پەکەکە دوای کشانەوەی ئەمریکا چی دەکات؟

لەلایەن ستاندار Posted on 342 جار بینراوە

سەلمان کۆچەری

بڕیاری کشانەوەی ھیزەکانی ئەمریکا لە خۆرئاوای کوردستان و سوریا بڕیاری تاک لایەنەی ترامپ نیە بەڵکو ئەمریکا کە جولەیەکی جیھانی سیاسی و ئابوری ھەیە, ھەر بڕیار و کاردانەوەیەکی دەرئەنجامی دەیان ڕاپۆرت و توێژینەوە و زانیاری ھەواڵگیریە بۆیە ناکرێ بەو سانایە شیکردنەوە بۆ کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریا و خۆرئاوا بکرێت, ئەو نیشانەو کاردانەوە نەرێیانەی دوای کشانەوەی ئەو ھێزانە دروست دەبێت دۆخی سوریا ئاڵۆزتر دەکەن و بگرە لێرەوە ئەمریکا زیاتر لە جاران دەیەوێت جێگەی خۆی لە سوریادا بکاتەوە ئەوەش بە پشگیریکردن لە ھەموو ئەو پارت و گروپە ئۆپۆزیسیۆنانەی ھێزی چەکداری و شەڕکەریان ھەیە, جۆرێکی تر ھێزی سەرمایە دەکاتە بەدیلی بوونی ئەو ھێزانەی پاشەکشەیان پێدەکات.

تا ئێستا کەجەکە یان بڵێین پەکەکە ھیچ لێدوان و پەیامێکی راستەوخۆی لەسەر ئەو بڕیارەی ئەمریکا نەداوە و لەو بابەتەش میدیایانە قسەی لەسەر ناکەن, بەو پێیەی پەکەکە بەر لە دەرکەوتنی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بنیادێکی کەلتوری و زیھنی دروستکردووە و جوڵانەوەکانیشی بەپێی داخوازی ئەمریکا و روسیاش نەبووە بۆیە پەکەکە وەک یەکێتی و پارتی نابێت دوای شکستی ریفراندۆم و ١٦ ئۆکتۆبەر پەراوێزخستنیان لە لایەن ئەمریکا و وڵاتانی دراوسێ بێ ئیرادە بمێنن بەڵکو ئێسا لە خۆرئاوا زیھنیەتێکی شۆرشی و ئومی دروست بووە ھەرچەند تورکیا بەھێزتر بێت و ئەمریکا لەرووی ھێزی ئامادەییەوە پاشەکشە بکات واناکات پەکەکە بێ ئیرادە بکات, بەڵکو دەیان ھێز لە چوارچێوەی خەبات و بەرخودان ناوی جۆراوجۆر کە سەرچاوەکەیان قەندیلە لە ئامادەیی روبەڕوبوونەوەی ھەر ئەگەرێکن.

بەدەر لەو ھێزە بنیادیەی پەکەکە لە خۆرئاوا دروستی کردووە, ئەمریکا بۆ مانەوەی لە خۆرئاوا و سوریا یان شام ناتوانێت دەستبەرداری پەکەکە بێت, بەڵکو بەدیوێکی تر ئەمریکا مامەڵەیەکی تاریک و نەبینراو لەگەڵ پەیەدە و یەپەگە و پەکەکە دەکات کە لەدواتردا ئەو شۆرشەی پێ بەھێزتر و گەورەتر دەبێت, ئەمریکاش لەوە تێگەیشتووە کە پەکەکە ھێزێکی بەئیرادەو ستراتیژە و بەھیچ فشارێک بنیادەکانی شۆڕشەکەی ناوەستێنێت.

ئەوەی دەبێت ئاماژەی پێبکرێت ھەتا تورکیا ئەو سیاسەتە درێژەپێبدات, مەترسی ئیمپڕیاڵی خۆرئاواش لەسەر کورد بمێنێت پەکەکە لە قەندیل ھێز دوای ھێز بەرھەم دەھێنێت و کەجەکەش پێیەکی لە قەندیل و پێیەکی لە خۆرئاوا و باکور دەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.