فه‌رمان ڕه‌شاد
به‌ده‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه سه‌ربازیه به‌هێزه‌ی یه‌په‌گه له‌گه‌ل ئه‌مریكا دروستی كردوه كه تاكو به‌رێكه‌وتنی درێژخایه‌ن گه‌یشتوه له‌چه‌ندین ڕووی تر له‌ئێستا رۆژئاڤای كوردستان زۆر به‌خێرایی له‌پێش چونه و خه‌ریكی به‌هێزكردنی پایه‌كانی حكومرانیهكی سه‌ركه‌وتون، به‌پێچه‌وانه‌ی باشور كه هه‌میشه له بێهێزكردنی پایه‌كانی ده‌وله‌ت بوه و كاری بۆ به‌هێزكردنه‌وه‌ی رۆڵی حیزب و دامه‌زراوه حیزبیه‌كان كردوه.
له‌نوێترین به‌ره‌و پێچوونهكاندا به‌ده‌یان سه‌رمایه‌داری كورد له ئه‌وروپاوه به‌ره‌و رۆژئاڤا ده‌چن به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی سه‌رمایه‌گوزاری و به‌هێزكردنی بواری پیشه‌سازی له‌و به‌شه‌ی كوردستان، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و ئاسانكاری و پاڵپشتیه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی كانتۆنه‌كان بۆیان ده‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌ی باشوری كوردستان كه له‌ماوه‌ی رابردوو به‌سه‌دان سه‌رمایه‌داری نیشتیمانپه‌روه‌ر پاره و بیرۆكه‌ی گه‌وره‌یان بۆ خزمه‌تی لایه‌نی ئابوری هێناوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی حیزبه‌كان به‌ته‌واوی بازاریان كۆنترۆڵكردوه و، داوای نیوه به‌نیوه و پشتكیان له‌و خه‌ڵكه ده‌كرد، به‌شی هه‌ره زۆریان گه‌ڕانه‌وه ئه‌وروپا به‌دڵشكاوی. به‌پێچه‌وانه‌وه رۆژئاڤا به‌و پێیه‌ی به‌رپرسانی ئیداری له‌خه‌لكی نیشتیمانپه‌روه‌ر پێكهاتوون نه‌ك رێگری ناكه‌ن به‌ڵكو زۆرترین پاڵپشتی سه‌رمایه‌داران ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ سه‌رمایه‌یان بخه‌نه گه‌ڕ.
ئه‌مساڵ به‌رهه‌می گه‌نجی جوتیاران سه‌رو 2.5 ملیۆن تۆن گه‌نمه، له‌چوارچێوه‌ی پلانێكی نیشتیمانی هه‌مویان له‌جوتیاران وه‌رگرتوه و پاره‌شیان پێداون، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی له‌زۆرینه‌ی به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه‌كان له‌سه‌روی خوددابینكارین و هیچ ئابلوقه‌یه‌كی خۆراكی به‌ئاسانی كاریگه‌ریان له‌سه‌ر دروستنكات، به‌پێچه‌وانه‌ی باشور كه به‌رهه‌می گه‌نم ناگاته دوو ملیۆن تۆن كه‌چی له به‌غدا ده‌پارێنه‌وه لێیان وه‌رگرن، ئه‌وه جگه له‌وه هه‌موو ساڵ له‌كاتی عاشورا نرخی كه‌ره‌وز و تور به‌رهه‌مه‌كانی تر گران ده‌بێـ چونكه سنوری ئێران به‌روی هه‌رێم داده‌خرێت
ده‌بێت ئه‌وه بزانن هه‌موو ئه‌و به‌ره‌و پێشچونانهی رۆژئاڤا له‌كاتی شه‌ڕو مللانێیهكی تونده له‌گه‌ل داعش و هێزه‌كانی تر، به‌دڵنیایی ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی باشوریان له‌به‌رده‌ست بوایه ئێستا خاوه‌نی بناغه‌یه‌كی یه‌كجار پته‌وی
حكومرانی بوون.
تێبینی: ئه‌وه مانای ئه‌وه نیه كه له‌هه‌ندێ روو به‌تایبه‌ت له قولبونه‌وه‌ی فره‌یی سیاسی تێبینی نه‌بێت له‌سه‌ر رۆژئاڤا به‌ڵام به‌دڵنیایی خاڵه به‌هێز و سه‌ركه‌وتنه‌كانیان زۆر زیاتره له خاڵه لاوازه‌كان.