ستاندەر
ھۆشیار عەبدولڵا پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاند لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق متمانە بەکەسانێک دراوە کە سەر بە رژێمی بەعس بونە و، پێویستە بە یاسای لێپرسینەوە و دادپەروەری مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.
لەلایەکی تر سەرچاوەیەکی تر بەبێ ناوھێنانی کەسەکە رایگەیاند یەکێک لەو کەسانەی متمانەیان پێدراوە لەسەردەمی بەعس سەرکردەی فیرقە بوە کە پرۆسەی ئەنفالیان ئەنجامداوە و، ئەگەری ئەوە ھەیە لەلایەن دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری کە تایبەتە بە دورخستنەوەی ئەو کەسانەی سەر بە بەعس بونە لێکۆلینەوەی لەگەڵ بکرێت و دووربخرێتەوە.