ئەندامێکی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان: لەگەڵ یەکێتی ھیچ پرۆژەیە یاسایەکمان نیە بۆ دواخستنی ھەڵبژاردن

لەلایەن ستاندار Posted on 594 جار بینراوە

ستاندەر
ئەندامێکی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت ھیچ پڕۆژە یاسایەکمان لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانی کوردستان ئامادە نەکردووە.

ھێمن شێخانی ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان و ھاوکات باژێروانی مەکۆی ھەولێر بە ستاندەری ڕایگەیاند ” لەڕووی مەبدەئیوە بزوتنەوەی گۆڕان وەک لە دیدی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفاوە فێربووین بۆ یەک چرکەش لەگەڵ دواخستنی ھیچ پڕۆسەیەکی دیموکراسی نابین”

وتیشی ” بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەیی تەواوی تێدایە بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان، گۆڕان ئامادەیە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانیش لە ٩/٣٠ لەگەڵ ھەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت”

ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان رەتی کردەوە ھیچ پرۆژەیە یاسایەکیان لەگەڵ یەکێتی پێشکەش بەسەرۆکایەتی پەرلەمان کردبێ بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنەکان و ڕاگەیاند ” بزوتنەوەی گۆڕان ھیچ ھەنگاوێک بەبێ سێ لایەنەکەی تری ئۆپۆزسیۆن ناچێتە پێشەوە، بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیەندراوێکدا لەگەڵ سێ لایەنەکەی تر بە ڕوونی باس لە مەترسیەکانی ئەو تۆمارە دەکات کە ئامادەکراوە بۆ ھەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان، بەدڵنیاییەوە ئەگەر چارەسەر نەکرێت ئەوا ھەر چوار لایەنی ئۆپۆزسیۆن ھەم لە پەڕلەمان و ھەم لە کۆمسیۆن ھەڵوێستیان دەبێت،

ھێمن شێخانی راشیگەیاند ” لە ڕووی پرەنسیپی دیموکراسی و ھەڵبژاردن ھەر ھەڵبژاردنێک پێویستی بەوە ھەیە ھاوڵاتیان متمانەیان پێی ھەبێ و بەشداری فراوانی تیدابکەن ئەویش بە ھەبونی تۆمارێکی پاکی دەنگدەران دەبێ، ئەوەی ئێستا ھەیە وەک پێویست جێی متمانە نیە.

جەختی لەوەش کردەوە بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ ئەو لایەنانە دەمێنێتەوە کە ئامانجی ھاوبەشیان ھەیە کە خزمەتکردنی ھاوڵاتیانە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.