مەرجە سەرەکیەکەی کورد بۆ پێکھێنانی گەورەترین ھاوپەیمانیەتی لە بەغدا ڕەت دەکرێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 356 جار بینراوە

ستاندەر

سایتی (ئەلقورەیش) بڵاویکردۆتەوە کوتلە گەورە شیعیەکان ڕەفزی ئەو مەرجەی کوردیان کردۆتەوە کە لەبەرامبەر بەشداری کردن لە ھاوپەیمانیەتی ئامادەبن پشتیوانی گێرانەوەی پێشمەرگە بکەن بۆ ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم کە بەھۆی ریفراندۆم و ١٦ی ئۆکتۆبەر ناوچەکانیان چۆڵ کرد.
لەلایەکی تر بورھان مەزھەر ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاندووە وەک پێکھاتەی عەرەبی سوننە ھەموو جۆرە مامەڵە و رێکەوتنێکی ژێربەژێرە بۆ گێرانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکوک رەت دەکەینەوە.

ئەو رەتکردنەوەی نوێنەری سوننەکان لەکاتێکدایە لەماوەی رابردوو دەسەڵاتی کوردی زۆرترین پشتیوانی لە لایەنە سوننیەکان کردوە و زۆرینەیان بارەگە و نوسینگە حیزبەکانیان و ماڵی بەرپرسەکانیان لە ھەرێمی کوردستانە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.