تێکۆشەر حسین
لە ڕۆژی ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی جیھانی دا واتا بەرواری ۹ ی دیسمبر دا دەمانەوێ تیشک بخەیەنە سەر گەندەڵی ، جۆرەکانی چین ؟ ھۆکارەکانی چین ؟ دیاردەکانی چین ؟ یاسای ڕوبەڕوبونەوە چیە بۆ گەندەڵی ؟ چۆن دەتوانین لێی دەربازبین ، کامانەن ئەو کۆمەڵگانە کە توشی گەندەڵی ھاتوون
لە خوارەوە دێین بە ووردی باسی لێوەدەکەین ، سەرتا سادەترین پێناسە بۆ گەندەڵی بریتیە :
بەدبەکارھێنان یا خراپ بەکارھێنانی دەسەڵات بۆ بەرژەوەندی تایبەتی و شەخسی ھەروەھا بەکارھێنانی دەسەڵات بۆ خزم و کەس و کار واتا محسوبیەت و منسوبیەت ، ھەروەھا پێشێل کردنی ڕێنمایی و یاسا و دەستور و ڕاسپاردە …
لە دنیای ئەمڕۆی پێشکەوتندا گەندەڵی بە یەکێک لە ھەرە ئافاتە گەورەکانی کۆمەڵگە دادەنرێت ، ئەمەیش لە ئەنجامی کەمبونەوەی ھۆشیاری و مرۆڤایەتی و ھەستنەکردن بە بەرپرسیارێتی سەرشانمان …بۆئەوەی بچینە وردەکاریەوە سەرەتا بابێین بزانین
جۆرەکانی کامانەن ؟
ـ جۆرێکیان گەندەڵی ئیداریە
ـ جۆرێکیان گەندەڵی دارایی یە
ـ جۆرێک گەندەڵی سیاسی یە
ـ جۆرێک گەندەڵی ئەخلاقیە
ـ جۆرێک گەندەڵی کۆمەڵایەتیە
ئێستا کەزانیمان جۆرەکانی چین ، بابزانین :
ھۆکارەکانی چین ؟
ئەگەرچی جۆر و ھۆکارەکانی گەندەڵی تۆزێک لەیەکترەوە نزیکن بەڵام دێین یەک بەیەک ھۆکارەکانی شیدەکەینەوە :
یەکەم : ھۆکاری سیاسی
ھۆکاری لاوازی دەسەڵاتی دامەزراوە حکومیەکان بەپلەی یەکەم دەگەڕێتەوە بۆ لاوازی ھەریەک لە سێ دەسەڵاتە سەرەکی یەکە بەتایبەتی دەسەڵاتی جێبەجێکردن ، ھەروەھا ونبونی ئەرک و مافەگشتی و تایبەتیەکان لەناو کۆمەڵگەدا .
دووەم : ھۆکاری ئابوری
کۆمەڵگە بەجۆرێک دوچاری بارودۆخێکی ئابوری خراپ دەبێتەوە توشی داڕمانی ئابوری دێت ، بۆ نمونە بە ھۆی ھەڵگیرسانی شەڕ و گەمارۆی ئابوری و بەرزبونەوەی خەرجیەکانی ژیان و بڵاوبونەوەی گەندەڵی ئابوری و ڕامیاری.
سێیەم : ھۆکاری کۆمەڵایەتی
ھۆکارە کۆمەڵایەتیەکان لە ژینگەیەکەوە بۆ ژینکەیەکی تر و لە کۆمەڵگەیەکەوە بۆ کۆمەڵگەیەکی تر دەگۆڕێت .
چوارەم : ھۆکاری دینی
لەھەر کۆمەڵگەیەکی پەیوەست بە ئایینەوە ، لاوازی خیتابی دینی وادەکا کۆمەڵگە پەلکێشی گەندەڵی بێ ، بەوەی پیاوانی دینی کۆمەڵگەکە نەیانتوانیوە پەیامەکە بگەیەنن .
