پارتی لە کەرکوک دوای بەڵێندان بە یەکگرتوو بەڵێن بە حیزبێکی تریش دەدات دەنگیان پێبدات

لەلایەن ستاندار Posted on 294 جار بینراوە

ستاندەر
بەگوێرەی رێکەوتنێکی دوو قۆڵی پێشتر وا بڵاوکرایەوە پارتی لە کەرکوک ڕێکخستنەکانی ڕادەسپێرێت دەنگ بە لیستی یەکگرتووی ئیسلامی بدەن، ئەوە لەکاتێکدایە بەگوێرەی ھەندێ زانیاری کە لەو دوو رۆژە ئاشکرا کراون پارتی یەڵێنی بە حیزبی سۆسیالیست بە سەرۆکایەتی محەمەدی حاجی مەحمودیش داوە لە کەرکوک دەنگیان پێبدەن.
جێی باسە لە شارەکانی ھەرێم یەکگرتوو ڕایگەیاند کە لیستەکەی ئەوان لیستی ئیسلامیە و تەنھا لەگەڵ حیزب و کەسایەتیە ئیسلامیەکان رێکەوتن دەکەن بۆیە لەگەڵ بزوتنەوەی ئیسلامی رێکەوتنیان کردوە، بەڵام ھەبونی رێکەوتن لەگەڵ پارتی لە کەرکوک بە بڕوای بەشێک لە چاودێران پیشانی دەدات لیستەکە بە تەنھا ئیسلامیەکان ناگرێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.