و ئەمەریكیەكان ، خۆی بەدەر دەخات .
قسەكانم بە پلەی یەكەم دەناو كوردی ڕۆژئاوا دایە.كارتێكردنی ئەزموونەكانی تری كوردیش لە باكورو ڕۆژھەڵات و بگرە باشووریش ، كارتێكرنی خۆی ھەیە .
توركیا بە ھەر لایەك لە ئەمەریكاو ڕووسیاداو بە تەواوەتی دابكەوێت ، لاكەی تر بەئاقاری دۆزی كوردا دەڕۆن و بۆ ھەردوكیشیان كەرستەی خۆی ھەیە .
بۆ نمونە ئەگەر توركان بەدیوی ڕووسەكاندا بكەونەوە ، ئەمەریكا ئەزموونی كوردی ڕۆژئاواو بگرەكوردەكانی تریش لە سەری كێڵدەكەنەوە . بۆ ڕووسەكانیش ھەمانشت.
ھەڵاوسان و بە بەردەوامی ھاتنە خوارەوەی لیرەی توركی ،كارەساتە ھەرە فراوانەكەی بومەلەرزەكانی كەمتر لە ساڵێك پێش ئێستاو زۆرانێك لە تەنگشە ئابووریەكانی تریش ، ئەوانە ھەر ھەموویان ڕووبەڕووی خولی ئەو جارەی حوكمی توركی دەبنەوەو با چاوەڕوان بین .