پێنجەم : ھۆکاری پەروەردەیی
لاوازی ھەریەک لەلایەنی معنی و معریفی پەیوەست بە پەروەردە و خوێندنی باڵاوە دەبێتە ھۆی بڵاو بونەوەی گەندەڵی .
بە شێوەیەکی زانستی و ئەکادیمی ئەمانە کۆمەڵێک بون لەو ھۆکارە سەرەکیانە کە دەبنە ھۆی بڵاو بونەوەی گەندەڵی ، تا ئاستێک وای لێدێت لە کۆمەڵگە دا ئەبێتە دیاردە ، سەرچاوەی بڵاوبونەوەی دیاردەکەش بە ھەمان شێوە پەیوەستە بە ھەندێک دیاردەی ترەوە ئەمانیش ( ڕیشوە و بەرتیل خۆری و خزم خزمێنە و واسیتە و کەمبونەوەی پاداشت و شایستەی دارایی و ئیستغلال کردن و بەکارھێنانی موڵک و ماڵی گشتی و کەمی پابەندبون بە دەوامی فەرمی و کەمبونەوەی گرنگی کات ھتد….)
گەندەڵی بە پێی حەجمی خۆی لەھەر وڵاتێک بڵاوبویەوە وڵات توشی داڕمانی ئابوری دەکات دەربازبونیش لێی ئەستەم دەبێ واتا بە پێی ی ھەمان حەجم ڕاستەوانە دەبێ ، لەخوارە باس لە ڕووبەڕوبونەوە دەکەین
ڕێگاکانی ڕوبەڕوبونەوە :
بۆ ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی و بنەبڕکردنی ئەرکی سەرشانی تاک بەتاکی کۆمەڵگەیە وەک ئیلتیزامی ئاینی و ئەخلاقی و نیشتمانی و مرۆڤایەتی …
یەکەم : دووبار پێداچونەوە بە یاساکارپێکراوەکان کە ھۆکارێکن بۆ بڵاو بونەوەی گەندەڵی و ڕێخۆشکەرن ، ھەروەھا نەھێشتنی ڕۆتین لە دامەزراوە حکومیەکان و جێبەجێکردنی سزای گەندەڵی بۆ گەندەڵکاران و ڕاپێچکردنیان بۆ بەردەم دادگا .
دووەم : ھۆشیاری کۆمەڵایەتی ، لەسەر ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پەیوەست بەدژەگەندەڵی و نیشتمان دۆستیە کاربکەن بۆ بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری دژ بەگەندەڵی و ڕاھێنانی تاک و پەروەردەکردنیان بە نیشتمانەوە .
سێیەم : دیاری کردنی پاداشت ، لە بەرانبەر بنەبڕکردنی ھەرگەندەڵیەک لە ھەر ئاستێک لە ھەر دامەزراوەیەک لە دامەزراوەکانی حکومەتدا .
چوارەم : بەھەمان شێوە دیاری کردنی سزا ، بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبونەوەی دیاردەکە ، بەشێوەیەک گونجاویش بێ ، ببێت بە پەند و پەشیمانی بۆ کەسی گەندەڵیکار .
پێنجەم : دۆزینەوەی ھەلی کاری گونجاو بۆ ھاونیشتمانیان و دامەزراندن و ھێنانە پێشەوەی فەرمانبەری لێھاتوو موختەس بەو بوارە لە دامەزراوە حکومیەکان .
شەشەم : لە بواری پەروەردەوە ساڵانە بڵاوکراوەی تایبەت بە بنەبڕکردنی گەندەڵی بڵاو بکرێتەوە ، ھەروەھا لەناو کۆمەڵگەش لەلایەن پیاوانی دینیشەوە بە ھەمان شێوە .
حەوتەم : پێکھێنانی لێژنەیەکی تایبەت بە دژە گەندەڵی لە ھەر فەرمانگەیەک بۆ ڕێگریکردن و ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی .
ھەشتەم : ھێنانە پێشەوەی گەنج و سود بینین لە توانا و کەفائەتیان و ئەو باوەڕە پتەوەی کە ھەیانە لە بەرانبەر گۆڕان و گۆڕانکاری .