شەڕە قوڕسەکە تازە دەست پێدەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 409 جار بینراوە

شوان سەید عەلی

کاتێک ئەمریکا لە ساڵی ۱۹٦٥چوە ڤێتنام بەرەی ڕزگاری خوازی ڤێتنامی، کە گروپەکی ناسیۆنالیستی بچوکبون بە درێژایی ماوەی دەساڵ بەشێوەی پارتی زانی و بەردەوام بە شێوازی نوێو گۆڕینی تەکنیکی جەنگی ڕوبەڕوی براوەی یەکەمی جەنگی جیهانی دووەم و گەورەترین سوپای جیهان دەبونەوە کە ئەمریکابوو؛ تا وایانکرد ئەم زلهێزەی جیهان بەناچاری توشی پاشەکشە بکەن. دوای زیانەکی زۆری گیانی و مادی ئەمریکا لە ساڵی ۱۹۷٥ لە جەنگی ڤێتنام شکستی هێنا و ڤێتنامی جێهێشت.

بەرخودانی دوو مانگی شەڕڤانانیش تورکیای لە ڕوی ئابوری و دبلۆماسی و سەربازی لاوازکردوە، تورکیا ئەگەرچی بە داگیرکردنی عەفرین وەک براوەی جەنگ خۆی نمایش دەکات، بەڵام لە ڕاستیدا تورکیا توشی گەورەترین شکست بووە. تورکیا پێشێلی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی کردوە، ئەگەر لەم ساتەش لەبەر بەرژەوەندی خۆیان کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بێدەنگبێت ، بەڵام ئەم بەرژەوەندیە تا سەر نابێت و ئەم پێشێلکاریە وا بە سانایی تێناپەڕێت ” هەمو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن ئەم شەڕە بەرەو شەڕی بەریەک کەوتنی زلهێزەکانی جیهان بچێت و ئاگری ئەم شەڕە نەک هەر تورکیا بەڵکو زۆر دەوڵەتیتریش بگرێتەوە.

ئازایەتی شەڕڤانان لەم ٥۹ ڕۆژە دەریخست کە ئیرادەو خۆڕاگڕی نەک هەر دەتوانێ بەرگەی ئەفسانەی پێشکەوتنی چەکو تەکنەلۆژیا بگرێت، بەڵکو نیشانیدا خۆڕاگری و هێزی ئیرادەو توانای فیزیکی مرۆڤ دەتوانێ شکست بە پێشکەوتوترین سوپای بەچەک و تەکنەلۆژیای سەردەم پۆشتەکراو بێنێت. بەردەوامیدان بە بەرخودانی عەفرین تورکیا توشی نەکسەیەکی زۆر گەورە دەکات بەجۆرێک دەرباز بونی لە عەفرین لە داگیرکردنی عەفرین ئەستەمتر دەبێت! بۆیە شەڕی عەفرین کۆتایی نەهاتوە شەڕی ڕاستەقینەی عەفرین تازە دەست پێدەکاتزە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.